بیروڕا
کۆرۆنا و ڕێ و شوێنی پێویست"
ئاڵا ئەحمەد


مەترسی گەورە و بابەتی گەرمی ئێستای جیهان کۆرۆنایە، کۆرۆنا جۆرێکە لە پەتای درمی و گواستنەوەکەی مەترسییەکەیە.

چەند مانگێکە لە چین ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبۆتەوە و بە دەیان هەزار کەس تووشی نەخۆشییەکە بوون و بە دەیان هەزاریش گیانیان لەدەستداوە و دیسان بە هەمان شێوەش چاکبووەوە هەیە.

ئەگەر چی شوێنی سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکە وڵاتی چینە بەهەر هۆکارێک بێت...بەڵام دۆزینەوەی چارەسەرەکەی هێشتا ئەستەمە.

ڕاستە تووشبوون بە نەخۆشییەکە یەکسان نییە بە مردن، بەڵام مردنیش لە ئەگەرەکانە...چین بەو هەموو پێشکەوتووییەوە لە تەواوی ڕووەکان نەیتوانیووە پێش بە بڵابوونەوەی ڤایرۆسەکە بگرێت و چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ بدۆزێتەوە...کەواتە لێرە هیچ لەوێ باشتر نابێت...!

لێرە چی ڕوو ئەدات؟!
لێرە ڤایرۆسەکە زۆر ئاسان بڵاو ئەبێتەوە و چارەسەریش بۆی زۆر ئەستەم ئەبێت، ئەوەش ئەگەڕێتەوە بۆ لە توانا نەبوونی مامەڵەکردنی کەرتی تەندروستی بۆ نەخۆشییەکی لەو جۆرە...لێرە نەخۆشخانەکان ئەو توانایەیان نییە پێشوازی لە تووشبووان بکەن و چارەسەرە پێویستەکانیش ناکرێن.

ئینجا تا پێی ڕانەگرتوون پێویستە ڕایگرن..

لەگەڵ نزیک بوونەوەی پشووی نەورۆز و بەهارە، ئەکرێت ئەو دوو هەفتەیەی پێش پشووەکە کە ماوە دەوام ڕابگیرێت لە پێناو سەلامەتی گشتیی، و سەردانیکردنەکان بۆ نەخۆشخانە و گرتووخانەکان ڕێی پێنەدرێت، و تەواوی ئەو دام و دەزگایانەی قەررەباڵغی و بەرکەوتنی زۆری تیایە بۆ ئەم مانگە شێوازی کارکردن تیایان بگۆڕێت ئەگەر نەتوانرێت ڕابگیرێت.
بەمەش نزیک ئەبینەوە لە گەرما و ڤایرۆسی کۆرۆناش ڤایرۆسێکی زستانەیە و دۆستی کەشی ساردە کەواتە لەگەڵ هاتنی بەهار و گەرما لە ناو ئەچێت.

ئەمانە پێویستین تا ئەو کاتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەست بە بڵاوبوونەوەی خێرای نەکات...دواتر ئەبنە ناچاری..!

ساڵانی پێشوو بە چەند مانگ دەوام نەئەکرا بەهۆی بوونی بایکۆت...دەی ئەمەی ئێستا پێویسییە و جیاوازە و هیچیش دەوام دواناخات.

بۆیە پێویستە "هیچ نەبێت پێش بە بڵاوبوونەوە خێراکەی کۆرۆنا بگیرێت ئەگەر چارەسەرەکەش قورس بێت."
‌‌ زیاتر ...
سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر‌
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
بێستون سابوراوایی
بورهان عه‌بدولڕه‌حمان
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ