بیروڕا
باهۆزى یه‌كێتى
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا

حزبیش وه‌ك هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كى ترى كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى به‌چه‌ند قۆناغێكدا تێپه‌رده‌بێت هه‌ر  له‌ سه‌ره‌تاى به‌دیاركه‌وتنیه‌وه‌ تا له‌نگه‌رگرتن و هه‌ستانه‌ سه‌ر پێ، كه‌واته‌ په‌یوه‌ندیه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كاریگه‌رى راسته‌خۆى كردووه‌ له‌سه‌ر دروست بوون و گه‌شه‌كردنى حیزب و پارته‌ سیاسیه‌كان له‌ بازنه‌یه‌كى به‌رفراوانى جوگرافیادا له‌ سنورى یه‌ك ده‌وڵه‌ت دا، كه‌وایه‌ كۆمه‌ڵگا  ته‌واوكه‌رى راسته‌خۆى هه‌ر رێكخراو یان پارتێكى سیاسین، هه‌ردوكیان له‌ خزمه‌تى یه‌كتردان له‌ پێناو ده‌سته‌به‌ركردنى ئارامى و ئاسایش و ته‌واوى داخوازییه‌كانى ترى كۆمه‌ڵگا دوور له‌ به‌ركاهێنانى پێگه‌و ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى شه‌خسى و تاك گه‌رایى، به‌ سیاسى كردنى خه‌ڵك و كێشكردنى بۆ ناو حیزب سه‌ره‌تاى هه‌نگاوێكى نوێ یه‌ له‌ چوارچێوه‌ى یه‌كى ترى  په‌یوه‌ندیه‌ كۆمه‌لایه‌تیه‌كان بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانج، به‌دیهێنانى خواستى خه‌ڵكى و گه‌یاندى په‌یام و داواكارییه‌كانى خه‌ڵك له‌ رێ ى نوێنه‌رو هه‌ڵبژێردراوه‌كانیان له‌ریزه‌كانى  پارتێكى سیاسى دیارى كراودا، ئه‌مه‌ ئه‌و چه‌شنه‌ ململانێیه‌یه‌ كه‌ حزبه‌ سیاسیه‌كان هه‌ڵپه‌ى بۆ ده‌كه‌ن، وه‌ ئه‌م جۆرى ململانی َیه‌ جیاواز ده‌بێت له‌ سیستمێكه‌و ه‌ بۆ سیستمێكى تر و له‌ دۆخێكه‌وه‌ بۆ دۆخێكى تر به‌ ئومێدى زۆرترین چاكسازى و درێژه‌دان به‌ كارو خه‌بات و گه‌یشتن  به‌ پله‌كانى سه‌ركه‌وتن، كه‌واته‌ حیزب پردى په‌یوه‌ندى نێوانى خه‌ڵك و حكومه‌ته‌، هه‌ر ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ كاراكته‌ره‌كانى هه‌یكه‌لیه‌ى حكومه‌ت و جومگه‌كانى ده‌ست نیشان ده‌كات له‌سه‌ر بنه‌ماى زۆرترینى ئه‌و ده‌نگانه‌ى له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان دا ده‌سته‌به‌رى ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش تاكه‌ رێگاى چاره‌نوسسازه‌ له‌به‌رده‌م هه‌ر پارتێكى سیاسى بۆ گه‌یشتن به‌ ده‌سه‌لات و حوكمرانى.چه‌سپاندنى بنه‌ماكانى ژیان ئاسایش و ئارامى سه‌قامگیرى ته‌ندروستى و ده‌سته‌به‌ركردنى مافه‌ مه‌ده‌نى و ئابوریه‌كان .
 رۆڵى حیزب وه‌ستاوه‌ له‌سه‌ر جۆرى ئه‌و مامه‌ڵه‌ و  په‌یوه‌ندى و ناكۆكیانه‌ى له‌ كۆمه‌ڵگادا هه‌ن، ته‌نانه‌ت له‌ چوارچێوه‌ى حیزبیشدا كاریگه‌رى دروست ده‌كات جا به‌ ئاراسته‌ى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى بێت یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ كۆمه‌ڵگایه‌كى شلۆق و له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاو كه‌ زۆرتر دیكتاتۆرى فاكته‌رى سه‌ره‌كى یه‌ له‌ كۆمه‌ڵگا نادیموكراته‌كان دا بۆ روودانى  ناكۆكی و كێشه‌ و گرفته‌كان له‌ نێوان حكومه‌ت و گه‌ل زاڵ بوونى چینێك به‌سه‌ر چینێكى تردا. له‌م ڕوانگه‌وه‌ یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به‌ نمونه‌ وه‌رده‌گرین، له‌ واده‌ى نزیكبونى ساڵرۆژى بونیادى دا وه‌ك حیزبێكى به‌رفراوان و  فره‌ جه‌ماوه‌ر و خاوه‌ن خه‌بات و پر له‌ ئه‌زمونى  سیاسى شاخ و شار،  رۆڵى یه‌كێتى له‌ ڕووى په‌یوه‌ندیه‌كانى به‌ هاولاتیان و به‌ حكومه‌ت و لایه‌نه‌كانى ترى ژیانى ئابورى و كۆمه‌لایه‌تى و سیاسى له‌هه‌موكات زیاتر ڕووبه‌روى ده‌یان روداوى نه‌خوازراو هه‌ڵكێش و داكێش بۆته‌وه‌ هۆكاریش دوركه‌وتنه‌وه‌یه‌ له‌ خه‌ڵكى له‌ كاتێكدا پێویسته‌ له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگادارى ره‌وشى ژیانى خه‌ڵكى بێت له‌ رێ ى كۆمیته‌و ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ى له‌سه‌ر بنه‌ماى شه‌خسى ده‌مێننه‌وه‌، به‌مه‌ ده‌وترێت په‌یوه‌ندى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌سه‌رحسابى سیاسه‌ت و به‌هێزكردنیشى وه‌ستاوه‌ له‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ى كه‌ به‌خه‌ڵكى ده‌به‌ستێته‌وه‌ وه‌ك  ئه‌ركێكى سیاسى، ده‌بێت یه‌كێتى له‌ نزیكه‌وه‌ هه‌ست به‌ معاناتى خه‌ڵكى بكات هه‌رچه‌ند دیاریشه‌ كه‌ ئه‌وه‌ى رووده‌دات له‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌ر له‌ گه‌نده‌ڵیه‌وه‌ تا ده‌ست بردن بۆ موچه‌ى خه‌ڵكى یه‌كێتى لێ ى بێ ده‌نگ نه‌بووه‌، به‌ ئاگاییه‌وه‌ له‌ هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و دۆخه‌دایه‌ بۆ ئه‌وه‌ش پرسى لامه‌ركه‌زى وه‌ك رێگا چاره‌یه‌ك بۆ بوژاندنه‌وه‌ى لایه‌نى ژیانى خه‌ڵكى گرتۆته‌ به‌ر.  یه‌كێتى له‌ ئه‌ستۆیدایه‌ دووباره‌ له‌ پێناو بنیادنانه‌وه‌ و ساربَژكردنه‌وه‌ى ئه‌و برینانه‌ى ئێستاش سارێژنه‌بوون رێكارى جدى له‌به‌ربگرێت زۆرترین ئه‌ندامانى حزب به‌شدارى پێبكرێت به‌ تاوتوێكردنى ئه‌و بابه‌تانه‌ى تایبه‌تن به‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى عێراق و پێداگرى له‌سه‌ر بكات بۆ ده‌ستخستنیان ، هاوكاتى له‌دایك بوونى یه‌كێتى كه‌ هاوكاته‌ به‌ خۆسازكردنه‌وه‌و  خۆ نوێكردنه‌وه‌ و به‌كۆتا گه‌یشتنى نوسینه‌وه‌ى په‌یره‌و په‌ره‌دان به‌ كارو ئه‌و رۆلانه‌ى كه‌ پێویسته‌ له‌ داهاتوو هه‌نگاوى بۆ بنرێت له‌ ئێستاوه‌ كاتى بۆ ته‌رخان بكرێت، ئیشى له‌سه‌ر بكرێت وه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانیش دیوێكى ترى ئه‌و كارانه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت ئیشى خیراى له‌سه‌ر بكرێت كۆى ئه‌و كێشانه‌ى تریش كه‌ تا ئێستا به‌ ئاقارێكى نادیاردا تێپه‌رده‌بێت هه‌ندێكیان ده‌بێت به‌ هۆشیارییه‌وه‌ ده‌ستى بۆ ببرێت كه‌سى شیاو و پسپۆرى بۆ دابنرێت له‌ ئاستى خوێندنى بالا و پسپۆر نه‌ك ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر هه‌ندێك احساساتى شه‌خصى حساب بۆ كه‌سانێك بكرێت كه‌ هیچ پێوه‌رێكى زانستى نیه‌ ده‌رگاى جیهان به‌ ڕووى زانستدا هێنده‌ بالایه‌ كه‌ پارته‌ سیاسیه‌ پێشكه‌وتووه‌كان زۆر به‌ ووریاى لێى ده‌ڕوانن وه‌ ئه‌مه‌ بۆ پڕكردنه‌وه‌ى شوێنه‌ حوكمیه‌كانیش رۆڵى خۆى ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌داو كارى داهاتوومان.
‌‌ زیاتر ...
د.لەتیف جەمال رەشید
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ