بیروڕا
"بیرێک لەو خەڵکە بکەنەوە و گیرفانەکان بدوورنەوە"
ئاڵا ئەحمەد


چاکسازی بە مانای وشە پێویستە و ئەبێت هەنگاوی جددی بۆ بنرێت، و پایەی بەهێزی بنیادنانی وڵات و کۆمەڵگایەکی تەندروستە.

قسەش لەسەر خودی (چاکسازی) نییە...
بەڵام ئایا بەڕاستی ئەمەی ئەوترێت و ئەیانەوێت بیکەن چاکسازییە یان پێچەوانەکەیەتی کە خراپسازییە؟!
چاکسازی لە هەنگاو و پڕۆژەکان بەدیناکرێت کە تیایاندا زیاتر مووچە و دەرماڵەی هاووڵاتی ئاسایی کراونەتە ئامانج...!
چاکسازی ئەو کاتە بەدی یەت کە لەسەرەوە بۆ خوارەوە شۆڕبێتەوە.

پێویستە لەو ئەنجومەنی نوێنەرانەی تیایدا پڕۆژە پێشکەش ئەکرێت و پەسەند ئەکرێت، بەڕاستی خواست و بەرژەوەندی خەڵک پێش هەموو بەرژەوندییە کەسی و تایبەتەکان بخرێت.
ئەبێت نوێنەران ئەونە بوێر بن کە سەروو هاووڵاتی بکەنە ئامانجی پڕۆژەکان و چاکسازی ڕاستەقینە بەدێبێنن...

خانەنشینکردنی نوێنەرێکی چوار ساڵە و کەمتر یان زیاتر خۆی بۆ خۆی جێگای پرسیارە!!!.
ئەم هەموو خولە و ئەم هەموو نوێنەرە ئیتر مووچە بە پاشەکەوتیشەوە ناهێڵێت...!

سەیر ئەوەیە زۆرینەش وەک دەرئەکەون خۆیان بە دڵسۆزی خەڵک و خواستەکانیان ئەزانن و دژایەتی خۆشیان بۆ ئەو هەوڵانە دەرئەبڕن کە لەگەڵ بەرژەوەندی هاوڵاتیان یەکناگرنەوە....!!!

کەواتە کێیە و کامە لایەن ئەم پڕۆژانە پێشکەش ئەکات؟!
یان ئەوەتا دەرکەوتنەکان لە دەرەوەی هۆڵی پەڕلەمان و پڕۆژەکان، تەنها بۆ ڕاکێشان و ڕازیکردنی ڕای گشتی و شاردنەوەی باس و خواسەکانی ناو هۆڵی پەڕلەمانە...!!!

ناکرێت و نابێت (نوێنەر)ان لەبەر بەرژەوەندی و خانەنشین بوونی خۆیان بە مووچەیەکی باش واز لە بەرژەوەندی هاووڵاتی بهێنن و چاویان بنوقێنن لە ئاست گەندەڵی و بەهەدەردانەکان،
جێگای قبوڵ نییە کە شەرعییەت بەو مووچە و بودجە زەبەلاحە بدرێت کە بۆ پلە باڵاکان تەرخاندەکرێت و بوترێت لەچاو گەندەڵی و بەهەدەردانەکان هیچ نین...!!!!!
کۆی جومگەکان پێویستیان بە چاکسازییە لەسەرەوە بۆ خوارەوە.

ئەرک و بەرپرسیارێتی پەڕلەمانتارانە کە چاکسازییەکی جددی بۆ بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتیان بەدی بهێنن.

وە ئەوەی پێویستە لەسەر تەواوی لایەن و دەسەڵاتداران کە بەرژەوەندی هاووڵاتی ئامانجی پڕۆژە و هەنگاوەکانیان بێت و پێویست ئەوەیە کە"ئەبێت ئیتر بیرێک لەو خەڵکە بکەنەوە و گیرفانەکان بدوورنەوە."
‌‌ زیاتر ...
بورهان عه‌بدولڕه‌حمان
ئاڵا ئەحمەد
حاكم قادرحه‌مه‌جان
شاڵاو ئەحمەد
ئاڵا ئەحمەد
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ