بیروڕا
نوێبوونەوەی ڕاستەقینە لێرەوە دەبێت دەست پێبکات
هیوا محەمەد

گیڤارا کە تائێستا ناوی لەسەر زاری زۆرێک لە مڕۆڤەکانی جیهانە بەهۆێ ئەوە بوو کە هەرچی ووزەی گەنجێتی و هزری ماندوونەناس و تیژی خستە گەڕ بۆ سەرخستنی شۆڕشەکەی کوبا لەگەل هاوڕێکەیدا کاسترۆ کە ئەویش هاو تەمەن و بیرو توانای ئەو بوو.
هەر ئەو بناغە پتەوەش بوو کە هەروو پێکەوە دروستیان کرد و تا ئێستاش لە لووتکەی حوکڕانیدا بیری ئەوان پیرۆز دەکرێت.
مام جەلال بەلاوێتی دەستی کرد بە تێکۆشان، قۆناغەکانی حەفتا ساڵی ڕابردوو بۆ ئەو زۆر زەحمەت بوون، تەکنۆلۆژیای پەیوەندی کردن و گەشتکردن بە جیهاندا ئاسان نەبوو ، بارودۆخی کورد لە عیراق و ووڵاتانی دیکە لەچاو ئەمڕۆ لە جێی نەبوو بوو، ئەو توانی شۆڕش رێک بخات، حزبی ڕێکخستن و خاوەن بیر دروست بکات، ئەو سوودی لە هەموو بیردوزە باشەکان وەرگرت، ئەگەرچی لەسەر دەست و زەمەنی ئەودا کورد هێشتا نەگەیشتوە بە ئامانجە سەرەکیەکانی بەلام ئەو زۆری بڕی تا کوردی گەیاندە سەر کورسی سەرۆک کۆماری.
هەردوو بەڕێزان پاڤێڵ و لاهوور تاڵەبانی دووکەسایەتی دیاری سەر گۆرەپانی سیاسین، هەڵوێستەکانیان بەدرێژایی دەساڵی ڕابردوو دەربڕی زیندوو کردنەوەی یەکێتی و ڕاوەستاندنیەتی لەسەر پێی خۆی ، ئەوان بە دەرچوونیان بۆ پلەی هاوسەرۆکی ئەو حزبە مژدەی ئەوە دەدەن بە یەکێتیەکان کە چیدی بۆساتێکیش یەکێتی لاواز نابێت لە بینینی ڕۆڵی خۆی لەسەر هەموو ئاستەکان، ئەوان دەبنە سەرچاوەی بەگەڕ خستنی تواناکانی گەنجان بەسوود وەرگرتن لە ڕێنمایی و پێشنیارەکانی تێکۆشەرە دێرینەکانی ناو یەکێتی.
ئەوان بیری ئاڵوگۆڕی کورسی و دەستاودەستی دەستەڵات دەهێننە پێش و دەیانەوێت هەموو ئەوانەی لەناو یەکێتیدا خەباتگێڕن و پێشتریش خەباتیان کردوە، هەموو ئەوانەی قوربانییان بۆ یەکێتی داوە دەبێت هاوبەشی خۆشی و ناخۆشیەکانی حزبەکە بن ، بوونی ئەوان لە لووتکەی سەرۆکایەتیدا دەڵێت چیدی یەکێتی چاوەڕوانی دەمی کەس نابێت قسەی بۆبکات و چیدی بێئاگا نابێت لە هەر هەنگاوێک کە پەیوەست بێت بە کوردستانەوە.
ئیدی ئەندامانی یەکێتی و پێشمەرگە دێرینەکان و رێکخستنە دێرینەکان ئاخ هەڵناکێشن لەوەی ئەوەی لەدڵی ئەواندایە ناوترێت، لەمەودوا هەموو بڕیارەکان بە دڵی ئەوان و نەوەی نوێێ ناو یەکێتی دەبن، ئەمە پشتبەست بەوەی کە ژمارەیەکی بەرچاو لە کادیرانی دڵسۆز و چالاکی یەکێتی لەو ئەنجومەنی سەرکردایەتیەدا دەبن و سەرچاوەی دانانی بیرو هەنگاوی باش و بەسوود دەبن بۆ حزب و خەڵک.
 ئەگەر حزب پتەو بێت و رێکخستنەکانی یەکگرتوو بن ئەوە زیاتر دەبنە جێگەی هیوای خەڵک، ئەگەر سەرکردایەتی  چاونەترسانە لەڕوی رووداوەکاندا وەستایەوەو ڕۆڵی خۆی خستە گەڕ ئەوە لەکاتی هەڵبژاردندا خەڵک خۆی دەبێتە بانگەشە بۆ کاندیدەکانی ئەو حزبە.
ئێمەش وەک تاکێکی ئەم کۆمەڵگایە چاوەڕوانی ئەوە لەو دوو هاوسەرۆکە دەکەین کە هەنگاو بە ئاواتەکانمان بنێن و یەکێتی و خەڵک وەک جاران ئاوێتە بکەنەوە، دەبێت گۆڕانکارییەکان لە نوێبوونەوە بەچاو ببیندرێن و بەهزریش هەست پێ بکرێن ، چاوەڕوانی زۆری کێشا ئیدی بەسە.
‌‌ زیاتر ...
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
بێستون سابوراوایی
بورهان عه‌بدولڕه‌حمان
ئاڵا ئەحمەد
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ