بیروڕا
"لەگەڵ گورگ ئەخۆن و لەگەڵ مەڕ شین ئەکەن."
ئاڵا ئەحمەد

خۆپیشاندان یەکێکە لە شێوازە مەدەنییەکانی ناڕەزایی دەربڕین لە پێناو بەدەست هێنان یان قبوڵنەکردنی هەر شتێک.
ئاساییە خۆپیشاندان و ناڕەزایی لە پێناو بەدەستهێنان و باشترکردنی گوزەران و بار و دۆخەکە،بەڵام کاتێک لە پشت خۆپیشاندانەوە زۆر شتی شاراوە هەن و ئاڕاستەیەکیتر بە خۆپیشاندانەکان ئەدرێت، ئیتر لە مەبەستە سەرەکی و جوانەکەی لائەدات.

ڕاستە بەهاری عەرەبی عێراقی نەگرتەوە، بەو پێیەی لە عێراق بەر لە چەند ساڵێک بوو کۆتایی بە حوکمی دیکتاتۆری هێنرابوو، بەڵام خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان بەردەوام بووە و توڕەیی عێراقییەکان کۆتای پێنەهاتووە.
گەلی عێراق گەلێکی ستەمدیدە و مافخوراون و بە ئێستاشەوە ژیانێکی قورس بەڕێئەکەن، لەڕووی بژێوی و تەواوی خزمەتگوزارییە سەرتاییەکانیشەوە لە زۆرینەی بێبەشن.
بۆیە خۆپیشاندان و ناڕازیی بوون بۆ گەلێکی لەو شێوەیە ئەکرێت بوترێت ئەرک و پێویستییە، بەڵام کاتێک خۆپیشاندانەکان پەیامیتر هەڵگرن و خۆپیشاندەران ئاڕاستەبکرێن، دۆخەکە لە ئاسایی دەرئەچێت و زۆر ناویتر هەڵئەگرێت.

کاتێک هێزی چەکداری سەر بە لایەنە سیاسییەکان ئەکەونە ناو خۆپیشاندەران و ئەیانکەنە قوربانی ئیتر ناتوانرێت بە خۆپیشاندانی مەدەنی لە پێناو ماف و پێویستی سەیربکرێت.
 داواکردنی هەڵوەشاندنەوەی سەرۆکایەتییەکان لە لایەن هێز و لایەن وکەسایەتییە سیاسییانەی کە خۆیان ساڵانێکە لە دوای پڕۆسەی ئازادی عێراقەوە بەتەواوی بەشداربوون لە پڕۆسەی سیاسی و بەڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بەشداری دەسەڵاتیان کردووە، سەلمێنەری ئەوەیە کە دۆخەکە تەواو سیاسییە و شەقامی هاووڵاتیش بۆ ئەو مەبەستە بەکارئەهێنرێت.

زوو یان درەنگیش ئەو ئاڕاستەکردنە ڕوون و ئاشکرا ئەبێت و کۆتایی بەو دۆخەش یەت زەرەرمەندیش ئەو قوربانیانەن کە لە پێناو گوزەرانێکی باشتر دەنگیان بەرزکردەوە و دەنگیان وەک خۆی نەگەشت، بەکارهێنەرانیش تاکە سودمەندی دۆخەکە ئەبن.

بەکارهێنەران کێن و چۆن سودمەند ئەبن؟
هەموو ئەوانەی مەبەستی شاراوەیان هەیە لە پشتی خۆپیشاندانەکان و شەقام و خۆپیشاندەران ئاڕاستەئەکەن، لە پێناو دەسکەوتی تایبەت و دەسەڵاتی زیاتر بۆ خۆیان ئەمە ئەکەن و هەموو شتەکە ململانێی پلە و پۆستە،هەر ئەوانیش لە ڕووە دیارەکە خۆیان بە پشتیوانی خۆپیشاندەران ناوئەبەن و لەگەڵیان ناڕازیی و هاوبیرن، وەک ئەو پەندەی کە ئەڵێت "لەگەڵ گورگ ئەخوات و لەگەڵ مەڕ شین ئەکات".
‌‌ زیاتر ...
شه‌هریه‌ احمد
ئاری عومه‌ر
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ