بیروڕا
بەڵێ‌ بۆ بایكۆتكردنی كاڵاو كەرەسەی توركی..
نەوزادی موهەندیس

*ئاشكرایە یەكێك لە فشار و گوشار خستنە سەر هەر وڵات و كۆمەڵگایەكی دژت بریتیە لە گەمارۆی ئابوری بۆ سەر كاڵا و كەرەسە و بەرهەمەكانی ئەو وڵاتە نەیار و دوژمنە،بەنیەتی تێكشكاندن و داتەپاندن و زیان گەیاندن بە داهات و ژێرخانی ئابوری ئەو وڵاتە.
*توركیا داگیركار و دوژمنی سەرسەختی مەسەلەی كورد و كوردستانە لەهەر چوار بەشەكەی كوردستانی گەورە و لەهەموو دونیاشدا،هەربۆیە دەكرێت و ئەوەی لەتواناماندایە وەكو گەلی باشووری كوردستان و وەكو كارتێكی فشار بۆ سەر دەوڵەتی فاشسیستی توركیا و وەك هاوكاری و پشتیوانیەكیش بۆ براكانمان لە ڕۆژئاوای كوردستان و بۆ ڕاگرتن و وەستاندنی جینۆسایدكردنی كورد لە ڕۆژئاوادا .پێویستە هەموان ئابوریە لاواز و داتەپیوەكەی توركیا هێندەی تر تێكبشكێنین.
*كەس نەڵێت ئێمەی باشوریەكان چیمان پێدەكرێت وئەو سوودەكەمەی باشور بەتوركیای دەگەیەنێت زۆر كەمە،ئاشكرایە پاپۆڕێكی گەورە لە كونێكی بچوكەوە غەرق دەبێت و وەكو كوردیش دەڵێت ((موویەك لەبەراز بێتەوە هەر باشە)).
*بۆ زانیاریش قەوارەی هاوردە و هەناردەی توركیا تەنها بۆ هەرێمی كوردستان لەساڵێكدا زیاترە لە 6-8 ملیار دۆلار.بۆیە نەهێشتن و كەمكردنەوەی ئەو داهاتە زۆرە بۆ سەر داهاتی توركیا  دەكرێت ببێتە هۆكاری ڕاگرتنی خەرجی زۆری شەڕ دژی كورد.
*لەخوارەوە و لە زاری ((ڕۆژنامەی زەمانی توركی))خۆیەوە  زانیاری لەسەر قەرزە دەرەكیەكانی توركیا دەخەمە ڕوو كە چەندە توركیا قەرزارە و دەكرێت بەم بایكۆتەی هەرێمیش هێندەی تر بكەوێتە ژێر باری قەرزەوە و شەڕ و كوشتار ڕابگرێت.
جارێك و سەدانی جاری تریش بەڵێ‌ بۆ بایكۆتكردنی كاڵا و كەسەرەی توركی..

* قەرزە دەرەكیەكانی توركیا تا كۆتایی مانگی حوزەیران گەیشتە 446,9 ملیار دۆلار
وەزارەتی گەنجینە و دارایی توركیا ئامارێكی بۆ قەرزە دەرەكی و كۆی تەواوی قەرزە دەرەكیەكان بڵاوكردەوە كە تیایدا زانیاری لەسەر گەنجینە و قەرزی دەرەكی بۆ كەرتی گشتی و قەرزی ئیدارەی گشتی كە لەلایەن یەكێتی ئەوروپاوە دیاریدەكرێت تاكو 30 حوزەیرانی ساڵی 2019 لەخۆ دەگرێت.
ئەم ئامارە ئەوەی ئاشكرا كرد كە قەرزی دەرەكی توركیا گەیشتۆتە 446,9 ملیار دۆلاری ئەمریكی كە یەكسانە بە 61.9% لە داهاتی نەتەوەیی،لەكاتێكدا تەواوی قەرزی دەرەكی توركیا گەیشتۆتە 268.3 ملیار دۆلار.
ڕێژەی ئەو قەرزەش بۆ داهاتی نەتەوەیی دەگاتە نزیكەی 37.2%.
لەو ماوەیەی كە ئاماژەی بۆ كراوە قەرزی دەرەكی كە گەنجینە لەخۆی گرتوە گەیشتۆتە نزیكەی 14.7 ملیار دۆلار،لەكاتێكدا قەرزی كەرتی حكومی لەو ماوەیەدا گەیشتۆتە 591.4 ملیار لیرە. 
ڕێژەی ئەو قەرزەش بۆ داهاتی نەتەوەیی دەگاتە نزیكەی14.8%.
لەگەڵ ئەوەشدا قەرزی ئیدارەی گشتی كە لەلایەن یەكێتی ئەوروپاوە دیاریدەكرێت: بریتیە لە 1 تریلیۆن و 283.9 ملیار لیرەی توركی.
 ڕێژەی ئەو قەرزەش بۆ داهاتی نەتەوەیی دەگاتە 32.2%.
ئەمەش هەمووی لە سایەی سیاسەتە هەڵەت و پەڵەتەكانی ئەردۆگانەوەیە.كە بەدڵنیایی سووربوون لەسەر سیاسەتی هەڵەی سیاسی و ئابوری و سەربازی لەپێش هەموان سەری خۆی دەخوات و تەنها ڕووڕەشی و زبڵدانی مێژووی بۆ دەمێنێتەوە.

لە ئێستادا پۆلیس و لایەنە پەیوەندی دارەکانی بەریتانیا لێکۆڵینەوەیان لەسەر ئەم ڕووداوە دەستپێکردووە ، هاوکات شۆفێرى بارهەڵگرەکەش  کەتەمەنی 25 ساڵانە دەستگیرکراوە ، وەتائێستا ناسنامەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەست داوە ڕانەگەیەنراوە .

بارهەڵگرەکە لەناوچەیەکی پیشەسازی ئەو وڵاتە پاڕکینگی کردووە و لەلایەن پۆلیسەوە دەستی بەسەرداگیراوە .
‌‌ زیاتر ...
شه‌هریه‌ احمد
ئاری عومه‌ر
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ