بیروڕا
کۆرۆنا ، نەخۆشی سەدە..
کاردۆ جمعە
پاش بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەک بەناوی کۆرۆنا ، کۆی میدیا و بڵاوکراوە جیهانییەکانی سەرقاڵ کردووە پێوەی، وەک باسی لێوەدەکرێت تاعوونی سەدەیە ، یەکەم مەحەلی نشر بوونیشی لە چینەوە سەری هەڵداوە و مخابن جیهانی بە تۆڕێکی ئاڵۆزی پیسبوو هێنایە پێش چاوی هەمووان.
لەم نووسینەمدا جەند وشەیەک دەخەمە ڕوو لەسەر:ـ ، 
١ـگەردوون لەنێوان چەمکی دیندار و بێدین
٢ـ ماندوویەتی زەوی لە هەڵگرتنی مرۆڤایەتی.
٣ـوڵاتانی زلهێز لەنێوان جەنگی دەروونی و کووشتار.

گەر چاوێک بەچەمکی گەردوون بگێڕین دەبینین مرۆڤایەتی بەدیندار و ئاتایستەوە، لەژێر چەترێکدان بەناوی جیهان لەژێر دەستی هەڵسوڕێنەرێکدایە، فەلسەفەی تاکایەتی خواوەند ، ڕۆژ بە ڕۆژ لە گەشەسەندندایە ، بە ڕوئیایەکی تر ، جیهان بینین لە سرووشتی بوون دەرچووە و جیلێکی دیکەی جیهان لە ژێر عەقڵیەتی پیاوانی ئاینی دەرچوونە و بە نەفەسێکی دیکە کە زۆرینەی جیهان بە حووکمی یەک ئیلاهی بەڵام، لەناو و باسی جیاوازدا، تەماشای دەکرێت..
لێرەدا دەمەوێت جیهانی بەتایبەت ئیسلامی لە قۆستنەوەی عاتیفەیەک هۆشیار بکەمەوە بەوەی
هـەر کێشەیەک درووست بوو لە جیهان ئەگەر بۆ بێدین و کەسانی غیر ئیسلامی بوو ، ئەوە غەزەبی خوایە و لەبەرانبەر بێدینی جیهانی غیر ئیسلامییە ،
بەڵام کاتێک ئەم نەخۆشییە بگاتە وڵاتانی ئیسلامی ، بەداخەوە نوخبەیەکی ئیسلامی ئەم عاتیفەیە ئەهۆننەوە و جیهانی ئیسلامی بە تاقیکردنەوەی ڕەحمەت دەبینین و ئیدی جیهانی ئیسلامی و تاکی مووسووڵمان بێ بەری ئەکەن لە دزی و بێ ڕەوشتی و جەردەی.
لێرەدا نەفەسێک هەڵەکێشین و دەڵێن:ـ
ئایە خوا خوای بەس باشەکانە؟
خوا بەس خوایی وڵاتانی ئیسلامییە ؟
لێرەدا خوایەک بوونی هەیە و گومانی گوماندارانیش وڕده وردە لاواز دەبێت و دەبێتە ئەمری واقعی گشتی ئەم ڕاستیە.
لەدێر زەمانەوە پیاوانی ئاینی و بەداخەوە ئێستاش مامۆستانی مینبەر ئەم هەلە بۆ عاتیفەی تاکی مووسووڵمان دەقۆزنەوە و ئەم نەخۆشیە بە باجی تاوانکاڕان دادەنێن.
دەپرسم ئەی کوا سزای خوا بۆ ئەو مەلهە و شۆڕشی فۆڕمێکی جیهان بینی دی لە وڵاتی سعوودیە؟؟

ئەپرسم چی جیاوازییەک بوونی هەیە لەنێوان ئەڵمانیا و توورکیا ؟؟
ئەو بانگەشەی مەسیحیەتی لا پەسەندە ، ئەمیش ئیسلام ، بەڵام کامیان زیاتر مرۆڤایەتی دەنێتە گۆڕێکی بۆهەڵنەکەندراو و قەتڵ و عامی ڕۆژ ئاوا بەدەردی جینۆسایدی ئەرمەنییەکان دەبات؟؟
کەواتا ئەگەر بەو نەفەسەوە تاکی مووسووڵمان دینداری بکات ، بەدڵنیاییەوە تا بنە قاقای لە ژێر هەڕەشەی لۆژیکی سەپێندراودا دەبێت.

دەبینین ڕۆژ بەڕۆژ مرۆڤایەتی زیاد دەکات ، زەوی بارێکی قورسی هەڵگرتووە و جیهان هیچ کاتێک بەم کاتە، بار قوورس و بگرە ژینگەیەکی پیسی نەبووە.

لێرەدا دەپرسم بۆچی وڵاتی چین گۆشتی منداڵی لەباربراو دەخۆن؟؟
بۆچی وڵاتی چین توێژینەوە جیهانییەکان لەسەر خواردنی سەگ و شەمشەمەکوێرە و منداڵی لەبار براو ناخوێننەوە؟؟

ڕوون و ئاشکرایە وڵاتی چین هەم بۆ وڵاتی خۆی ژیانی تیا نەماوە ، هەمیش بۆ وڵاتانی چوار دەوری.
هەم هاوڵاتیانی وڵاتەکە، بێزارن لەم حووکمی بێ ئازادی وەچە خستنەوەیە ، هەمیش لە ژیانی وڵاتێکی پیس و بێ ئۆکسجین و ژیان خستنە ژێر نیشانەی پرسیارەوە.

گومانی تیا نییە وڵاتی چین زیاد لە یەک ملیار و نیو هاوڵاتی تێپەڕاندووە و دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەش چیدی ناتوانن ئەم وڵاتە بەم جۆرە ببینن و ناچار بانگەشەی خۆشی منداڵی لەبار براو بۆ خەڵکێ دەکەن. 
بانگەشەی پاکی گۆشتی سەگ و بەچێژی شۆربایی شەمشەمە کوێرە دەکەن و هاوڵاتیانیش بێ ئاگان لە خراپی و کووشندەی ئەم جۆرە خواردنانە ، بێ شک بەشێکی هاوڵاتی ئەو وڵاتە لە کوالێتی و ئاستی پیسی و خراپی ئەو خواردنانە بێ گوومانن ، بەڵام حووکمەتی چین هەموو ڕێو شوێنەکانی گرتۆتە بەر بۆ لەناودانی ئەو کەسانەی ئەم ئامۆژگارییە بڵاو بکەنەوە، نایانەوێت (ڕیسەکەیان لێ ببێتەوە خوری.)

بەشێکی دیکەی قسەکانم دەهێنمە سەر جیهان بینی وڵاتە زلهێزەکان ، لەنێویشیانە ئەمریکا.
٢٧ ساڵ بەر لە ئێستا جیهان لەنێو ئەفلام کارتۆنێکدا بە جوانی نما کراوە و ئەم جۆرە ڤایرۆسەش باتەواوەتی وەک هاتنە سەر حووکم و هەڵسووکەوتی ترامپ ئاماژەی پێکراوە. 
ئەفلام کارتۆنی ( ) لەیەکێک لە زنجیرەکانیدا باسی بڵاوبوونەوەی نەحۆشییەکی چارەسەر دەگمەن دەکات ، کە بەشێوەی( دیاری) دەکرێتە ناو پاکەتێکەوە لەسەر شریتی پاکەتەکەش نوسراوە چین!!
لێرەوە دەتوانین هەڵوێستەیەک بکەین و بڵێین ، یەکیک لە دووژمنەکانی ئێستای ئەمریکا و هاودەنگەکانی،وڵاتی (چینە) و عیلاقاتی وڵاتانی دیکەش بەهۆی ئەم جەنگە دارایی و قووڵەوە، کێشمە کێشمی کەوتۆتە نیوان ، بەڵام ئەمریکا لەو ڕاستییە تێگەشتووە، وەبەرهێنانی چین لە باڵاترین ئاستدایە ، ئەمە وێنایەکی جیاوازی لێ دەخوێندرێتەوە و دەتوانین بڵێین ، بەشێکی جیهان سەرقاڵی چینە ، لێرەدا بیروو ڕای خۆم دەردەخەم و دەڵێم ـ: دوور نییە ئەمە بۆمبێکی سەرکۆنەکەری وڵاتانی زلهێز بێت بۆ چین و واقعیەتی ڕووداوەکان ، دیوێکی شاراوە و بڤەی هەیە و قودرەتی کەسەکان کەمە و بەڵگەکانیش کەمن ، بۆ ڕاکێشانی پەنجەی تۆمەت بۆ ئەمریکا ، دەکرێت ئەم ڕووداوە هەڵکشانی زیاتری هەبێت و جیهان بە ساڵێکی شووم و نەحۆشییەکی قورسی ئاست کەم بهێنێتە هەژمار.

‌‌ زیاتر ...
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
بێستون سابوراوایی
بورهان عه‌بدولڕه‌حمان
ئاڵا ئەحمەد
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ