بیروڕا
عادل مراد چۆن موچەی هەرێمی بڕی؟
د.به‌ختیارشاوه‌یس

لە ٢٠١٣/٣/٢١ واتە یەکەم ڕۆژی جەژنی نەورۆز ، دەمەو ئێوارەیەکی درەنگ بوو، دنیا خەریک بوو تاریک دەبوو. لەگەڵ خێزان و ماڵی باوکم و کەسوکار لەسەیرانگای قەشقۆڵیەوە دەگەڕاینەوە بۆ سلێمانی، سەرشەقامەکان جمەیان دەهات لە ئۆتۆمبیل. زەنگی مۆبایلەکەم لێیدا لەبەرئەوەی شۆفێریم دەکرد بەنیاز نەبوم وەڵامی پەیوەندیەکە بدەمەوە، بەڵام کەتێمڕوانی دەبینم هەڤاڵێکی  بڕیاربەدەستی ئەوسای یەکێتیە. زۆر بەکەمی پەیوەندی دەکات وتم ڕەنگە لەم کاتەدا کارێکی گرنگی هەبێت، یان پێدەچێ بۆ پیرۆزبایی نەورۆز بێت. بەهەرحاڵ لەبەر هەرهۆکارێکیان بێت وەڵامم دایە. دوای سڵاوکردن ڕاستەوخۆ بە توڕەیی و جۆرێک لەهەڵچونەوە وتی تۆ ڕۆژنامەی ڕووداوت بینیوە؟ وتم نەخێر ،وتی نەتدیوە چی تیابڵاوکراوەتەوە؟ وتم نەخێر، وتی نەتدیوە عادلە فەنی چی وتوە؟ وتم نەخێر، وتم  تێمگەیەنە کام عادل وتی عادل مراد.
وتی ئەی تۆ بڕیاردەری ئەنجومەنی ناوەندی نیت، چۆن نازانیت سکرتێرەکەت چی دەڵێ؟ وتی ئەی تۆ لەڕۆژنامەکان لە کوردستانی نوێ نانوسیت، چۆن نازانیت کەڕۆژنامەی ڕووداو چی بڵاوکردوەتەوە؟! 
وتم چەند ڕۆژێکە پشوە و ئاگاداری هیچ نیم. ئیتر بەردەوام بوو لەقسەکردن ، وتی بڕۆ سەیرکە عادل مراد چی گۆبەنێکی ناوەتەوە دەڵێ: ئەم نەوتە دەرمەهێنن و تاڵانفرۆشی مەکەن، دەڵێ: ئەمە سامانی نەوەکانی داهاتومانە پێویستە بیپارێزین، ئێستا بەغداد بەبێ دەرهێنانی نەوتەکەی خۆمان مولزەمە بەوەی کە ١٧٪ بودجەی هەرێم بنێرێت. 
نایشارمەوە لەدوای ئەم چاوپێکەوتنەوە ئیتر شەڕێکی بەردەوام لەنێوان پارتی  و باڵەکەی حکومەت بەتایبەتی و عادل مراد بەرپا بوو ، هەروەها لەلاکەی ترەوە ململانێیەکی توند و سەخت لەنێوان چەند کەسێکی ناو یەکێتی و عادل مراد دەستیپێکرد کە ئەم شەڕە لەگەڵ پارتی و ئەو ململانێیە لەگەڵ کەسەکانی ئەوکاتی یەکێتیی هەتا دوا ڕۆژی کۆچی دوایەکەیشی بەردەوام بوو. هەروەک ململانێکە لەناوخۆی یەکێتیشدا ڕەنگی دایەوە و پەراوێزخستنی ئەنجومەنی ناوەندیشی لێکەوتەوە هەتا کۆنگرەی چوار.
بۆ ڕۆژی دواتر کاتێک کەتەواوی چاوپێکەوتنەکەی ڕەوانشاد کاک عادلم خوێندەوە (کەئێستالەئەرشیفدا پارێزراوە و خوێنەر دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆی) تێگەشتم کە بۆ ئەو کاتە کۆمەڵێک بۆمبی چێنراو بوو ، چونکە ئەو زۆر بەشەفافی و جەریئانە قسەی کردبوو، ڕیسکێکی گەورەی ئەوکات بوو بەژیانی سیاسی و ژیانی شەخسی خۆیشی ، بەڵام خەمێکی قوڵی ژیاندۆستی و ئینساندۆستی و کورد دۆستی بۆ ئایندەی نەوەکانی هەرێمی کوردستان لەقوڵایەکانی خوارەوەی وشەکانیدا خۆیان حەشاردابوو.
ئەوەی کەلەیادمە، ئەو تەنها وتبوی با ئێمەلەئێستادا دەست لەم نەوتە نەدەین، هەڵیبگرین بۆ ئایندەمان بۆ ئەوکاتەی  کە زەمینەی دروستکردنی دەوڵەت و سەربەخۆیمان دەبێ، ئەوەتا وڵاتێکی وەک نەرویج بەهێندەی بودجەی ٥٠ ساڵی تری وڵاتەکەی نەوتی هەیەو دەستیلێنادات و ئایندەی سەدەیەکی نەوەکانی دابینکردوە بەهەڵگرتنی نەوتەکەی.
ئەو وتبووی: ئەم دەرهێنانەی نەوت دەبێتە کێشەی گەورەو دوور نیە بەهۆی ئەمەوە موچەی خەڵک نەبڕێت.
کاک عادل وتبووی: مالکی پێی وتووم: عادل لەم ڕۆژانەدا لەکۆنگرەیەک سەرۆکی کازاخستانم دیوە،  وتویەتی دەستانخۆش بێت نەوتەکەتان نرخەکەی باشە و جۆرەکەیشی هەر باشە و ماڵتان ئاوابێ. مالکیش وتویەتی نەوتی چی؟ جەنابی سەرۆکیش دەڵێ ئەونەوتەی کەڕۆژانە لەسنورەکانی ئێرانەوە بەتانکەرەکان دەینێرن بۆمان. دیارە زۆر شتی دیکەی مێژوویی ڕوویدا کەلەکاتی خۆیدا دەکرێ وەک ڕاستیەک ئاماژەیان بۆ بکەین و لاپەڕەکانی هەڵبدەینەوە.
ڕۆژان هاتوو تێپەڕی ئەوساڵە دوایی هات ، لەساڵی دواتر واتە لە ٢٠١٤ ڕێک لەمانگی سێ ئەوکات لەهەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عیراق کاندید بووم. شەوێک لەشاری ڕانیە هەندێک ماڵم بەسەردەکردەوە، تازە دەنگۆی بڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڵاوبوبویەوە، لەپڕ لەکەناڵەکانی ڕاگەیاندنەوە ولەسەر زاری عادل مراد مژدەی ڕەوانەکردنی موچەی هەرێم ڕاگەیەندرا، منیش زۆر خۆشحاڵ بووم، چونکە کارەکە یەکێتیی کردبووی، وە کاک عادل هەستابوو پێی وە خۆیشم کاندید بووم و ئەم هەواڵە ئومێدێکی دەدا بەئێمەو مانان بۆئەوەی زیاتر بچینە ناو خەڵک و قسە بکەین، ئاخر خەڵک لەوکاتەدا لەسەرەتای دڵەڕاوکێی بڕینی موچە بوو. کەهاتمە دەرەوە لەو ماڵە ڕاستەوخۆ تێلفۆنم بۆکاک عادل کرد، دوای دڵنیابوون لەڕاستی هەواڵەکە دەستخۆشیم لێکرد، بەڵام ئەو بەکەمێک نیگەرانیەوە وتی دۆخەکە وا ناڕوات و بەردەوام نابێت ، مالکی تەنها وەعدی ناردنی یەک مانگی موچەی پێداوم و ئەمە چارەسەر نیە، دواتر هەرواش دەرچوو.
هەموو چیرۆکی بڕینی موچەی هەرێم لەلایەن عادل مراد بەم شێوەیە بوو، بەڵام لەبەر ئەوەی یەکێتیی ڕاگەیاندنێکی لاوازی هەبوو، لەبەرئەوەی یەکێتیی لەوکات لەناوخۆیدا دابەشی چەند بەرەیەک و بێسەروبەریەکی کوشندە بوو بوو، پارتیش لەولاوە ڕاگەیاندن و دارودەستەکەی، پارتی بەمیدیا سێبەر و زەبەلاحەکەی کەهەر بەپارەی نەوتە دزراوەکە ئیدامەی دەدا بەربونە وێزەی عادل مراد و هەروەها پەلاماردانی هەموو ئەوانەی لەناو یەکێتیی کەوەک ئەوبیریان دەکردەوە و توانیان لەمەشدا مەرامەکانیان بەدیبهێنن و مەسەلەکەیان پێچەوانەکردەوە و عادل مرادی ڕەحمەتی بوە موچەبڕ. هەزار ڕەحمەت لەپێشینان کەوتویانە دز ئازا بوو ساحێب ماڵی گرت.
ئێستا جێی خۆیەتی بپرسین؛
خۆ عادل مراد لەژیان نەماوە، ئەی ئەمجارە کێ دەکەنە موچە بڕ؟؟؟
ئەی خۆئێستا مالکی لەدەسەڵات نیە، بەڵکو ئەوعادل عەبدولمەهدیە سەرۆک وەزیرانەکە بە قەولی خۆتان ئەوەندە دۆستن بە ئەبو مەسرور و ئەبو فڵان بانگی یەکتر دەکەن؟
ئەی نەک ڕێککەوتنی ٥٠ ساڵەی تورکیا، بەڵکو ئاشتی هەورامی نەیوت چاڵەنەوتەکانمان بەتورکیا فرۆشتوە؟ ئیتر بۆ دڵتان بەوە خۆشە کەئەم مانگە بەغداد موچە دەنێرێت ئەویش بەناوبژیوانی بەریتانیا و ئەمریکا؟!
ئەی نەتاندەزانی حکومەتەکە موفلیسەو ١٢٨ ملیار دۆلار قەرزارە؟ ئەی نەتاندەزانی حکومەتەکە لەبری فرۆشتنی نەوتی کڕیوە؟ ئیتر چۆن ئێستا ڕووتاندێ و دەڵێن ئێمە ئەم کابین
‌‌ زیاتر ...
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ