بیروڕا
کوتەکی مامەڵەکردن لەگەڵ کڕیار
بێستون سابوراوایی

زۆر جار لە بازاڕدا تێبینی دەکەم هونەری مامەڵەی فرۆشیار لەگەڵ کڕیاردا یان زۆر موبالەغەی تیادایە یان زۆر وشک و وەرسانەیە یان هەندێ جار ئیهانەشی تیادایە بۆ کڕیار...
من بەش بەحاڵی خۆم زۆر ئارەزوو دەکەم بچمە بازاڕ و بەدەستی خۆم هەرچی ماڵ پێویستی بێت بیکڕم یان بەشداربم لە کارەکانی ماڵ...و بەردەوام هەر واشم کردووە.. بەڵام کە دەچمە بازاڕ هەندێ جار وا هەست ئەکەم بۆ جەبهەی شەڕ ئەچم ، بەتایبەتیش کە عادەتم وایە لەسەر نیو دیناریەکیش مامەڵە لەگەڵ فرۆشیار ئەکەم و بەهەموو شتێکیش رازی نابم کە فرۆشیار بۆمی دیاری بکات بەتایبەت لە میوە و تەڕە و سەوزە و گۆشتەمەنیەکاندا، ئەوە سەرباری ئەوەش ئاسان نیە بڕوا بە فرۆشیار بکەم کاتێک ئەڵێت فڵان کاڵا باشترە لەوەی تر..
خۆ ئەگەر مامەڵەی وردیش بکەم ئەوە هەر ئەکید ئەبێت خۆم بۆ شەر ئامادە بکەم.. بابەتی مامەڵەکردنیش لەم وڵاتەی خۆمان بووە بە واجب چونکە جاری واهەیە فرۆشیار نرخی ئەوەندە زۆر لەسەر کاڵاکانی دائەنێت کە پیاو لە ناخی خۆیدا هەست بەوە  ئەکات خەریکە کڵاوی دەکرێتە سەر ، جگە لەوەش من قەناعەتم وایە فرۆشیار هەوڵئەدات زۆرترین نرخت بەسەردا بسەپێنێت ئەگەر ناڕەواییشی تیابێت ، ئیتر بۆچی  منیش هەقی خۆم نەبێت نەهێڵم بە ناهەق پارەی ئارەقی نێوچەوان و ماندووبوونی زۆرم بەفیڕۆ بدەم..!!؟ 
ئەوەی جێگای سەرەنجە کە مامەڵەش بکەیت زۆر جار کاڵاکەت بەنیوەی ئەو نرخە  پێ ئەفرۆشیت کە لەسەرەتاوە ڕایگەیاندووە..
ئیمڕۆ حەزم کرد بچمە بازاڕ و هەندێ ساوەر و قەرەخەرمان و داوودەرمانی چێشت و سەوزە و میوە بکڕم، ، لە دوو جێگا ساوەر و قەرەخەرمانی خۆماڵیم کڕی بە هەمان کوالیتی و مواسەفات ، کەچی جیاوازیەکی دیار و بەرچاوی نرخ لە دوکانێک بۆ ئەوی تر هەبوو..
لە یەکێک لە فرۆشیارەکان مامەڵەی هەنجیرم کرد و داوام کرد خۆم بیکەمە زەرفەکەوە، فرۆشیار وتی نابێ ، یەکسەر خۆی دەستی کرد بە هەنجیر تێکردن ،وتم  باشە گیان بەس دوو سێ هەنجیری تووڵاوەی گەیوی لەم بەردەمەوە تێکە،بە هەڵچوونەوە وتی  بڕۆ کاکە نایفرۆشم تۆ خەڵکی ئێرەنیت تۆ هەر نازانی هەنجیریش چۆن ئەخورێت..وتم باشە کاکە ماڵت ئاوابێ.. کەمێک ڕۆیشتم و گەڕامەوە بۆ لای وتم کاکە..! وتی بەڵێ فەرموو.. وتم بەخوا بۆ پیاوێکی لەسەرخۆی وەک جەنابت ناشێ لە مامەڵەدا بەو جۆرەبیت.. وتی ئەی چۆن بم ؟...بێم بەقوربان و ساقەوبم تا شتێکم لێ ئەکڕیت..؟وتم نەبەخوا ، تەنها ویستم پێت بڵێم بەو هادیئی و لەسەرخۆییەت پێویستت بەوەیە گۆچانێکی ئەستوور یان کوتەکێکی زل لای خۆتەوە دابنێیت بۆ معامەلەکردن لەگەڵ خەڵکا...!!!!!..
‌‌ زیاتر ...
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
كاروان یاروەیس
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ