بیروڕا
حكومه‌ت و كه‌ره‌نتینه‌كردنى گه‌نجان
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا

گه‌نج پێكهاته‌ى سه‌ره‌كى كۆمه‌ڵگا و داینه‌مۆى ئه‌و گۆرانكاریانه‌یه‌ كه‌ كۆمه‌ڵگا پێویستی یه‌تى هه‌ر له‌ بواره‌كانى ئابورى و كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى و رۆشنبیرى و كلتورى و هۆشیارى بۆ زانینى ئاستى گه‌شه‌ و پێشكه‌وتنى ولات گرنگه‌ رۆڵى گه‌نج له‌و بوارانه‌ هه‌بێت و جێگا ده‌ستى دیاربێت له‌ پێناو سود و به‌رژه‌وه‌ندى گشتى، سه‌رده‌م و گۆرانكاریه‌ نوێباوه‌كان ئه‌وه‌ى سه‌لماندووه‌ سروشتى گه‌نج گونجاندنى خێراى هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ڕه‌هه‌نده‌كانى ژیان كه‌وایه‌ گه‌نج بڕبڕه‌ى پشتى ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگایه‌، هێزى گه‌له‌ ، پێشمه‌رگه‌یه‌ ، داهێنه‌ره‌ ، پزیشكه‌ ، فه‌رمانبه‌ره‌، پارێزه‌ره‌، پیشه‌وه‌ره‌، جێده‌ستى دیاره‌ له‌ گشت بواره‌كاندا.
 له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه‌ پارێزه‌رى ولاته‌ زۆرترینى رێژه‌ى گه‌نج بوون به‌  قوربانى قۆناغه‌ سیاسیه‌ پڕكێشه‌ و قه‌یرانه‌كانى سه‌رده‌م و ته‌نانه‌ت پێش ئازادى و سه‌رده‌مه‌ دێرینه‌كانیش، مێژوو شاهیدێكى راسته‌قینه‌یه‌ له‌و ڕووه‌وه‌، به‌داخه‌وه‌ وا چه‌ند ساڵێك ده‌بێت كه‌ قه‌راره‌ ئه‌و هێزه‌ى گه‌وره‌ترین ئه‌رك و ماندووبونى له‌سه‌ر شان بێت ڕۆڵى هه‌بێت له‌ پێشخستنى وڵات و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یدا كه‌مترین چانسى پێدراوه‌ بێته‌ پێشه‌وه‌و له‌سه‌ر شانۆى ژیان مماره‌سه‌ى تواناكانى بكات به‌ ئامانجى گه‌یاندنى سودى گشتى، پاشه‌كشه‌ى گه‌نج له‌ ڕووى داهێنان و پێشخستنى تواناى ئابوری خود، سه‌رمایه‌دارى، ته‌واو كارى له‌ ڕووكاره‌ كۆمه‌لایه‌تیه‌كه‌ش كردووه‌ به‌ هۆكاره‌ سیاسیه‌ باوه‌كان كه‌ ئیتر ده‌وڵه‌ت تا گه‌رووى دووچارى قه‌یران و ململانێ ى سیاسى و داته‌پینى دۆخى ئابورى به‌ ووته‌ى حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌مانه‌ حكومه‌تى له‌ ئاست گه‌نجان شه‌رمه‌زاركردووه‌، لێشاوى ده‌رچوانى زانكۆو په‌یمانگاكان و لێشاوى كۆچى گه‌نجان و بێكارى و گه‌نده‌ڵى پێمان ده‌ڵێت ئه‌م به‌رده‌وام بوونه‌ جگه‌ له‌ سته‌م و تاوان ناوێكى تر هه‌ڵناگرێت تاوانێك كه‌ پێویستى به‌ خۆداچونه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ پێناو ئه‌وه‌ى پێى ده‌وترێت سه‌روه‌رى، ئازادى میلله‌ت تاقه‌تى له‌به‌ربڕاوه‌ جارێكى تر له‌به‌رامبه‌ر سته‌مكاران بوه‌ستێته‌وه‌، ئه‌و داوایه‌ به‌ داوایه‌كى گشتى ده‌زانم دوا هه‌نگاو بنرێت .  
 میلله‌ت سه‌نگه‌رى زۆرى گرت له‌به‌رامبه‌ر داواكردنى حه‌ق و مافه‌كانى ئه‌گه‌ر چاوێك به‌ مێژوودا بخشێنینه‌وه‌ ئه‌و راستیه‌ ده‌بێته‌ حه‌قیقه‌تێكى تاڵ بۆ ئێستا، كورد له‌و كاته‌وه‌ى خۆى ناسیوه‌ به‌ ئێستاشه‌وه‌ ئازارى ماڵوێرانى ده‌چێژێت.
ڕه‌وشى كۆمه‌ڵایه‌تى كه‌ خراپى گوزه‌ران و ژیانى ئابورى كاریگه‌رى به‌جێهێشتووه‌ واى كردووه‌ خێزانه‌كان له‌به‌ریه‌ك هه‌لوه‌شێنه‌وه‌، رێژه‌ى ته‌لاق و جیابونه‌وه‌ تۆمارێكى نوێتر به‌خۆوه‌ ببینێت، دیارده‌ى خۆكوشتنى گه‌نجان سه‌رهه‌ڵبدات به‌داخه‌وه‌، په‌لامارو ده‌ستدرێژیى و سوكایه‌تى و هه‌ڕه‌شه‌ و ته‌نانه‌ت خراپ به‌كاربردنى ئامێره‌كانى ته‌كنه‌لۆژیا و تێكچونى شیرازه‌ى خێزان و شپرزه‌یى كۆمه‌ڵگا و هه‌ژارى سه‌رى كێشاوه‌ ڕووه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌ى خستۆته‌ دیوێكى نادیارى بێ چاره‌سه‌ر و ده‌روونى تاك له‌وپه‌رى گرژى و گه‌رمى دایه‌، شه‌قامه‌كان و تیژلێخورینى ئۆتۆمبیل و كاره‌ساته‌كانى، زیندانه‌كان و نه‌خۆشخانه‌كان، گیرفان به‌تاڵى فه‌رمانبه‌رانى بێ مووچه‌ و حكومه‌تى بێ خه‌م  شلۆقى ره‌وشى كۆمه‌لایه‌تى و ئابورى تاكه‌ى،  له‌شه‌قامه‌كان كه‌ژاوه‌ى ئۆتۆمبیله‌كانى سیاسیه‌كان و پیاوانى حكومه‌ت و ئه‌وانى تر به‌ میگزه‌مینى و ئۆتۆمبیله‌ گرانبه‌هاكانى كه‌ هه‌ردیاره‌ خێرو بێرى ئه‌م وڵاته‌یه‌ له‌ولاشه‌وه‌ باخ و ڤێلاكان سیاجى شاخ و شوێنه‌كان كاتى هاتووه‌ به‌رپرسانى حكومه‌ت ئه‌و سه‌ره‌رۆییه‌ بوه‌ستێنن، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌ گشتیه‌كان و وه‌ستاندنى ئه‌و دۆخه‌ پر قه‌یراناوییه‌ى حكومه‌ت و خه‌ڵكى شپرز كردووه‌، ده‌كریئَت هه‌نگاو بنرێت به‌ ئاراسته‌ى باشتر و به‌ كه‌مترین تكلیف و تێچوى ماددى زۆر رووى ئابورى وه‌ك كشتوكاڵى و پیشه‌یى پشت به‌ستن به‌ به‌رهه‌مه‌ ناوخۆییه‌كان و به‌كاربردنیان ببوژێنرێته‌وه‌ قۆناغێكى باش ببرین به‌ڵام ئایا حكومه‌ت ده‌یه‌وێت بێته‌ ژێر ئه‌و باره‌وه‌؟؟؟ له‌كاتێكدا خواستى ئێمه‌ تێپه‌راندنى ئه‌و دۆخه‌ پر مه‌ترسیه‌یه‌ كه‌ تێیداین به‌ هاوكارى یه‌كتر .
‌‌ زیاتر ...
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ