بیروڕا
دۆخى هه‌ستیارى سعودیه‌ له‌باره‌ بۆئه‌وه‌ى هه‌نگاوه‌كه‌ى ئیمارات بهاوێ له‌گه‌ڵ ئیسرائیلدا ؟
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
ئه‌وه‌ى ئێستا باسى ڕۆژه‌ڤه‌و میدیاكانى ئیسرائیلیش باسى گه‌رمى لێوه‌ده‌كه‌ن , بابه‌تى ڕێككه‌وتنى فه‌رمى و ئاشتى نێوان عه‌ره‌بستانى سعودیه‌و ده‌وڵه‌تى ئیسرائیله‌ , له‌ دواى ڕێككه‌وتنه‌كه‌ى  نێوان ده‌وڵه‌تى ئیمارات و ئیسرائیل .
هه‌رچه‌نده‌ ئیمارات دۆست و هاوپه‌یمانى نزیك و پله‌ یه‌كى عه‌ره‌بستانى سعودیه‌ له‌ نێو وڵاتانى كه‌نداو و جیهانى عه‌ره‌بیشدا , زۆرێك له‌و باوه‌ڕه‌دان كه‌ ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ سه‌ره‌تاو ڕێ خۆشكه‌ره‌ بۆ ڕێككه‌وتنى عه‌ره‌بستان و ئیسرائیل , له‌ هه‌مانكاتدا ڕۆڵ و كاریگه‌رى ناڕاسته‌وخۆى ده‌بێت بۆ زیاتر فراوان بوونى  هه‌ماهه‌نگى و په‌یوه‌ندییه‌كانیان , له‌ كاتێكیشدا كه‌ سعودیه‌ زۆر پێویستى به‌ وه‌به‌رهێنانى ده‌ره‌كیه‌ بۆ ئه‌و به‌رنامه‌ ئیستراتیجیه‌ى كه‌  شازاده‌ى جێنیشین موحومه‌د بن سه‌لمان دایناوه‌ بۆ گۆڕانكارى  ئابورى ڕیشه‌یى له‌ ئاینده‌دا 2030 .
به‌ربه‌سته‌كانى ئه‌م پرۆسه‌
به‌ڵام  ئه‌وه‌ى جێ ى ڕامان و سه‌رنجه‌ تا ئێستا عه‌ره‌بستانى سعودیه‌ كه‌ خاوه‌نى زه‌به‌لاحترین ئابورى جیهانى عه‌ربیه‌ , بێده‌نگى هه‌ڵبژاردووه‌ له‌ مه‌ڕ ڕێككه‌وتنى مێژوویى  ئه‌بو زه‌بى و ته‌لئه‌بیب ,ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ دۆخه‌ هه‌ستیارو ئاینیه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ عه‌ره‌بستانى  سعودیه‌ له‌ سه‌ر ئاستى جیهانى ئیسلامى و عه‌ره‌بى هه‌یه‌تى ئه‌ویش بوونى مه‌زارى په‌یامبه‌رى ئیسلام ( موحومه‌ د ) د .خ  كه‌ قیبله‌ى هه‌موو موسڵمانانه‌و پادشاى وڵاتیش ساڵانێكه‌ نازناوى ( خادم الحرمین الشریفین ) هه‌ڵگرتووه‌ له‌ سه‌رده‌مى مه‌لیك فه‌هده‌وه‌ , هه‌موو ئه‌وانه‌ به‌ربه‌ست و كۆسپى گه‌وره‌ن بۆ هه‌ر له‌یه‌ك نزیك بوونه‌وه‌یه‌كى ئاشكرا له‌ نێوان ریاز و ته‌لئه‌بیب , هه‌رئه‌وه‌ش وایكردووه‌ كه‌ هه‌ندێك له‌ كاربه‌ده‌ستانى عه‌ره‌بستان ئاماژه‌یان پێداوه‌  به‌م نزیكانه‌  به‌ستنى په‌یوه‌ندى فه‌رمى له‌ گه‌ڵ ئیسرائیلدا له‌ ئارادا نیه‌ , جگه‌ له‌وانه‌ش فه‌له‌ستینیه‌كان  هه‌ر ڕێككه‌وتنێكى وڵاتانى عه‌ره‌بى به‌ تایبه‌تى تر سعودیه‌ له‌ گه‌ڵ ئیسرائیل به‌ خیانه‌تى گه‌وره‌ له‌ كێشه‌كه‌یان ده‌زانن .
له‌لایه‌كى تره‌وه‌ په‌یوه‌ندى نهێنى و ژێربه‌ژێر ساڵانێكه‌ له‌ نێوان ئیسرائیل و زۆرێك له‌ وڵاتانى عه‌ره‌بى و ئیسلامیدا هه‌یه‌, به‌ تایبه‌تى عه‌ره‌بستانى سعودیه‌ كه‌ هه‌ماهه‌نگى یان هه‌بووه‌ له‌ بوارى هه‌واڵگرى و دواتر په‌ره‌یان پێداوه‌ بواره‌كانى ڕاهێنانى سه‌ربازى  و توێژینه‌وه‌و پێشخستن و ده‌ستپێشخه‌رى و وه‌به‌رهێنانى گرتۆته‌وه‌ به‌ گوێره‌ى ڕاپۆرتى  پێگه‌ى Responsible Statecraft ئه‌مریكى .پێده‌چێت له‌ ئێستادا عه‌ره‌بستان هانى وڵاتانى تر كه‌نداو بدات بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانییان له‌ گه‌ل َ ئیسرائیل به‌ تایبه‌تى شانشینى  به‌حرێن .
ئێران و نزیك بوونه‌وه‌ى  ئیسرائیل  وڵاتانى كه‌نداو
ململانێ و دوژمنایه‌تى و ڕق و كینه‌ى نێوان وڵاتانى كه‌نداو و ئێران له‌لایه‌ك , ململانێ ى نێوان ئیسرائیل و ئێران له‌لایه‌كى تره‌وه‌ هۆكارى ڕاسته‌وخۆن بۆ نزیك بوونه‌وه‌ى زیاترى عه‌ره‌به‌كانى كه‌نداو و ئیسرائیل به‌ تایبه‌تى به‌رامبه‌ر ده‌ستوه‌ردانه‌كانى ئێران له‌ ناوچه‌كه‌و به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى ئێران .
پڕۆژه‌ى  (نیوم  2030 )
فاكته‌رێكى به‌هێز كه‌ له‌ عه‌ره‌بستان ده‌خوازێت  به‌ تایبه‌تى شازاده‌ى جێنیشین موحومه‌د بن سه‌لمان كه‌ به‌ره‌و ئاساییكردنه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل هه‌نگاو بنێت ئه‌و پڕۆژه‌ و پلانه‌ زل و قه‌به‌یه‌ به‌ناوى نیوم یان بینینى سعودیه‌  دواى 2030  كه‌ تێچووه‌كه‌ى 500 ملیار دۆلاره‌ له‌ ڕۆژئاواى عه‌ره‌بستان و له‌ كه‌ناره‌كانى  ده‌ریاى سور كه‌ نزیكه‌ له‌ به‌نده‌ره‌كانى عه‌قه‌به‌ى ئوردن و ئیلاتى ئیسرائیل , شاره‌زایانى ئه‌و بواره‌ له‌و بڕوایه‌دان كه‌ ئیسرائیل ڕۆڵى كارای ده‌بێت له‌ بواره‌كانى پیشه‌سازى و ته‌كنۆلۆجیا و ئاسایشى سیبریانى , سه‌ره‌ڕاى ئه‌وانه‌ش پڕۆژه‌یه‌كى وا قه‌به‌ و گرنگ پێویستى به‌ هه‌ماهه‌نگى  و ئاشتى  له‌ گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌یه‌ به‌ تایبه‌تى كه‌ ناوچه‌یه‌كى گه‌شتیاریش ده‌بێت بۆ ڕاكێشانى گه‌شتیاران له‌ ئیسرائیل و هه‌مو جیهانه‌وه‌ .
فشاره‌كانى تره‌مپ و كۆشنه‌رى زاواى
له‌ ئێستادا  تره‌مپ به‌ره‌و خولى دووه‌مى  خۆكاندید كردنه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى له‌ 3/11/2020 پێویستى زۆرى به‌ لۆبى جوله‌كه‌ى ئه‌مریكا و ئیسرائیله‌ بۆ هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌, به‌تایبه‌تى له‌ كاتى تیرۆركردنى ڕۆژنامه‌نووسى سعودى  جه‌مال خاشقچى له‌ كونسڵخانه‌ى سعودیه‌ ساڵى (2018)  له‌ ئه‌سته‌نبوڵ كه‌ موحومه‌د بن سه‌لمان تۆمه‌تبار ده‌كرێت ,تره‌مپ یارمه‌تى زۆرى شازاده‌ موحه‌مه‌دى دا بۆ ده‌ربازبوون له‌و كێشه‌ بۆیه‌ هه‌موو تواناكانیان ده‌خه‌نه‌ گه‌ڕ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ سعودیه‌ش هه‌مان هه‌نگاوى ئیمارات بهاوێ.
‌‌ زیاتر ...
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
كاروان یاروەیس
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ