ئەمریکا هێزی نوێ لە عێراق جێگیرده‌كات
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د
سەرۆك وەزیرانى عێراق ڕایگەیاند ، تائێستا هیچ زانیارییەکی سەبارەت بە جێگیرکردنی هێزی نوێی ئەمریکا لە سەر خاکی عێراق پێنەگەیشتووە.

عادل عەبدولمەهدى سەرۆك وەزیرانى عێراق لەمیانی کۆنفرانسی ڕۆژنامەنوسی هەفتانەیدا رایگەیاند: ژمارەى هێزەکانی ئەمریکا و هێزە بیانییەكان لە عێراق كەمیكردووه کە لەنێو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعشدا کاردەکەن.

راشیگه‌یاند: تائێستا هیچ زانیارییەکی سەبارەت بە جێگیرکردنی هێزی نوێی ئەمریکا لە سەر خاکی عێراق پێنەگەیشتووە.

لە چەند رۆژی رابردوودا دەنگۆی چوونی هێزێکی ئەمریکا بۆ سەربازگەی کەیوەن لە کەرکوک بڵاوبۆه‌و و هەندیک لە ماڵپەڕ و رۆژنامەکانی هەرێم رایانگەیاندووە، ئەمریکا داوای لە ھێزەکانی عێراق کردووە سەربازگەی کەیوەن چۆڵبکەن، تا ھەموو ھێزەکانی لەو سەربازگەیە کۆبکاتەوە و بیکاتە سەربازگەیەکی گەورە.
197 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/9/2019 10:24:40 AM
زیاتر ...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ