بیروڕا
ڕاپه‌ڕین وسته‌مى ئاوه‌دانى ونادادپه‌روه‌رى ونایه‌كسانى له‌جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌خزمه‌تگوزارییه‌كاندا
شوان كه‌ریم

ده‌ستكه‌وته‌كانى ڕاپه‌ڕین وسته‌مى ئاوه‌دانى ونادادپه‌روه‌رى ونایه‌كسانى له‌جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌خزمه‌تگوزارییه‌كاندا ، له‌په‌راوێزى په‌یامه‌كه‌ى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان  , بۆیادى (30) ساڵه‌ى ڕاپه‌ڕین .
ڕاپه‌ڕین لوتكه‌ى ووشیارى خه‌ڵكى قاره‌مانى گه‌لى كوردستان وشێوازێكى نوێى خه‌بات و قۆناغێكى نوێَى شۆڕش وده‌ستكه‌وتێكى گه‌وره‌ى هێزى به‌هێزو ڕابوون وته‌قینه‌وه‌ى ڕق وتوڕه‌یی داخ له‌دڵى یه‌كده‌ست ویه‌كهه‌ڵوێستى ده‌سته‌جه‌معى و ڕه‌تكردنه‌وه‌ى سته‌م وداگیركارى بوو .
گومانى تێدانى یه‌ كاتێك لاپه‌ڕه‌كانى تۆمارى مێژووى تا ئاستێكى نزیك له‌ئێستاى واده‌ى ڕاپه‌ڕینى ئازارى ساڵى (1991) هه‌ڵده‌ینه‌وه‌ ، ئه‌و ڕاستى یه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێ كه‌ سه‌ركردایه‌تیكردنى ڕاسته‌وخۆو داڕێژه‌رى نه‌خشه‌ ڕێگاى ڕاپه‌ڕین ، له‌لایه‌ن یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان وبه‌سه‌رپه‌رشتى هه‌ردوو هه‌ڤاڵى كۆكردو ڕه‌وانشادان (مام جه‌لال و نه‌وشیروان مسته‌فا) وبه‌هاوبه‌شى سه‌ركرده‌و هاوڕێ وهاوخه‌باته‌ كۆچكردو وفه‌رمانده‌ و پێشمه‌رگه‌ شه‌هیده‌ نه‌مره‌كانیان شانبه‌شانى خه‌ڵكى قاره‌مانى راِپه‌ڕینخوازانى گه‌له‌كه‌مان له‌سه‌رجه‌م شاروشارۆچكه‌كاندا به‌ڕێوه‌چوو .
هه‌ر بۆیه‌ له‌ په‌راوێزى په‌یامه‌كه‌ى هه‌ڤاڵ( لاهور شێخ جه‌نگى ) هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان كه‌بۆ ساڵیادى ڕاپه‌ڕینى ئازارى ساڵى 1991 ئاڕاسته‌ى گه‌لى كوردستانى كرد ، به‌تایبه‌ت له‌و به‌شه‌ى په‌یامه‌كه‌یدا كه‌ئاماژه‌به‌ وه‌فادارى به‌رامبه‌ر یاده‌وه‌رییه‌ پیرۆزه‌كان ده‌داو ده‌ڵێ ( له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه‌ ، له‌یادمان بێت كه‌خه‌ڵكى كوردستان به‌یاده‌وه‌رى ناژى ، به‌ڵكو كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان داواكاری ئێستایه‌كى ئازادو خزمه‌تگوزار ، ژیانێكى شایسته‌و ئاینده‌یه‌كى باشترن ) ، هه‌ڤاڵ هاوسه‌رۆك  وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كى ئه‌مڕۆى قۆناغى نوێى شارستانى ، په‌رله‌مانى وحوكمڕانى ، به‌سود وه‌رگرتن له‌ ئه‌زمون وشاره‌زایی هاوڕێبازه‌كانى دوێنێى خه‌باتى شاخ ، له‌پێناو گه‌یشتن به‌ئامانجه‌كانى ڕاپه‌ڕین وبه‌دیهێنانى دادپه‌روه‌رى بۆ گه‌ل وده‌سته‌به‌رى نیشتمانێكى ئازاد ، به‌تایبه‌ت بۆ نه‌وه‌كانى ئه‌مڕۆى ده‌رچووى په‌یمانگا سیاسى وبیرمه‌ندیى ودانایى و خوێندنگه‌ى پێگه‌یاندنى كاره‌كته‌رى سه‌ركرده‌ى لێهاتوو وفێربوونى شۆڕشگێڕى و كوردایه‌تى یه‌كه‌ى كۆچكردو (مام جه‌لال) ، له‌گه‌ڵ پیاداچوونه‌وه‌ به‌ وانه‌ گرنگه‌كانى خه‌باتى قۆناغه‌كانى پێش خۆی ، ئاوێته‌ به‌سوود وه‌رگرتن له‌ته‌كنه‌لۆژیاو پێشكه‌وتنه‌كانى سه‌رده‌م وگه‌یاندن و خێرا بڵاوبونه‌وه‌و فراوانبونى بازنه‌ى زانست وزانیارییه‌كان ، وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌ك كه‌بتوانێ ڕۆڵى گه‌وره‌و كاریگه‌رله‌بوارى جڵه‌وگیرى وله‌پێناو پارێزگاریكردن له‌به‌رژه‌وه‌ندى یه‌ باڵاكانى نیشتمان بگێڕێ ، له‌باره‌ى پرسى ڕاستكردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌سیاسی یه‌كانى ڕابردوو ، پاراستنى ده‌ستكه‌وته‌كانى  ڕاپه‌ڕین ودڵنیاكردنه‌وه‌ى گه‌له‌كه‌مان له‌مه‌ڕ سه‌روه‌رى یاسا ، یه‌كسان بوونى ته‌واوى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگا به‌بێ جیاوازى بیروڕاى سیاسى وئاینى ونه‌ته‌وه‌و ڕه‌گه‌زله‌به‌رامبه‌ر یاساو ڕێگرى وبه‌گژاچوونه‌وه‌ى پێشێلكارانى بنه‌ماكانى یاساوخستنه‌گه‌ڕى هه‌موو تواناكان له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنى ئارامى وكه‌شى له‌بارو ژیانێكى ئاسوده‌و دابینكردنى مووچه‌و به‌رگریكردن له‌ماف وقووتى خه‌ڵك وڕێك كردنه‌وه‌ى بارى لارى ئابورى وچاكتركردنى حاڵوگوزه‌رانى ناهه‌موارى هاووڵاتیانى گیرفان به‌تاڵ ، هه‌وڵدان بۆ به‌ڕێكردنى ئه‌و قۆناغه‌ نه‌خوازراوه‌و به‌خشینى كۆمه‌ك وهاوكارى وده‌ستگیرۆیى خه‌ڵكى كه‌مده‌رامه‌ت وزه‌حه‌تكێش له‌ڕێى ده‌زگاى مرۆیی مام ، هه‌روه‌ك به‌ پشت به‌ستن به‌ پرانسیپ وپه‌یڕه‌وو به‌رنامه‌ سیاسى یه‌كانى خۆی وهه‌ڤاڵه‌كانى به‌مه‌به‌ستى واڵاكردنى ده‌روازه‌ى بوژاندنه‌وه‌ى ئابورییه‌كى شایسته‌ كه‌له‌گه‌ڵ خه‌بات وقوربانیدانى گه‌له‌كه‌ماندا هاوته‌ریب بن ودۆزینه‌وه‌ى هه‌لى كار بۆ گه‌نجان وبه‌گه‌ڕخستنى بازاڕو بوژاندنه‌وه‌ى چالاكی یه‌ئابورییه‌كان .
به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ خستنه‌ گه‌ڕى ته‌واوى تواناكان بۆ دانانى به‌ربه‌ست وڕاگرتن وئیفلیجكردنى هه‌وڵه‌كانى ئه‌و كه‌مینه‌ مشه‌خۆره‌ى كه‌ بوونه‌ته‌ هۆكارى سه‌ره‌كى قۆرخكارى وله‌كه‌داركردنى ده‌ستكه‌وته‌كانى ڕاپه‌ڕین وداڕێژه‌رانى پلانى ئاڕاسته‌كردنى هه‌رێمه‌كه‌مانن ڕووه‌و هه‌ڵدێرو سه‌رقاڵى نۆكه‌رایه‌تیكردنن بۆ داگیركه‌ران ودوژمنانى گه‌له‌كه‌مان ، له‌به‌رنامه‌ى كاره‌كانیدا ڕووبه‌رى به‌رفراوانى بۆته‌رخانكراوه‌ .
هه‌روه‌ك ناوه‌ڕۆكى په‌یامه‌كه‌ى ئاماژه‌یه‌كى ڕوونه‌ بۆ ده‌ستهه‌ڵگرتن له‌سیاسه‌تى نادادپه‌روه‌رى ونادروستى (سته‌مى ئاوه‌دانى) ونایه‌كسانى له‌دابه‌شكردنى پشكى به‌ركه‌وته‌ى پرۆژه‌خزمه‌تگوزارییه‌كان كه‌ به‌ڕوونى له‌به‌شێكى ڕووبه‌ر فراوانى هه‌رێمه‌كه‌ماندا به‌دیده‌كرێت .
ده‌رئه‌نجام له‌م مۆدێله‌ نوێ یه‌ى شێوازى به‌ڕێوه‌بردن وسه‌ركردایه‌تیكردنى حزبی شه‌هیدان وشۆڕشگێڕى سه‌رگۆڕه‌پانى خه‌بات وتێكۆشانى دوێنێ وئه‌مڕۆ سبه‌ى ، ئه‌وه‌مان بۆ ڕوونده‌بێته‌وه‌ ، كه‌هه‌فاڵان هاوسه‌رۆكان  به‌پشت به‌ستن به‌جه‌ماوه‌رو یه‌كێتى یه‌ دڵسۆزه‌كانى نێو ماڵه‌ كۆكراوه‌كه‌ى مامى گه‌وره‌مان ، توانیویانه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌ خێراكانى ئه‌م سه‌رده‌مى نوێخوازى ونوێبونه‌وه‌دا بۆ پاراستنى ده‌ستكه‌وت وئامانجه‌كانى ڕاپه‌ڕین و داكۆكیكردن له‌ مافه‌ بنه‌ڕه‌تی یه‌كانى هاووڵاتیان به‌گشتى خۆبگونجێنن ویه‌ك بگرنه‌وه‌ .
‌‌ زیاتر ...
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ