دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی به‌ڕه‌سمی داوا له‌ كۆمسیۆن ده‌كات
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم
دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی بە رەسمی داوای فۆرمی (51 و 52 و 53) دەكات، كە پێویستە كۆمسیۆن تەسلیمیان بكاتەوە بۆ ئەوەی بەراوردی داتای بەدەست گەیشتوی چاودێری لایەنەكان و داتای كۆمسیۆن بكرێت.

لە لێدوانێكدا (د.بڕیار ڕشید) وتەبێژی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان راگەیاند: وەك دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی بە نوسراوی رەسمی داوای فۆرمی (51 و 52 و 53) یان لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم كردووە، كە ئەم فۆرمانە پێكهاتوون لە ژمارەی دەنگی سەرجەم حزبەكان لە ناو وێستگەیەك و ژمارەی دەنگی كاندیدەكان و ژمارەی دەنگی حزبەكان لە ناو بنكەیەك.

 وتیشی: ئەو فۆرمانە یاخود وێنەی ئەم فۆرمانە پاش هەموو هەڵبژاردنێك و پاش راگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن، دەدرێتەوە لایەنە سیاسییەكانی بەشداربووی هەڵبژاردن، بەڵام هەتا ئێستا لە لایەن كۆمسیۆنەوە بەدەست لایەنەكان نەگەیشتوە، نوێنەرانی ئێمە لە كۆمسیۆن چەندین جار ئەو داوایەیان دووپاتكردوەتەوە، هاوكات بۆ ئەوەی كۆمسیۆن ئەستۆ پاكی خۆی بسەلمێنێت پێویستە ئەو فۆرمانە بداتە دەست لایەنەكان. 

وتەبێژی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتیی ئاماژەی بەوەشكرد: كە تەسلیمكردنەوەی ئەم فۆڕمانەش بۆ ئەوەیە كە لایەنەكان بەراوردی ئەو داتایانەی لەلایەن چاودێریانەوە بەدەستیانگەیشتوە و  ئەو داتایانەی كۆمسیۆن رایگەیاندووە بكەن و لەو ڕێگەیەشەوە لایەنەكان جیاوازی دەنگەكانیان لە هەڵبژاردنەكان بزانن.
291 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/17/2018 10:38:27 AM
زیاتر ...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ