بیروڕا
ئابوری تەماتە
بێستون سابوراوایی

وتەیەکی ڕاستگۆیانەی خاتوو بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان  لە هەندێ سەرا و بەرهەیوان بە ئەنقەست خراپ لێکدرایەوە.. ئەو وتی تەماتەی کوردی  بەکەڵکی ئاوەتەماتە نایەت..
* ــ  بەڵێ  ڕاستە ، تەماتەی کوردی بەکەڵکی ئاوەتەماتەیەک نایەت کە لە کارخانە بەرهەمبهێنرێت . هۆیەکەشی زۆر سادەیە، ئەویش ئەوەیە کە تەماتە کوردیە خۆماڵیە دێرینەکە ئاودارە و پتەو نیە و ، بڕێکی زۆر کەم ئاوەتەماتەی لێ بەرهەم دێت. ئەوەش وا دەکات تێچوونی یەک  قوتوو ئاوەتەماتەی کوردی بەرانبەر 3 - 5 هێندەی تێچووی تەماتەی پتەوی تایبەت بە ئاوەتەماتە بێت، ئەو کات کەس ئامادەی کڕینی  ئاوەتەماتە کوردیەکە نابێت و خەڵک ڕوو لە ئاوەتەماتەی هاوردە دەکات و خاوەن کارگەی ئاوەتەماتە زیانی گەورە دەکات و  ئاوەتەماتەکەی ئەو ساغ نابێتەوە لە بازاڕدا..
بەلام ئەوەی تێبینی دەکرێت ئێستا لە کوردستان زۆرەها جۆر تەماتە بەرهەم دەهێنرێت کە بۆئاوەتەماتە دەشێت  ئەگەر پتەوی پڕیی تەماتەکان بە بنەمای کارەکە دابنرێت و ، دەکرێت لەگەڵ تەماتەی کوردی کلاسیکی تێکەڵاو بکرێت..
* ــ کێشە سەرەکیەکە لە نەبوونی کارخانەی پێویستدایە بۆ وەرگرتنی بەرهەمە خۆماڵیەکان بەگشتی و هی تەماتەش بە تایبەتی••
*ــ دەکرێت وەزارەتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و بازرگانی هەماهەنگی بکەن  بۆ هاندانی کەرتی تایبەت لەم بوارەدا پشتبەتوو بە یاسای هاندانی وەبەرهێنان ژمارە 4 ی ساڵی 2006   و یاسای پشتیوانی پڕۆژەی بچوک کە لە پەرلەمانی کوردستان دەرچوون  ڕێگا خۆشکەن بۆ کەرتی تایبەت و ئاسانکاریان بۆ بکەن زیاتر دەستکراوەبن بۆ ئەنجامدانی پرۆژە ی گەورەو بچوک لە بواری پیشەسازی کشوکاڵی دا..
*ـــ  هەر لە باسی تەماتەدا  دەکرێت حکومەت لەڕێگەی وەزارەتی کشوکاڵ و پێشەسازی و دەزگای وەبەرهێنانەوە پشتیوانی پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی بەرهەمەکانی تەماتە بکات بەمەرجی ئەوەی بەرهەمی تەماتەی جوتیاران لەسەر کێڵگەوە وەبگرێت و لە جۆرەها پرۆسەی بەرهەمهێناندا بەکاری بهێنێ، بۆ نمونە   لە دروستکردنی  (ئاوەتەماتە، وشککردنەوەی تەماتە، ساس و کەچەپی تەماتە، شەربەتی تەماتە، جپسی تەماتە،   و هتد..) دا..
*ـــ ئەوە هاندەرێکی زۆر جدی دەبێت بۆ جوتیارانی کوردستان  کە زەویە بەراوەکان  بچێنن  بە تەماتە لە زەویە ئاوەڵاکان  یان کەپرەنایلۆنەدا و هاندانیان بۆ چاندنی تەماتە ، لەچوارچێوەی یاسای پشتیوانی پڕۆژە بچوکەکاندا ...
‌‌ زیاتر ...
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
نه‌سرین كورده‌
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
نه‌سرین كورده‌
نه‌سرین كورده‌
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
بێستون سابوراوایی
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ