بیروڕا
به‌ كه‌یس كردنى گه‌نده‌ڵى
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا

یه‌كێك له‌ هه‌ڵه‌ باوه‌كانى ئه‌مرۆى سه‌ر گۆره‌پانى سیاسى بێ منه‌ت كردنى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكه‌ له‌به‌رامبه‌ر ده‌نگدانیان له‌ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن، به‌ به‌ڵێن  و قسه‌ى بریقه‌دار و خۆ تواندنه‌وه‌ تا ئاستى ده‌ست ماچكردن هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ى پرۆسه‌كه‌ كۆتایى دێت به‌ده‌رچوون و ده‌رنه‌چوون هه‌موو به‌ڵێنه‌كان كۆتاییان پێدێت، ئه‌م پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌ پێوه‌رێكه‌ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى دنیاى حیزبایه‌تى و خوێندنه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى ده‌بنه‌ نوێنه‌ر ئه‌وانه‌ش كه‌ چانسى بردنه‌وه‌یان نابێت، چونكه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان زۆرترین وتارو كۆبوونه‌وه‌و به‌ركه‌وتنى لێده‌كه‌وێته‌وه‌ جا به‌هه‌ر ئاراسته‌یه‌ك بێت، گرنگ بردنه‌وه‌ى گره‌وى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌، ته‌نانه‌ت چاكسازى و باشتر كردنى ژیانى خه‌ڵكى  و دروشمى جۆراو جۆر له‌ عانى هه‌ڵبژاردنه‌كان دا ته‌وه‌رێكى سه‌ره‌كى و پڕترین كۆمێنت و وتارى له‌سه‌ر ده‌درێت، له‌یه‌كه‌م قۆناغى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى دواتریشه‌وه‌  تا ئێستا به‌ڵێنى چاكسازى و باشتركردنى گوزه‌رانى خه‌ڵكى و دۆخى ئابورى و به‌گژاچونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و دۆزینه‌وه‌ى هه‌لى كارو به‌موچه‌ خۆركردنى ژنانى ماڵه‌وه‌ و زیادكردنى داهاتى تاكه‌كه‌سى و دامه‌زراندنى ده‌رچوانى زانكۆو په‌یمانگاكان له‌ پێناو فه‌راهه‌مى ژیانێكى شایسته‌ بۆ خه‌ڵكى به‌دروشمى دیارى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان ماونه‌ته‌وه‌  1000 میل زیاترى نه‌بڕیوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌ك فیلمێكى دۆبلاژكراوى لێهاتووه‌ و لێده‌درێته‌وه‌، ئه‌مه‌ واقعى دنیاى سیاسیه‌كانى ئێمه‌یه‌، تاڕاده‌یه‌ك ئه‌مانه‌ حاڵه‌تێكى خورسكن و به‌ ئاسایى لێى ده‌ڕوانین و ده‌مێنێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئاسایى نیه‌ و قبول ناكرێت ده‌ست بردنه‌ بۆ ماف و ئیمتیازات و سه‌روه‌رییه‌كانى خه‌ڵكى به‌وجۆره‌ى ئه‌مرۆ له‌ كۆمه‌ڵگادا ده‌نگى داوه‌ته‌وه‌ گه‌نده‌ڵى  و بڕینى قوتى خه‌ڵكى و به‌رده‌ست نه‌بوونى خزمه‌تگوزارییه‌كان و دارمانى ئابورى و برسێتى و بڵابونه‌وه‌ى هه‌ژارى ده‌پرسین حكومه‌تى هه‌رێم له‌ماوه‌ى ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ى ته‌مه‌نى دا به‌و هه‌موو داهاته‌وه‌ كه‌ له‌ نه‌وت و سه‌رچاوه‌كانى ترى بودجه‌ و به‌غدا و داهاتى ناوخۆوه‌ ده‌ستى ده‌كه‌وێت نه‌یتوانیوه‌ پاشه‌كه‌وتى هه‌بێت و بۆ ڕۆژانێكى وه‌ك ئه‌مرۆ به‌كه‌ڵكى بێت سه‌یرتر له‌هه‌مووى بوونى كۆمپانیاى وه‌همى و سه‌رمایه‌دارى بێ بنه‌ما یه‌، ئه‌وه‌نده‌ باڵابوون له‌هه‌رێمى كوردستان ئاراسته‌ى بازاریشیان له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان گۆریوه‌ و ده‌یگۆرن، كۆمه‌ڵگایه‌ك به‌و هه‌موو ماندوێتى یه‌وه‌ هاتۆته‌ سه‌ر شه‌قام و ده‌نگى ناره‌زاى و هاوارى نان و بێ كارى و بێ موچه‌ى ده‌رده‌بڕێت، به‌بێ ئه‌وه‌ى به‌رپرسانى هه‌رێم یه‌ك جوڵه‌ بكه‌ن و ئاوڕیان لێبده‌نه‌وه‌ ئێوه‌ كه‌ تا ئێستا سه‌ردارو سه‌رباسى ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته‌ن تاكه‌ى بێ ده‌نگى، خه‌ڵكى چى تر بێ ده‌نگى ناوێت یان بڕیارى چاكسازى و چاوخشانه‌وه‌ به‌ داهاته‌كان و شه‌فاف كردنى سه‌رجه‌مى ئه‌و داهاتانه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ ئاستى ناوخۆو له‌ سه‌رچاوه‌كانى تریه‌وه‌ ده‌ستى ده‌كه‌وێت بخرێته‌ ڕوو وه‌  ئه‌وانه‌ى سه‌به‌بى گه‌نده‌ڵین بیانده‌ن به‌ دادگا و دادگاكان كارى خۆیان بكه‌ن، گه‌نده‌ڵى هه‌یه‌ گه‌نده‌ڵكاریش هه‌یه‌، ئه‌ى خێره‌ نادرێن به‌ دادگا كێ پشتگیریانه‌ ئه‌و هێزه‌ى پشتیوانى گه‌نده‌ڵكاران ده‌كات پێویسته‌ پێشى پێ بگیرێت و ستۆپى پێ بكرێت چونكه‌ هیچ هێزێك ناتوانێت له‌مه‌وپاش  هاوارى جه‌ماوه‌ر بوه‌ستێنێت .
‌‌ زیاتر ...
د.لەتیف جەمال رەشید
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ