بیروڕا
تاکە دۆست شاخەکان بووە و ئەبێت
ئاڵا ئەحمەد

نەتەوەی کورد بە درێژایی مێژوو و تا ئێستاشی لەسەر بێت نەتەوەیەکی ئاشتیخواز و هەوڵدەربووە بۆ خۆی و ئەوەی موڵکی بووە.
کورد هەر لە چوار پارچەکردنییەوە بە هەموو شێوازەکانی خەباتەوە بەردەوام بووە لە پێناو بەدەستهێنانەوەی ئەوەی لێی زەوتکراوە.
لەپاڵ خەبات و هەوڵە نەتەوەییەکان،هەمیشە لەلایەن دەوڵەتانی درواسێ و داگیرکەر و زلهێزەکانی کاریگەر لە ناوچەکە،کورد بەکارهێنراو و سووتەمەنی بووە،ئەوەی بەخۆیان نەکراوە و یاخود نەیانویستووە بیکەن بە کوردیان کردووە.
هیچ کام لە دەوڵەتانی جیهان بەڕاستی دۆستی کورد نەبووە و پشتیوانی کورد نەبوون بۆ گەیشتن بە مافە نەتەوەییەکانی،بگرە لە بەرامبەر هەر هێرش و داگیرکاری و زوڵم و زۆرێکیش بەرامبەریان بێهەڵوێست بوون و بێدەنگییان هەڵبژاردووە،کە ئەمە بەدەر لە دیوە نەتەوەییەکە (ئەو مافە مرۆڤەیە کە خۆیان بە خاوەن و بەدیهێنەری ئەزانن).

دەوڵەتانی خاوەن ئابوری و هێز و گرنگتر لەوانیش "چەک"،شەڕی تیرۆر ئەکەنە بیانوویەک بۆ باڵادەست بوونیان لە هەر ناوچەیەک کە بیانەوێت،بەمەش هەم ئابورییەکان پێی بەهێز ئەبێت هەم هێز و دەسەڵاتیان لەو ناوچەیە زۆر ئەبێت وە هەروەها لەڕوویەکیترەوە باشترین جۆری بازرگانییە بەو چەک و بیانوانەی هەیانە...چۆنیان بوێت مامەڵە بە جیهانەوە ئەکەن.

کورد بەردەوام باجی کوردبوونی پێدراوە،بە بۆچوونی ئەوان کورد تەنها ئەبێت نۆکەر و شەڕکەرییان بێت و بۆی نییە باسی ماف و نەتەوە و نیشتیمان بکات.
شتێکی تازە نییە ئەگەر پشت کرابێتە کورد،هەموو کات شەڕەکە بە کورد کراوە و دواتر پێیان ڕەوا نەبینیووە بەرگری لە بوونیەتی خۆشی بکات.
ئێستا و دوای ئەو هەموو بەرخودان و قوربانییەی کورد و پشت تێکردنی لە لایەن ئەمریکا و چۆڵکردنی مەیدانەکە بۆ تورکیا لە بەشێک لە ڕۆژئاوای کوردستان،ناپاکییە بەرامبەر ئەو خەبات و قوربانییەی کورد بۆ جیهانی دا.
ڕێگەدان بە تورکیا بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن و مامەڵە کردن بە ڕۆژئاواوە بە ویستی خۆی لەلایەن ئەمریکا کە تا دوێنێ خۆی پێ دۆستی کورد بوو،ئەوە ئەسەلمێنێ کە هەموو دۆستەکان دۆستی تەنها خۆیان و بازرگانییەکانیانن.
تا ئەو جێیەی پێویستیان بە کورد بێت شەڕیان بۆ بکات،کورد قارەمان و دۆست و مافخوراوە،بەڵام دوا ئەوە ئیتر کورد ئەوەی بۆ خۆی کردووە و پاڵپشتی کردنی نەتەوە و نیشتیمانێکی چوار پارچە،دەستوەردانە لە کار و باری چوار دەوڵەت و نابێت.!!!


کورد هیچ کات لەوە تێناگات کە بەناو دۆستەکان(دۆستی بەرژەوەندیی و کاتیین) ئەوەی ڕوون و ڕاست بووە لەگەڵ کورد و دۆزەکەی "هەمیشە و تەنها و تەنها شاخەکان بووە و ئەبێت."
‌‌ زیاتر ...
هونه‌ر ره‌سوڵ ئه‌حمه‌د
کاروان ئەحمەد عبدالرحمن
شادمان مەلا حەسەن
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ