گەنجێكی تەمەن 19 ساڵ كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
 ئاڕاسته‌:شانیا حه‌سه‌ن
شەوی ڕابردوو لە گەڕەكی بەختیاری لە شاری سلێمانی گەنجێكی تەمەن 19 ساڵ كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
لەو بارەیەوە نەقیب سەركەوت ئەحمەد ، بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند : شەوی ڕابردوو لە گەڕەكی بەختیاری لە شاری سلێمانی هاوڵاتی (س ، م ، ع ) كە لەدایكبووی 2000 كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە .
نەقیب سەركەوت ووتیشی : دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان كەشف هێڵكاری بۆ شوێنی ڕوداوەكە كراو بە پێی زانیارییە سەرتاییەكان دەركەوتووە كە گەنجەكە بە پەت خۆی خنكادووەو كۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە .
2314 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/5/2019 4:28:57 PM
زیاتر ...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ