بیروڕا
پڕۆژە یاسایی میدیای ئەلكترۆنی و پەیڤێك
کامۆ خدر
یەكێك لە كێشە و گرفتەكان كە بەرۆكی تاكی كوردی گرتوە ئەوەیە كەوا ڕاهاتوین یان فێركراوین تەنها مانشێت یان سەرەدێرێك دەخوێنینەوە و بریار دەدەین بێ ئەوەی لەناوەڕۆكەكەی تێ بگەین  كە ئەم جارە بەشێك لە ئەندام پەرلەمانەكانی  كوردستانیشی  گرتوە لە كاتێكدا واژۆیان لەسەر پرۆژە یاساكە كردبوو بەڵام دوا بەدوای كاردانەوەكان پاشگەز بونەوە لە واژووی خۆیان لەكاتێكدا خۆێندنەوەی یەكەمی لەپەرلەمانی كوردستان بۆ كراوە و هیچ برگە و ماددەیەك  نی یە كە واژۆت لەسەر پرۆژە  یاسایەك كرد و خوێندنەوەی بۆ كرا بڵیی واژۆكەم دەكێشمەوە  ئەوە كارەساتە قەدری واژووی خۆت نەگریت یان بی تێ گەیشتن لە ناوەرۆك واژۆ بكەی بە تایبەت لە شوبَنێكی گرنگی وەك پەرلەمان دەكرا لەكاتی دەنگداندا ئەو  برگە و مادانە  ی لە خزمەتی گشتی دانین دەنگی پێنەدریت ،  بەداخەوە لەم چەند ڕۆژەدا لیژنەی ڕۆشنبیری پەرلەمانی كوردستان پرۆژە یاسایەكی ئامادەكردبوو بەناوی یاسایی میدیایی ئەلكترۆنی كە چەند بڕگە و مادەیەكی یاساكە بڵاو كرانەوە و كاردانەوەیەكی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا بێ ئەوەی لە ناوەڕۆكەكەی بگەن و باشی و خراپی پرۆژە یاساكە هەڵبسەنگێرێت 

ئەگەر سەیری ناوەڕۆكی پرۆژە یاساكە بكەین بە بروایی من ئەگەر چەند بڕگە و مادەیەكی لەكاتی پەسنكردندا گۆڕانكاری تێدابكرێت ئەوە پرۆژەیاسایە خزمەتێكی باشی ڕۆژنامەنووسان دەكات، گەر چاوێك بخشێنینەوە بە یاساكانی ڕابردوو بۆمان دەردەكەوێت چ یاسایی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی و چ یاسایی ڕۆژنامەگەری كە وەك پێویست كاری پێ ناكرێت زۆر لە دژی ڕۆژنامەنوسان و تەسككردنەوە بیڕو ڕایی ئازاد بەكارهێنراون بەجۆرێك ڕژنامەنوسان زۆر بەهۆی یاسای بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی زیندانی كراون و تۆشی زۆر سەرئێشە و كێشەو گرفت كراون بۆیە پرۆژە یاسای میدیایی ئەلكترۆنی تا رادەیەك ئەو كێشە و گرفتانە لەسەر رۆژنامەنووسان كەم دەكاتەوە و كەمتر تووشی سزایی یاسایی توند دەبن لە پرۆژە یاسایی میدیایی ئەلكترۆنی كار ئاسانی زیاتر بۆ ڕۆژنامەنوسی ڕاستەقینە كراوە
بەداخەوە لە كوردستان بەشی زۆری ئامێرەكان و مێدیا ئەلكترۆنیەكان بە ئاقارێكی خراپدا دەبرێن، بەجۆرێك لەجیاتیی ببنە سەرچاوەی زانیاری راست و دروست زۆربەی دەبنە هۆكاری توند وتیژی وتەشهیر و دڵەڕاوكێ چونكە هیچ یاسایەك نەیتوانیوە كاریگەری لەسەریان دابنێت
پێویستە خەڵك وا ڕا بهێنرێت لەجیاتی تەشهیر كردن و جنێودان و سوكاتی كردن بەخەڵك لە ڕێگەی پۆستی ئەلكترۆنی و كۆمێنتی تۆڕەكۆمەڵاتیەكان ڕێگایی دادگا بگرنە بەر،  ئێمە هەموومان كە لەخەمی بەرژەوەندی گشتین پێویست ناكات تۆڕە كۆمەڵاتیەكان بكەینە جێگایی یەكلایكردنەوە كێشەكان لەجیاتی ئەوەی  سوكایەتی و ناوزراندن لەتۆڕە كۆمەڵاتیەكان دەتوانین لەڕێگایی دادگا تایبەتمەندەكان بەڵگە پێشكەش بكەین و خۆیان بەدواداچونی تێدە دەكەن ئەگەر چی پرۆسەیەكی خاویش بێت بەڵام باشترە و نەتیجەی كاریگەر ترە لەچاو بە شێوەی تەشهیر و ناشیرین لە تۆرەكۆمەڵاتیەكان بڵاو بكرێتەوە
بۆیە بەڕوایی من گەر پڕۆژەیاسایی میدیایی ئەلكترۆنی چەند بڕگە و مادەیەك گۆڕانكاری تێدابكرێت و بەدیلی یاسایی خراپ بەكارهێنانی ئامیرەكانی پەیوەندی بێیت ئەوە خزمەتێكی باشتر دەكات بە ڕۆژنامەنووسان و سنورێكش دەبێت بۆ ئەو هەموو جنی و تەشهیر و پۆستە خراپانەی لە تۆرەكۆمەڵاتیەكان ئاراستی خەڵك دەكرین.
‌‌ زیاتر ...
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
كاروان یاروەیس
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ