بیروڕا
‎دادگا و کاریگەری دەستەڵات و جیاکردنەوە لە سیاسەت..
تەها ئالان

‎یٔەوەی کە لە دادگای شاری هەولێردا روویدا شتێکی نامۆ نیە بۆ دادگاییەک کە لە ژێر رکێفی دەستەلاتدا بێت و بریارەکانی پێش وەختە بۆ دارێژرابێت و دادوەر وەك یٔامێرێك تەنها بریارەکە دەخوێنێتەوە و بیر لەو لێپرسراویەتیە مێژووی و مرۆییە ناکاتەوە کە لە یٔەنجامی خۆێندەوەی  یٔەو بڕیارە دەی بێت. لێپرسراوێتی لە بەردەم یٔەو سوێندەی کە خواردویەتی لە سەرەتای دەست بەکاربوونی وەك دادوەر، لێپرسراویەتی لە بەردەم کەسی تاوانبار و  کەسوکار و مندالەکانی، لێپرسراوێتی بەرامبەر گەل و نیشتیمانەکەی. لێرەوە جیاوازی نێوان دەستەڵاتی دیموکراسی و دەستەلاتی تاكڕەوی بە شێوەیەکی زەق دەردەکەوێت. لە دەولەتی دیموکراسیدا دەستەڵات بە هیچ شێوەیەك دەستوەردان ناکات لە کاروباری دادگادا و دادگا بە شێوەیەکی سەربخۆ کاری خۆی یٔەنجام دەدات. 
‎لە دوای هەلبژاندنەکانی مانگی نۆڤەمبەری ساڵی پار، دوای یٔەوەی سەرۆکی یٔەو کاتەی یٔەمریکا دۆناڵت ترامپ لە هەلبژاردنەکاندا دۆڕاندی، هەوڵی زۆری دا لە رێی دادگاوە یٔەنجامی هەلبژاردنەکان بە قازانجی خۆی بگۆرێت، هەر بۆیە لەسەر یٔەنجامی هەلبژاردنەکان زیاتر لە شەست سکاڵای لە دادگا تۆمار کرد ،بەلام سەرجەمیان لە لایەن دادوەرانەوە رەتکرانەوە بەهۆی نەبوونی بەڵگە. 
‎ترامپ بەمەشەوە نەوەستا هەولیدا لەڕێی دادگای باڵاوە (سوپریم کۆرت /کە لەنۆ یٔەندام پێك دێن)، کە ترامپ خۆی لە ماوەی سەرۆکایەتیەکەی سێ لەو دادوەرانەی دەست نیشان کردبوو، هەروەها سیانی تریشیان لە دۆستانی پارتی کۆماریەکان بوون. هەر بۆیە ترامپ هیوای وابوو یٔەم دادوەرانە پشتگیری بکەن و یٔەنجامی هەلبژاردنەکان رەت بکەنەوە. بەلام کاتێك داواکەی ترامپ گەیشتە دادگای باڵا، نەك هەر پشتگیریان نەکرد بەڵکو گۆیشیان بۆ داوەکەی نەگرت. رێگایاندا بە تیمی پارێزەرانی ترامپ کە سکاڵا لە دادگای باڵا تۆمار بکەن. یٔەم ڕووداوە شتێکی سەیر نەبوو لە یٔەمریکا لەبەر یٔەوەی دادوەرەکان پشت بە یاساو  دەستوور دەبەستن و تەنها پابەندن بەو سوێندەی کە لەبەردەم خەلکی یٔەمریکادا خواردویانە و بەلێنیانداوە کە لە کارەکانیاندا هیچ کاریگەری سیاسی یان سۆزداری کاریان لێنەکات، تەنها وتەنها کار بە یاساو دەستور بکەن. هەروەها دەزانن یاسا سەروەرە چونک لە وولاتێکی دیموکراسیدا دەژین . 
‎بەڵام یٔەوەی لە دادگای هەولێردا ڕوویدا یٔەوەیە کە دادوەر بڕیاری بەدەست نەبووە و تەنها لە بەر مانەوەی لە پۆستەکەی و پارێزراوی ژیانی خۆی و خێزانی چاوی لە یٔاست راستیەکاندا نوقاندوو گوێی لە گریانی یٔەو منداڵە نەگرت کە دەنگی گەیشتە عەرشی پەروەردگار و دەریاچەیەك لە فرمێسکی بۆ باوکی بێتاوانی ڕشت. دادوەر بڕیارەکەی وەك بێژرێکی هەوال خوێندەوە، بەمەش بۆمان دەردەکەوێت کە دەستەڵاتی یاسایی لە پایتەختی هەرێمی کوردستان بێلایەن نیە و بریارەکانیشی سەربەخۆنین. یٔەمەش پێمان دەلێت دیموکراسی تەنها بە هەڵکردنی دروشمەکەی نیە بەڵکو لە جێبەجێکردنیایەتی.
‌‌ زیاتر ...
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ