بیروڕا
سەدامی لەکەرکوک
د.به‌ختیارشاوه‌یس
بەبەرچاوی هەموانەوە، بەبێ شەرم و بەبێ ترس لەبەردەم کامێراکان، ژنێک لەکەرکوک هاواری کردو گوتی سەدامیم و بەعسیم.
ئەم ڕوداوە لەڕوکەشدا واسەیردەکرێت کە کاردانەوەیەکی عاتفیەو پێویست ناکات زۆر لەسەری بوترێت و باشترە اهمال بکرێت،کەئەم جۆرە لەبیرکردنەوەو تێگەیشتنە لەخودی ڕووداوەکە ترسناکترە. چونکە ئەو بێشەرمیەی کەئەو ژنەکردی هەروەک زەنگێکی مەترسیدارە بۆ داهاتوی عیراقی نوێ و دەستکەوەتەکانی پڕۆسەسیاسیەکەی، هەروەها بێحورمەتیەکی لەڕادەبەر نائینسانیشە دەرهەق بەمێژووی عیراقی بەرلەساڵی ۲۰۰۳، دەرهەق بەکەسوکاری قوربانیانی عیراقیەکان لەبەسڕەوە بۆ کوردستان، بێحورمەتیە دەرهەق بە کەسوکاری ٥۰۰۰ پەپولەی خنکاوی هەڵەبجە و ۱۸۲ هەزار گۆڕ ونی ئەنفال و هەزاران لەسێدارەدراوی خوشک و براکانمان لەپارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوور و بێڕێزیە بەرامبەر وشککرنی هۆڕاوەکان و ڕاپەرینی شەعبان و دەیان حاڵەتی تراژیدی تر. هەروەک ئەم ڕووداوە تەحەدایەکی گەورەی ئێمەیشە وەک نوێنەرانی گەل و پێمان دەڵێ ئەو دەستورەی کەئێوە کردوتانەتە بنەمای کارکردن و ئەو یاسایانەی کەنوێنەران دەریدەکەن بەڕۆژی نیوەڕۆ پێشێلدەکرێن و کەسیش بەدواداچون ناکات بۆ پەراوێزخستنیان و کار وابڕوات هێدی هێدی بەهاو سەنگینی و میسداقیەتی یاساکان لەدەستدەچن.
لەڕووی سایکۆڵۆژیەوە، ئەم ڕوداوە پێمان دەڵێت کەناخی بەشێک لەتاکی عیراقی لەفکرەی بەعسیبون و سەدامیبون پاکنەبوەتەوەو لەهەر کێشەیەکدا پەنای بۆدەبرێت و دەبێتە ئامڕازێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەسیاسی و ئیداریەکان و سەدام وەک مۆتەکە لەدوای ۱۳ ساڵ لە ئیعدامکردنی ئێستاش دەکرێتە چەکێک بۆ ترساندنی پاشماوەی قوربانیەکانی ڕابردوو.
ئەمە پەیامێکی وریاکەرەوەیە دەبێت هەموان لێیتێبگەین، بەپەرلەمانتار و ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، بەسەرۆک وەزیر و کابینەکەیەوە، بەسەرۆک کۆمار و چەترەدەستوریەکەیەوە پێویست تێبگەین کە شەپۆلی سێیەمی پاشماوەکانی بەعس لەجموجوڵ و پیلانی تازەدان و دەیانەوێت چەقی ئەم پیلانگێڕەیە لەکەرکوک جێبەجێبکەن. هەروەک چۆن شەپۆلی یەکەمی بەعسیەکان هەماهەنگی قاعیدە بوو هەتا تەقاندنەوەی مەزاری هەردوو ئیمامی شیعی هادی و عەسکەری لەشوباتی ۲۰۰٦ و شەپۆلی دوەمیشیان هەماهەنگی داعش و ئەبوبەکری بەغدادی بوە بۆهاتنە ناو خاکی عیراق، ئێستاش بەعسیەکان بەخۆپیشاندان و بەناوی کۆمەڵگەی مەدەنی خەریکی نانەوەی ئاژاوەو فیتنەن لەکەرکوک دەیانەوێت دۆخەکە ببەن بەرەو شەڕو ئاژاوەو ململانێی ئەهلی.
هەربۆیە باشرترن ئەلتەرناتیڤ سەپاندنی یاسا و دەستورە لەکەرکوک، جێبەجێکردنی یاسا بەسەر ئەوانەی کەداوای گەڕانەوەی بەعس دەکەن و جێبەجێکردنی مادەی ۱٤۰ی دەستوور بەسەر ئەو پیلانە ناوخۆیی و ئەجێندا دەرەکیانەی کە دەیانەوێت لەکەرکوکەوە ئاگر بەربدەنە تەواوی عیراق
‌‌ زیاتر ...
د.ئه‌رسه‌لان بایز
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
هونه‌ر ره‌سوڵ ئه‌حمه‌د
د.به‌ختیارشاوه‌یس
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
هیوا محه‌مه‌د

بیروڕا

زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ