دیداری رافیدەینی نێودەوڵەتی لە بەغدادده‌ستیپێكرد
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
سەنتەری رافیدەین بۆ دیاڵۆگ "ئاڕ سی دی" بەبەشداریی نوێنەرانی 20 وڵاتی جیهان دەستپێكی دیداری رافیدەینی لە بەغدای پایتەخت راگەیاند.  

سەنتەری رافیدەین بۆ دیاڵۆگ (ئاڕ سی دی) بەبەشداریی نوێنەرانی 20 وڵاتی جیهان دەستپێكی دیداری رافیدەینی لە بەغدای پایتەخت راگەیاندو  چەندین كەسایەتیی ئەكادیمیی عێراق و ناوچەكە و جیهان و ناوەندەكانی توێژینەوەی ستراتیژی بەشداری لەو دیدارەدا دەكەن.

دیدارەكە چەندین پرسی ئەمنی و ئابوری و پرسەكانی پەیوەست بە وزە و پەروەردە تاووتوێ‌ دەكرێت كە ئامانج لێی پەرەپێدانی دامودەزگاكانی حكومەتە بە تیڕوانینێكی زانستیانە.
 
لە میانی دیدارەكەدا، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت چاوپێكەوتنی لەگەڵ دەكرێت و لەگەڵ چەندین كەسایەتی و لێپرسراوی عێراقی و نوێنەرانی بیانی دیداری دەبێت.

جێگه‌ی باسه‌،یەكەمین جارە سەنتەری رافیدەین بۆ دایالۆگ لەناو عێراقدا دیدارێكی لەو جۆرە رێكبخات، ئەویش لە هەنگاوێكدا بۆ بەدەستهێنانەوەی  پێگەی كاریگەریی خۆی لە ناوچەكەدا.
132 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/4/2019 11:59:53 AM
زیاتر ...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ