بیروڕا
شوێنه‌وارى هه‌ڵبژاردنه‌كان
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
چاره‌نوسى هه‌ڵبژاردنه‌كان گه‌ل دیارى ده‌كات كه‌وایه‌ گه‌ل باڵانسى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى هێزه‌ سیاسیه‌كانن له‌و وڵاتانه‌ى سیسته‌مى فره‌ حیزبى تێدایه‌، مه‌به‌ست له‌ بایه‌خ و گرنگى هه‌ڵبژاردن گۆرینى سیسته‌مى حوكمڕانى یه‌ بۆ سیستمێكى جێگیرو دادپه‌روه‌ر له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕه‌زامه‌ندى و خواستى خه‌ڵكى ، حیزبه‌ سیاسیه‌كان تاقیده‌كرێنه‌وه‌، كه‌واته‌ كاتێك باس له‌ ڕابردووى هێزه‌ سیاسیه‌كان ده‌كرێت ئه‌زمونى حوكمڕانى كردنیان ده‌بێته‌ بنچینه‌و شاهید بۆ دابین كردنى داخوازییه‌كانی گه‌ل یان نوێنه‌ره‌كانیان كه‌ هه‌ڵبژێردراوى گه‌لن تاچه‌ند جێ ى متمانه‌ن و خواستى گه‌لیان پێكاوه‌، بۆ هه‌ر پێكهاته‌یه‌كى سیاسى چانسى بردنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌نده‌ به‌:
1-  ئه‌و گۆرانكارى و خزمه‌تگوزاریانه‌ى له‌ ماوه‌ى نێوان دوو هه‌ڵبژاردن پێشكه‌ش ده‌كرێت، ده‌بێته‌ جێ ى سه‌ره‌نجى لایه‌نگران ئه‌نجام سه‌رخستنیان له‌پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن. 
2- دیارى كردنى كاندید و پێوه‌ره‌كانى هه‌ڵسه‌نگاندنى كاندید. 
هونه‌رى په‌یوه‌ندیگرتن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى و قایلكردن و به‌ده‌ست خستنى متمانه‌یان هێزى پارته‌ سیاسیه‌كان ده‌رده‌خات، پارته‌ سیاسیه‌كان چه‌ند كۆكن له‌سه‌ر به‌رده‌وامى خزمه‌تگوزارى و جێ به‌جێكردنى كردانه‌كانیان له‌كاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئیدعاى ده‌كه‌ن، گرنگه‌ خه‌ڵك هه‌ستى زیاترى ده‌بێت په‌سه‌ندى ده‌كات، ئه‌وكات خۆیان دێن و به‌شدارده‌بن له‌ هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ ده‌یانه‌وێت، 
متمانه‌ بوون پرۆسه‌یه‌كه‌ كه‌ هێزى پێدان و به‌خشین و وه‌رگرتنى هه‌یه‌ له‌هه‌مان كاتیشدا به‌رپرسیارێتى یه‌.
به‌رپرسیارێتى یه‌ له‌ ئاست په‌یوه‌ندییه‌ خێزانى و سیاسى و كۆمه‌لایه‌تى  و ئابورى و ئایدۆلۆژیا و كلتورو نه‌ریته‌ باوه‌كان .   
له‌ نێوان هاوڵاتى و سیسته‌مى سیاسى دا كۆمه‌ڵێك ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش هه‌ن كه‌ پاڵنه‌رى سه‌ره‌كین بۆ ده‌ستخستنى متمانه‌ى هاوڵاتیان، هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان ماوه‌ى ( 29 ) ساڵه‌ چاوه‌ڕوانى باشتربوونى ژینگه‌ى ئابورى ده‌كه‌ن به‌ ژینگه‌ى سیاسى  و كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ هاوڵاتیان  پێوه‌ر و بژارده‌ و خوێندنه‌وه‌ى جیاوازیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر سیسته‌مى سیاسى و ئه‌نجام كاردانه‌وه‌ى ده‌بێت له‌سه‌ر دروست بوونى متمانه‌ و راده‌ى متمانه‌ بوون به‌ حیزبه‌ سیاسیه‌كان. 
متمانه‌و تێڕوانینه‌كانى خه‌ڵكى پێوه‌رى سه‌رخستنى پرسى سیاسى یه‌ كه‌  پرسى هه‌ڵبژاردنى لێده‌كه‌وێته‌وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌.
متمانه‌ كاڵایه‌ك نیه‌ وه‌ك براندێكى جیهانى سه‌یر بكرێت و بكڕدرێت به‌ڵكو وه‌ستاوه‌ له‌سه‌ر كۆى ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ى تاك  به‌ حزبێكى سیاسیه‌وه‌ گرێ ده‌دات و زیاتر وه‌ك رێكه‌وتنێك دێته‌به‌رچاو له‌ نێوانى حزب و تاك دا، كێشكردنى مه‌یلى تاك به‌لاى حزبێكى دیارى كراودا به‌وه‌ده‌بێت تاچه‌ند له‌ ئاستى داخوازى و خواسته‌ شه‌رعیه‌كانى تاك ده‌ستكراوه‌و په‌رۆشه‌، راستى كۆمه‌ڵگاى كوردى به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌ چه‌ندین فلته‌رى سه‌خت و دژواردا گوزه‌ریان كردووه‌ تاسه‌ى ئه‌وه‌ن ببنه‌ خاوه‌نى پێگه‌یه‌كى حوكمرانى به‌هێز كه‌ ئه‌مه‌ مه‌یل و ئاره‌زووى تاك به‌تاكى ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌یه‌.
‌‌ زیاتر ...
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
كاروان یاروەیس
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ