بیروڕا
پیکاسۆس
شوان جاف
دەزگای هەواڵگری موساد لە ڕێگەی کۆمپانیای  NSO Group گرووپ و لە ڕێگەی پرۆگرامی (پیکاسۆس) لە ٤٠ ووڵات لە ڕێگەی (٦٠) کەسی بەکرێ گیراوەوە ، ئەم پرۆگرامەی کارا کردووە لەسەر (٥٠) هەزار ژمارەی تلفۆنی کە لەڕێگەی تۆڕە سیخوڕیەکانی موساد دیاری کراون ، بە مەبەستی کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر جموجوڵی کەسایەتیە (حکومی و هەواڵگری ، ڕاگەیاندنکار ، کادیری ڕێکخراوەی ، بازرگان و کۆمپانیا گەورەکانی بەرهەم هێنان بەتایبەت کۆمپانیای چەک ، کەسایەتی ئاینی ، مامۆستایانی زانکۆ بەتایبەت پسپۆرانی بواری چەکی ناوەکی) بەشێک لەو ووڵاتانەش ( مغریب ، جزائیر ، مسر ، عێراق - هەرێمی کوردستان ، امارات ، افغانستان ، ئێران ، تورکیا ، سودان ، یەمەن ، پاکستان، لوبنان ، سوریا ، لیبیا) مەبەست لەم کردارەش سیخوڕی کردنە بەسەر گروپە تیرۆریەکان و کەسانی تاوانباری هەڵهاتوو لەدەست یاسا.

ئەم پرۆگرامە چالاک دەکرێت لەسەر سیستمی تلفونی ( ئەندرۆید و ئایفۆن) کۆی زانیاریە بینرا و بیسترا و دکێۆمێنتاریەکان (نامە ، وێنە ، دەنگ) کۆنترۆڵ دەکات، وە لە ئامێری ئایفۆن لە ڕێگەی پرۆگرامی ISMG کارادەبێت خودکارانە کە پرۆگرامێکی بنەڕەتی ئامێری ئایفۆنە وە ڕێکخراوی لێبوردنی جیهانی تاقیکردنەوەی لەسەر (٦٧)مۆبایل ئەنجام داوە کە پرۆگرامی (پیکاسۆس) سیخوڕی لەسەر کردوون دەرکەوتووە لە کۆی (٥٠٠) ژمارەی تلفۆن تەنها (١٥) ئامێری ئەندرۆید چاودێری کراوە و ئەوی دیکەی ئامێری ئایفۆن بووە ، کە (٢٣) ئامێریان بە (زیرۆ کلیک) ئەو پرۆگرامەی لەسەر کارابووە.
کۆمپانیای (کاسپەر سکای) رووسی بۆ پاراستنی سیستمی زانیاریەکان ئەوەی خستۆتە ڕوو کە پرۆگرامی سیخوڕی (پیکاسۆس) بەبێ کلیک کردن کارادەبێت لەسەر پرۆگرامی (ئەندرۆید و ئایفۆن) جۆکەر کراوە لەگەڵ پرۆگرامە بنەڕەتیەکانی ئەو دوو سیستمەی موبایل. 

شایانی باسە وڵاتی ئیسرائیل (٨٠٪) کۆی تۆڕەکانی پەیوەندی لە ژێر دەست دایە لە ڕێگەی کۆمپانیاکانی ئەم بوارە کە خاوەنداری بۆ جووەکان دەگەڕێتەوە ، دەتوانێت (٢٠٪) زانیاریەکانی دیکە لەڕێگەی مامەڵەی داراییەوە بەدەست بهێنێت. 

ئەم زانیاریانە لە ڕێگەی ناوەندی میدیای ( گاردیان) بڵاو کرایەوە بەمەبەستی هۆشیار کردنەوەی هاووڵاتیان لە خۆ پارێزی لەو تۆڕە سیخوڕیە ئەلیکترۆنیە کاتێک ئەم دامەزراوە زانیاری دەست کەوت کە بەسەر (١٦) ڕۆژنامەنوسیەوە سیخوڕی کراوە و زانیاری کەسی موبایلەکانیان براوە و دواتر فشاریان لێ کراوە تا کار بۆ مەرامی تایبەت بکەن لەو دامەزراوەیە.
شایانی باسە مێژووی سیخوڕی کردن بەسەر ئامێرە زیرەکەکانەوە لەگەڵ گەشەکردنیان پەرەی سەندووە ، وە کاتێک هەر ئامێرێکی زیرەک کۆنێکت دەبێت لە هێڵەکانی ئینتەرنێت توانای سیخوڕی کردن بەسەریەوە ٩٠٪ زیاتر دەبێت بەجۆرێک دەتوانێت زانیاری لەسەر (شوێنی بەکارهێنەر ، ژمارەی تلفۆن ، کۆتا پەیوەندی ، کۆتا وێنە و نوسین...هتد) دزە پێ بکات بۆ ناوەندی چاودێری ، لەگەڵ کارا کردنی (کامیرە و مایکی) تفلۆنەکە بەبێ دەست لێدان لە ڕێگەی بەکارهێنەرەوە.

پرۆگرامی (بیکاسۆس) وا داتاکراوە بەبێ ئاگایی بەکارهێنەر چالاک دەبێت بە شێوەی فایلێکی شاراوە و قەبارەکەشی هێندە کەمە بەقەد قەبارەی یەک وێنە لە زاکیرەی موبایلدا شوێن دەگرێت و لەگەڵ هەڵکردنی ئامێرە زیرەکەکان خودکارانە چالاک دەبێت.

وە خراپترین ئەو ئەپانەی (١٠٠٪) ئەم پرۆگرامە سیخوڕیان بەسەرەوە دەکات ئاپی (تیلیگرامە ، مسنجەر ، واتس ئاپ ، ڤایبەر ، ئیمۆ ، تانگۆ) کە سیکورتی سفرە
کەسی ئاسایی ناتوانێ هەست بکات بەم پرۆگرامە سیخوڕیە لە ئامێری تلفۆنیدا، تەنها کەسانی پسپۆر دەتوانن کەشفی بکەن لە ڕێگەی داخڵ بوون بە پرۆگرامی بنەڕەتی ئامێرەکە و ووردبینی لە داتاکاندا.
لە مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ کۆمپانیای فیسبووک داوای یاسایی تۆمارکرد لەسەر NSO Group بە تۆمەتی دزەکرن بۆناو هەژمارەکانی و چاودێری کردنی ئەکاونتی کەسانی مەبەستدار و دزە پێکردنی زانیاری ماسنجەر ، ئەمە وایکرد کۆمپانیا گەورەکانی پەیوەندی دەنگ هەڵبڕن دژی ئەم جۆرە ڕەفتارە. 

بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی پێشووی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەدابوو کە لە ڕێگەی گروپە (سایبیریەکانەوە) توانی هەوڵگری ئیسرائیلی گەشتۆتە ئاستێکی زۆر بەرز بەسەر پەیوەندیە جیهانیەکانەوە. 
هەرچەندە پارێزەری کۆمپانیای NSO Group  ئەوە ڕەد دەکاتەوە کە کۆمپانیاکەیان کارێکی وەهای ئەنجام دابێت و پێداگری کرد کە کۆمپانیای ناوبراو سەر بە هێزی بەرگری و سەربازی ئیسرائیلە و کار لەسەر ملفی (تیرۆر و تاوانباران) دەکات.
 
لە ئێستادا وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل لە گفتوگۆیە لەگەڵ ووڵاتێکدا هەتا ئەم پرۆگرامەی پێ بفرۆشێت ، ئەمەش مەترسی یەکجار گەورە لەسەر ئاسایشی داتا و زانیاریە کەسی و دامەزراوە گشتی و تایبەتیەکان دروست دەکات لە ئایندەدا. چاودێرانی سیاسی ئەم کارە بە پێشێلکاری مافی تاکە کەس دادەنێن، دەڵێن کەسایەتی مرۆڤ دەخاتە مەترسیەوە هەروەها خاوەن کۆمپانیاکانی  بەرهەمێنانی ئامێرە زیرەکەکان ئەم بابەتە بە مەترسی دەبینن بۆ سەر بازاڕی فرۆشتنیان. 

گروپی کۆمپانیاکانی NSO Group  سەر بە گروپی هاککەرانی (سایبیریە) کە ئەمانیش کار بۆ دامەزراوە هەواڵگری و سەربازیەکانی ووڵاتی ئیسرائیل دەکات و یەکێکن لە مەترسیدارترین تۆڕە سیخوڕیە ئەلیکترۆنیەکای جیهان، ئەم پرۆگرامە تایبەتە بە چاودێری ئامێرەکانی پەیوەندی (گروپە تیرۆرستیەکان و تاوانباران) کە لەلایەن هەوڵگری موسادەوە کاریان لەسەر دەکرێت. 
‌‌ زیاتر ...
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
مەریوان مەسعود
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
شوان جاف
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ