بیروڕا
"یەکێتی و کۆنگرە"
ئاڵا ئەحمەد
یەکێتی ئەو هێزە سیاسییەی کە باوەڕێکی تەواوی بە دیموکراسی و ئازادی ڕادەربڕین هەبوو و هەیە، ئەمەش وای کردووە کە چەندەها جەمسەر و ڕای جیاواز لە ناو حزبەکە بوونی هەبێت.

ئەو جیاوازی و فرە بۆچوونییەش تا ئەو شوێنەی نەبنە هۆکاری زیانگەیاندن بە بەرژەوەندییە گشتی و حزبییەکە دروستن، و هۆکاری باشترکردنن، بەڵام بەدەر لەوە ئەبنە سەرچاوەی زیان بۆ بەرژەوندییەکانی گشتی و حزبیش.

یەکێتی حزبێکی تەمەن(٤٤)ساڵەی زیندووە، خاوەن مێژوو و خەبات و قوربانییە، پێگەیەکی جەماوەری بەهێزی هەیە، خاوەنی کادری باش و دڵسۆز و وریا و ڕۆشنبیرە.
جەماوەر و کادری یەکێتی هۆشیارن و هەرکات سەرکردایەتی هەڵەیەکی سیاسی کردبێت، لەلایەن ئەو کادر و جەماوەرەوە سزادراون،،،بەڵام یەکێتی وەک حزب باجی سزاکانی وەرگرتووە.!

یەکێتی بە درێژایی تەمەنی و بەبوونی(مام جەلال)لە گۆڕەپانەکە و بەتوانا و لێهاتووییەکەی ئەو، سێ کۆنگرە بەستراوە، بەڵام دوای دوورکەوتنەوە و کۆچی دوایێ (مام جەلال)، نەتوانراوە کۆنگرەی چوارەم ببەسترێت، ئەمەش زۆر هۆکار و ڕێگری بە مەبەستی لە پشتە!!!.

هەرچی کادر و سەرکردایەتی یەکێتیشە باس لە پاراستی چەپکە گوڵەکەی مام و ڕێبازەکەی و یەکێتی ناو یەکێتی ئەکەن، بەڵام ئەوەی ئەکرێت و ئەبینرێت پێچەوانەکەیەتی.!

لە لایەنگر تا باڵاترین پلەی حزبی، ئەوەی پشتیوان و ڕێگربێت لە بەستنی کۆنگرە، ئەوە بەرژەوەندییەکانی لە ژێر مەترسییە و بەرژەوەندی خەڵک و جەماوەر و حزب لای گرنگ نییە، ترسیش لە نەمانی پێگە و دەسەڵاتییان لەبەر ئەو مامەڵە و سیاسەتە نادروستەی ساڵانی ڕابردوویانە کە یەکێتی و کادر و جەماوەریان کردۆتە قوربانی بەرژەوەندییە کەسیی و تایبەتەکانیان.
هەر ئەو مامەڵە و سیاسەتانەش بوون کە پاشەکشەی سیاسی و جەماوەرییان بە یەکێتی کرد و سەردەمێکیش یەکێتی کردبووە حزبێکی پاشکۆ و بێ بڕیار.

ئێستا و لەسەردەستی کەسانی دڵسۆز و خوێنی تازە، یەکێتی لەڕووی جەماوەرەوە لە ئاستێکی باشدایە، و کێشەکان تەنها لەسەرەوەن.

ناکرێت و جێگای قبوڵ نییە چیتر یەکێتی و کادر و جەماوەرەکەی قوربانی سیاسەتە تاکڕەویی و کەسییەکان بن.

گرنگە کە"ئەم کۆنگرەیە بەڕاستی یەکێتی بکاتەوە بە یەکێتی و نوێگەری  لە ڕیشەوە بکات، و یەکێتی بکاتەوە بە یەکێتییە کاریگەر و خاوەن بڕیارەکەی ڕابردوو".
‌‌ زیاتر ...
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
نه‌سرین كورده‌
نه‌سرین كورده‌
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
بێستون سابوراوایی
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ