بیروڕا
ئەم کۆرۆنایەش بۆ هەندێک بووە بە خێر...!
ئاڵا ئەحمەد

حکومەت لەم باسی پەتای کۆرۆنایە خۆی ون کردووە بەدوور خۆی گرتووە لە هەموو بوارەکان.
ئیتر ئەوەی کێشە بێت ئەو خەڵکە لە تاو تەندروستی و سەلامەتی خۆی بیری لای نییە، حکومەتیش بێ دەنگ و ڕەنگ...ئیشی ئێستای بۆتە جار جارە دەرکردنی بەیاننامەیەک یان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەلایەن وەزیرێک لە وەزیرەکانی لە وەزارەتاکان.

لە لایەن بەرپرسی دارایی هەرێمەوە ڕاگەیەندرا لەبەر ئەو ڕێ و شوێنانەی بۆ بەرگرتن بە کۆرۆنا گیراونەتە بەر مووچەی مووچەخۆران دوائەکەوێت...دەی ئەمە ڕاستە ئەگەر هاتوو حکومەت ئامادە بێت ئەو مووچانەی دوای ئەخات پێکەوە بە مووچەخۆرانی بدات...ئەگەر نا ئەمە تەنها وەک بیانوو ئەبینرێت.

بۆ بەشێک لە بازرگان و بازاڕەکان ئیشی خۆیان کرد و قازانجی خۆیان کرد لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتاکە لە هەرێم.

ڕاگەیاندنیش ئەوە بابەتییان بۆ بووە و لە هەموو بوارێکا بە ناو شارەزایەک بانگ ئەکەن لەسەر کۆرۆنا قسە بکات..!

بە سوپاسەوە هەرچی ئەرکەکەشە لەسەر شانی ئاسایش و تەندروستییە و بێ ماندوو بوون لە خزمەت بەردەوامن.

لەملا و لاشەوە موزایەدە بەردەوامە بە گیان و تەندروستی هاووڵاتیانەوە، گومانی تیانییە کەسێک نییەتی خزمەتی هەبێت ئەکرێت بێ منەت و موزایەدەش خزمەت بکات و جێی خۆی بگرێت.

ئینجا بێ موزایەدە ئەوەی ئەتوانێت لە سیاسی و دەوڵەمەن و سەرمایەداران و ئەوانەی توانایان هەیە ئامێر و پێویستییەکان دابین بکەن، ئەوە باشترین خزمەتە لە ئێستایا. واز لە حکومەت بێنن و لە نرخی نەبووانە....ئینجاش بێگومان بەم بۆنەیەشەوە شتێک پارەی زیاتریشمان بۆ ئەکاتە دەخیلەوە.
‌‌ زیاتر ...
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
بێستون سابوراوایی
بورهان عه‌بدولڕه‌حمان
ئاڵا ئەحمەد
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ