پۆلیسی سلێمانی : هیچ حاڵه‌تێكی گیان له‌ده‌ستدان تۆمار نه‌كراوه‌
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د
پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایده‌كات ، له‌ شه‌وی سه‌ری ساڵدا پلانێكی سه‌ركه‌وتوویان جێبه‌جێكردوه‌ و هیچ حاڵه‌تێكی گیان له‌ده‌ستدان تۆمار نه‌كراوه‌.

نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند: هێزه‌ ئه‌منییه‌كان توانیان پلانێكی سه‌ركه‌وتو بۆ پارێزگاری له‌ هاووڵاتیان و گه‌شتیاران ده‌سته‌به‌ربكه‌ن و له‌ سه‌نته‌ری شار و له‌ بۆنه‌ی سه‌ری ساڵدا، هیچ حاڵه‌تێكی گیان له‌ده‌ستدان تۆمارنه‌كراوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ته‌نها چه‌ند روداوێكی سوك تۆماركراون به‌بێ هیچ حاڵه‌تێكی گیان له‌ ده‌ستدان.
262 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/2/2019 10:53:26 AM
زیاتر ...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ