بیروڕا
یەڪێتی هێزی سەرڪەوتن و ژیانمانە.
ژیروان دەرگەڵەیی
یەڪێتی نشتیمانی ڪوردستان لەو ڪات و ساتە مێژوویەیی ڪە بەرۆڪی گەلەڪەمانی گرتووە لە ڪایەی سیاسی و ئابوری وڪۆمەڵایەتی جوگرافیایی ناوچەیەوە بۆتە قەڵغانێك بۆ پاراستی ڪایەی سیاسی هەرێم لەمەر زمانی زەبری ئابوری و دارایی و هەرێمی و نێوخۆی، وەدی هێنانی تەواوی شایستە ئابوری و دارایەڪانی ڪۆمەڵانی خەڵڪی ڪوردستان. یەڪێتی بە پێگەیێڪی دانوسان ڪاروو دیموڪرات خواز هەمەڕەنگ بە پێشەنگایەتی بەڕێز ڪاك قوباد هەوڵی وەچەرخان سازی داوە بۆ ئەوەی هەرێم لە ڕووی شایستەی ئابوری و ستراتیژی نوێ له گەڵ حوڪمەتی ناوەند ڕێك بڪەوێت. 

ئەمڕۆ تاڪە چارەسەری ستراتێژی و ئایدیایی ئایندە لە دەستی سەرڪردایەتی سیاسی یەڪێتیە بۆئایندەی مانەوەی قەوارەی هەڕێم، ڪە  ئەویش ڕێڪەوتنە لە گەڵ لایەنەڪانی بەغداد وە پێڪەوە ژیان كردنە لە گەڵ کوتلەو ڪایە سیاسیەڪانی حوڪمەتی ناوەندی بەغداد، دور لە ئەجندای ڕیفراندۆمێك ڪە دەسەڵاتی خێڵەڪی فراوان بڪات. سەربەخۆی و بەتەنیا ژیان ڪردنێك لە گۆڕەپانی سیاسی  عێراق هێشتا مومڪین نیە،  دەبێت ئێمە هەڵی ڕەخساو بگونجێنین بۆئەوەی لە گەڵ نەتەوە جیا جیاڪانی عێراق پەیوەندی ستراتیژی و پەیوەندی دیبلۆماسیەتی مۆدێرن بخوڵقێنین، ڪە تاڪە ستراتیژیەتی هەڵسوراوی یەڪێتی نشتیمانی ڪوردستان بۆ ئەوەوی تەوەرەی دانوسان ڪار بگاتە ئامانج. 

گەلێك لایەنی سیاسی ڪۆمەڵێك لە سەرڪردایەتی دۆگماتیزمی چەق بەستوو ئەمە بە  واقیعیەتێكی ستراتیژیك نابینن بۆ ئایندەی هەرێم، ڪەچی یەڪێتی بە هەموو ئەو واقیعەی ڪە هەیە ئەم هەوڵە دەدات تا داوساتێش بێت لەگەڵ عەرەب ڕێڪەتن بڪات ڕێڪەوتن لەگەڵ حوڪمەتی ناوەندی واتە ڕێڪەوتن لەگەڵ نەتەوەی عەرەب ڪورد عەرەب، پێویستە لە سەرمان ڪە ئەم ماندوو بوونە ڪاریزماتیڪەی سەرڪردایەتی نوێ یەڪێتی بە پڕەنسیپێڪی نوێ ئاماژە بۆ بڪرێت ڪەوا بە بوێری دەستی دۆستایەتی ئایندەی نێوان ڪورد عەرەب دڕێز ڪردووە. بە دەیان پارت ودامەزراوەو ڕێڪخراو حیزبی سیاسی هەرێم هەن لە  مەر ئەم واقیعە لە  دۆخێڪی مارژیناڵی بێ ڪردار ماونەتەوە تەنها شایەنی ڪۆمێنت و هەڵوێستێڪیش نین لە بەرامبەری بە هەدەردانی دۆسیەی نەوت وقۆرغ ڪردنی قوتی هاوڵاتیانی هەرێم. دەبێت ئەو هێزانەی ڪە خاوەنی کلتوری رەخنەو پاڕادیگمای نوێن لە باشوری ڪوردستان ژیرانە مامەڵە  لە گەڵ داهاتوی هەرێم بڪەن ، چونڪە مەترسی هێشتنەوەی ڪورد لە دەرەوەی بازنەی گۆڕەپانەڪەیە.دەبێت  ڪۆمەڵانی خەڵڪی باشور بە واقیعیەتێڪی جیهان بین بڕوانێتە ستراتیژی یەك گرتن لە گەڵ عەرەب بەپێشنەگایەتی یەکێتی و وەڤدە دانوسان ڪارەڪەی.

ئێستا ڪات وساتێڪی گونجاوە ڪەوا گەڵەڪەمان درز بەوە  بڪات ڪە بەبێ نەتەوەی عەرەب ناتوانین هەڵ بڪەین چونڪە لەو ساتەی ڪە بەشێك لەو سەرڪردەو  دزو مافیاو دونیا نەدیتانەی بەرپرسانی خۆمان ئەوەندەی بەسەری خەڵڪی خۆمانیان هێناوە ڕژێمی  بەعس وای نەڪردوە، بۆیە ڪۆمەڵانی خەڵڪی ڪوردستان لەم وەزعە وەڪو بۆمبێڪی نەتەقیوو ماوەتەوە، بەبەراورد لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی عەرەب.هەروەڪو چۆن لە ڪۆن دا باسڪراوە ڪردنەوەی ئاگری نەورۆز ڪۆدەتای سەرڪەوتنی بەهارە بەسەر زستانی سەرماو سۆڵە دا ، ئەواش ڕێڪەوتنی ڪورد لەگەڵ گەلی عەرەب ڪۆدەتای سەرڪەوتنە بەسەر گەندەڵڪاران دزو مافیاڪانی هەرێم.

لێرەدا ڕوانگەی یەڪێتی نشتیمانی ڪوردستان بە سەرنجێڪی سۆسیال دیموڪراتیك بۆ ئەوەی چارەسەرێكی تەندروست بۆ ئەم دۆخە بدۆزێتەوە هەوڵی زۆری داوە بە مانای وشە دەرەتانی ڕزگار بوون لە ڪۆمەڵگەی داخراو دۆگماتیزمی قاڵبگری سەرڪردایەتی حیزبی دەسەڵات دارە لە بازنەی هەرێمی ڪوردستان، بەرەو ڪۆمەڵگایەڪی نوێ گەرو هەمەڕەنگ .  بۆیەش یەکێتی ئەکادیمیای فیڪری و ڕۆشەنگەری نوێ بوە بۆ چەتری پاراستنی قەوارەی هەرێم پشتێنەی بیرو خەباتی ڕزگاری خوازی نەتەوەیی و مافی چارەنوسی ڕزگار بوون بووە.
‌‌ زیاتر ...
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ