بیروڕا
خوێندنی ئەلیکترۆنی یان ئەنفالى كه‌رتى پەروەردە
خه‌یاڵ مه‌حمود

دوای دوجار شکستخواردنی خوێندنی ئەلیکرتۆنی وا وەزارەت بۆ جاری سێیەم په‌نا بۆ هه‌مان شكست ده‌باته‌وه‌ .

هیچ كه‌سێك له‌ كوردستان ئه‌وه‌نده‌ى په‌روه‌رده‌ هه‌تیو بێ كه‌س نیه‌، ئاخر ئه‌وه‌تا حكومه‌ت ده‌ڵێت له‌ ره‌مه‌زاندا بژێویى هاوووڵاتیان و كارو كه‌سابه‌تیان له‌ به‌رچاو ده‌گرین و بازاڕ ده‌كه‌ینه‌وه‌، بیرو باوه‌رى هاووڵاتیان له‌به‌رچاوده‌گرین و مزگه‌وت ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌ڵام ده‌رگاى خوێندنگه‌كان ناكرێنه‌وه‌ وده‌بێت خوێندكار به‌سیستمى ئه‌لیكترۆنى بخوێنێت كه‌ سیستمه‌كه‌ زۆرجار نه‌ك خوێندكاران مامۆستاو وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ش خۆى سه‌رى لێده‌رناكات.

ئایا راوێژکاری پەروەردەیی بونی ھەیە یان وه‌همیه‌؟له‌هه‌ر په‌روه‌رده‌یه‌ك ده‌یان سه‌رپه‌رشتیارو راوێژكار هه‌یه‌و كرده‌وه‌یان دیارنیه‌ .

مامۆستا کاتێ موچە نیە چالاکترین چینی كۆمەلگەن بۆ داوا کرنی موچەکانیان .
باشە کوان ؟ئێوە لەکوێن؟ بۆ ھیچ نالێن ؟
شکۆی خوێندن شکا ،،،منالەکانمان ئالودەو نەخوێنەوار بون 
دلم ژان ئەکا ..گریانم دێ بۆ حالی منالێک نازانێ پۆلی دوە یان سێ !!
-کوڕم له‌ پۆلی چەنی ؟پۆلی یەک 
-نا تۆ پۆلی دوی ئەمسال ،،نەخێر پۆلى یه‌كم چونكه‌ پیتەکانی پۆلی یەکمان نەخوێندوە با تەواوی بکەین ئینجا ئەچمە پۆلی دوو. 

— ڕۆژێک لە پۆل داوای ژمارە مۆبایلی تەلەبەکانم کرد  وتم با بەڤایبەر ئاگامان لەیەک بێ ئەگەر خوێندن دواخرا،
گەشتمە لای تەلەبەیەکی زیرەکی پۆل وتی مامۆستا ڤایبەری چی بەخوا من دایکم مۆبایلێکی نۆکیای عادی پێیە 
وتم جا مۆبایل ھەرزانە دەستی دوو 
وتی مامۆستا براکانم ئەمکوژن مۆبایلم پێ بێ!!!!ئیتر بۆ ھەرچی بێ

— سەرەتای سال خوێندن ئۆنلاین بو ھەردو منالەکەم وه‌ك ئه‌وه‌ى بۆ دكتۆرا بخوێنن، لە کاتێکدا تەنھا پۆلی دوو و سێ ی سەرتایین ،ڕۆلە گیان بخوێنە دوایی مامۆستا ئەلێ ئافەرین ئەمانە لە مالەوە خەریکی خوێندن بون دەست خۆشیتان لێ ئەکەن ،کاتێک خوێندنگه‌كان کرایەوە نیوەی وەرزیان خوێندبو مامۆستا لە جێگەی دەست خۆشی ، پێی ئەوتن بۆ پێشم کەوتون !!!
ئەمانەی نوسیوتەو خوێندوتە ھیچیان ئه‌ژمار ناكه‌ین دەفتەری تازە دانێنەوە، بەجۆرێک بێ ئەمەل بون دلنیام جارێکی تر خوێندنی ئەلیکترۆنی ناخوێننەوە،

— ھەر لەسەر باسی سەرپەرشتیارەکانى په‌روه‌رده‌ ، سەرەتای دەوام بو زۆر خەمم بۆ حالی خوێندكاره‌كان ئەخوارد لە بابەتی زانستەکانی پۆلی٧-٨-٩ په‌یوه‌ندیم به‌ سەرپەرشتیارێكه‌وه‌كرد، تکایە شتێ بکەن خوێندكار دو سالە ئەلف و بێی فیزیاو کیمیای نەخوێندوە لە زانستەکان تەنھا بابەتی زیندەزانیان خوێندوە،جا پەیرەو پرۆگرامی زانستەکانی ئەو سێ قۆناغە وایە وەرزی یەکەم تەنھا زیندە زانی ئەخوێنن و کیمیاو فیزیا بۆ وەرزی دوەمە.
وتم مامۆستا تکایە شتێك بکەن ھەر ھیچ نەبێ بەرنامەیەک دانێن با وەرزی یەکەم بەندێ زیندە بەندێ کیمیا بەندێ فیزیا بخوێنن ،گه‌رنا دوایی ئەچنە ئامادەیی ھیچ بنەمایەکی فیزیاو کیمیا نازانن من زۆر بەپەرۆشەوە باسی ئەو گرفتەم بۆ ئەکرد، ئەویش زۆر بە تۆنێکی گالتە ئامێزەوە بە بیرکردنەوەی من وتی مامۆستا من چی بکەم، لێیان گەرێ خۆیان لە ئامادەیی فێر ئەکرێن.

خوێندنی ئەلکترۆنی فەشەل ئەھێنێ و فەشەلی ھێناوە پێشتر ،،،ھەر ھیچ نەبێ لەم زروفە خوێندنی ئەلکترۆنی وەک کارایەکی یارمەتیدەر بەکاربھێنرێ 
ھەفتەی ڕۆژێک خوێندنی ناو پۆل ئەنجام بدرێ بۆ ھەر قۆناغێک ڕۆژێک، ئەگەر مامۆستا تەنھا بە رونکردنەوەی کەمیش بێ بیدا ،،ئەونە بەسە قوتابی لە ڕوی دەرونی ھەست بکا مامۆستا چاودێری ئەکاو مامۆستاکەی ئەبینێ ،ھەر گرفتێكى توش بێ لەماوەی ئەو ھەفتە لەوبابەتانەدا ئەتوانێ پەنا بۆ خوێندنی ئەلکترۆنی بەرێت بۆ تێگەشتنی باشتر یاخود لە ڕێگەی مۆبایلەوە مامۆستاکەی ئاگادار کاتەوە، بەلام ئەوەی تەنھا خوێندنی ئەلکترۆنی کارایەکی سەرەکی بێ بۆ بەرێکردنی خوێندن، ئەمە ئەنفال کردنی پەروەردەیە و ھیچی تر، ئەم بابه‌ته‌ى سەرەوەم  لەپۆستی سەرپەرشتیارێك وەک کۆمێنت نوسی، ھەمو بەئاگا ھاتنەوەکەی سڕینەوەی کۆمێنتەکەم بوو.
‌‌ زیاتر ...
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
نیاز سەعید عەلی
تەحسین تەها چۆمانی
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
نه‌سرین كورده‌
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ