بیروڕا
رێکەوتنی ھەرێم و بەغدا بەرەو کوێ ھەنگاو دەنێ!؟
کاروان عەلی شامار

 یٔاشتی ھەورامی وەزیری سامانە سروشتیەکانی پێشوی حکومەتی ھەرێم، یەکەم بەرپرسی حکومی بوو کە دانی بەو حەقیقەتە تاڵەداناو راستگۆیانە وتی یٔەگەر نرخی نەوت ببێتە ١٠٠$ ناتوانین مووچەی فەرمانبەران دابین بکەین! یٔەو بە زمانێکی میللی پێی وتین کە پرسی نەوتی ھەرگیز بۆ خۆشگوزەرانی خەلکی کوردستان نەبوەو لە یٔایندەدا بۆ خەڵکی کوردستان دەبێتە عیللەت نەک نیعمەت!
بەغدا لە ھەموو کابینە وەزارییەکانیدا پابەند بووە بە رێکەوتن و بەشە بودجەشی لەکاتی خۆیدا ناردووە لێ بەرپرسانی کوردستان نییەتی رێکەوتنیان نەبوەو، لەکاتی دانوسانەکاندا داتاو یٔاماری ناراستیان خستۆتە بەردەم بەرپرسانی بەغداو بەمەش کێشەی ھەڵپەستراوەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا وەک خۆی ماوەتەوە!

دوای یٔەوەی لەمانگی یٔەپرڵدا دەرەنجامی گفتوگۆی لەنێوان شاندی حکومەتی ھەرێم و بەغدا بەھاوکاری سەرۆک کۆمار یٔیجابی بوو، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران نیەت پاکی خۆی بۆ رێکەوتنەکە سەلماندو لە ھەنگاوی یەکەمدا بری (٤٠٠)ملوێن دیناری خستە سەر ژمارە حسابی بانقی کوردستان بۆ یٔەوەی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی ھەرێمی پێ دابەشکرێ بەلام حکومەت بەبیانوی نەبونی پارەو تەرخانکردنی یٔەو گوژمەیە بۆ دانەوەی قەرز، پارەکە ھاوشێوەی مانگەکانی تر دیزەبەدەرخونە کرا!
کۆتای مانگی حوزەیران دوا وادەیە بۆ رێکەوتن لەنێوان ھەرێم و بەغدا، فۆکەسی خەڵک لە بەرپرسانی ھەرێمە بۆ یٔەوەی رێکەوتن بکرێ و بەیەکجاری کۆتایی بە کێشەکانی نێوانیان بھێنرێ، لێ چەن رۆژێکە نرخی نەوت ھەلکشانی بەرچاوی بەخۆوە بینیوەو بەرپرسانی ھەرێمی ساردکرۆتەوەو مومکینە جارێکی تر ھەڵەی پێشوو دوبارەکەنەوەو بەناوی یٔابوری سەربەخۆوە کوردستان دەرگیر بە ماڵوێرانیەکی گەورە بکەنەوە!

خولاصە، لێکتێگەیشتنی باش ھەیە لەنێوان شاندی دانوسانکاری ھەرێم و بەغدا بەڵام چەن رۆژێکە پارتی لە میدیاکانیەوە ھەواڵی فرۆشتنی نەوت بەسەربەخۆی کردۆتەوە مژاری رۆژ! پێویستە پارتی بۆ جارێکیش بێ لەپێناو بەرژەوەندی گشتیدا واز لە بەرژەوەندی تایبەتی و حیزبی بھێنێ و رێکەوتن لەگەڵ بەغدا بکا. ھەرێم لەلێواری روخاندایەو ھاوڵاتیانیش بەرگەی یٔاڵنگاری زیاتر ناگرن و گەر پارتی بەدەوام بێ لەسەر یٔەو لۆجیکەی یٔەوا بارو گوزەرانی خەڵک و مووچەخۆرانی کوردستان خراپتر دەبێ و نرخی نەوتیش چەن بەرزبێتەوە وەلێ نابێتە فاکتەری دڵخۆشی و خۆشگوزەرانی ھاولاتیان!
‌‌ زیاتر ...
د.لەتیف جەمال رەشید
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ