بیروڕا
چارەنوسێکی نادیار چاوەڕێی عێراق دەکات.!
میران محمد

حکومەتی فیدراڵ تووشی قەیرانێکی گەورە ھاتووە بۆ مووچە و داھات،ئێستا عێراق بە گشتی دەناڵێنی بەدەست قەیران و کێشە جیاوازەکان و ململانێی مەزھەبی و حزبی و قاچاخچێتی و دزی لە لایەک،لاکەی تریش توڕەی و داواکارییە زۆر و بەجێەکانی ھاوڵاتیانی شەقامی عێراقی و کوردستانی،بەم جۆرە بەردەوام بێت عێراق نزیک دەبێتەوە لە داڕوخانێکی قورسی ئابووری و بوژاندنەوەی بەزووی ئەستەمە،
حکومەت داوای لە پەرلەمان کردووە ڕێگەی پێ بدەن قەرز بکات ئەگەر نا توانای پێدانی مووچەی نییە.

خۆپیشاندانە یەک لە دوا یەکەکانی بەغداد و بانگشە کردن بۆ خۆپیشاندانی سەرتاسەری ھێندەی تر عێراقی ئاڵۆز کردووە،،

ئەوەی جێگای داخە چەند کێشەی بەغداد بەرە و خراپی و لاسەنگی ھەنگاو بنێت ھەولێر چوار ھێندە ھەنگاو دەنێت بۆ قەیرانێکی ماوە درێژی چەقبەستوو،،

بەمشێوەیە ژیان  لە عێراقێکی پڕ لە کێشە و کوردستانێکی فرۆشراو و لەباربردنی ئازادی بیر و ڕا ،بەرەو کۆتای و بێ ئەمەل بوون ڕێی گرتۆتە بەر،،

ئەم نەھامەتیانەش دەر ئەنجامی دزی و تاڵانی و قاچاخچێتیە، ھەڵبژاردنی پێشوەختە ڕەنگە گۆڕانکاری دروست بکات لە عێراق بەڵام لە کوردستان گۆڕانکاری دروست ناکات..
‌‌ زیاتر ...
چاوەڕوان محمود
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
بێستون سابوراوایی
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ