بیروڕا
جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە دوو بازنەی ھەولێر رێکەوتنی لە بەرژەوەندی پارتی کردووە
لوقمان وه‌ردی
    بازنەی ١ی ھەولێر واتا دەڤەری سۆران  تاکە بازنەیە کە پارتی چوار کاندیدی دیاری کردوە ، مل ملانێی ھەڵبژاردن بەسەختی لە نێوان لیستی ھاوپەیمانی و پارتی بەرێوەدەچێت  .

وابریار بوو نەوەی نوێ  ژنێک لە بازنەی یەکی ھەولێر (سۆران) کاندید بکات، چونکە لە دوا ھەڵبژاردنی سالی ٢٠١٨  لەتەوای بازنەی ١ی سۆران لە کۆی نزیکەی ٢٠٠ دووسەت ھەزار دەنگ ، نەوەی نوێ ١١٤٣٨ یازدە ھەزارو چوارسەت وسی و ھەشت دەنگی بەدەستھێناوە ، لە کاتێکدا لیستی ھاوپەیمانی  ٣٧٠٠٠ سی و حەوت ھەزار دەنگی بەدەستھێناوە ، بۆیە لیستی ھاوپەیمانی زوو کاندیدی خۆی ئاشکرا کرد کە فیسل کریم خان برادۆستیە.

کەچی نەوەی نوێ لە رێگەی ئەندامێکی پەرلەمانیان لەگەڵ بەرپرسێکی باڵای پارتی کە خەڵکی دەڤەری سۆرانە ، رێکەوتنی ژێر بەژێریان کردوە ، بەپێی ئەو رێکەوتنە نەوەی نوێ لە بازنەی یەکی  سۆران لە جیاتی ئەو ژنەی دیاری کردبوو ، پیاوێک کاندید بکات و لە بەرامبەردا پارتی لە بازنەی دووی ھەولێر  کاندیدە ژنەکەی بە ژمارە ٢٤ دەکێشێتەوە لەبەرژەوەندی کاندیدە ژنەکەی نەوەی نوێ .

 نەوەی نوێ رێکەوتنەکەی وەک خۆی جێبەجێکرد، ئەو کاندیدە دیاری کردبوو بۆ بازنەی یەکی  سۆران  ، خەڵکی شارۆچکەی ھەریر و نیشتەجێی  سنوری بازنەی سۆرانە لە جیاتی لەبازنەی سۆران کاندیدی بکات ، لە بازنەی دووی کۆیەی کاندیدی کردوە ، پیاوێکی بەناوی کوردەوان کە خەلکی سلێمانیە لە بازنەی سۆران کاندید کردوو لە بەرژەوەندی پارتی  ، ئەم رێکەوتنە بە پلەی یەکەم دژ بە لیستی ھاوپەیمانی و بەدیاریکراویش  بۆ لێدانە لە فیسل کریم خان برادۆستی ، چونکە پارتی سەرسەختانە دژایەتی ئەو کاندیدە دەکات ، بە پلەی دووەم بۆ ئەوەیە کاندیدە ژنەکەی پارتی لە سۆران بەبێ ڕکابەر و بەدەنگێکی کەم سەرکەوێت ، لەو حاڵەتەشدا پارتی زیاتر دەنگ بۆ کاندیدە پیاوەکان کۆدەکاتەوە سەنگەری دژایەتی فیسل کریم خان برادۆستی بەھێزتردەکات .

لەبەرامبەر ئەو ھەنگاوەی نەوەی نوێ بۆ پارتی ، پارتی کاندیدە ژنەکەی خۆی لە بەرژەوەندی نەوەی نوێ لە بازنەی دووی ھەولێر -کۆیە کێشاوەتەوە بۆ ئەوەی لە بازنەی دووی ھەولێر  کاندیدە ژنەکەی نەوەی نوێ کە ھاوسەری پەرلەمانتارێکە و خەڵکی دەڤەری سۆرانە بەتەنھا رکابەری  کاندیدە ژنەکەی ھاوپەیمانی بکات ، بەمەش  پارتی دوو ئامانجی دەپێکێت  لە بازنەی سۆران سەنگەری دژایەتی فیسل کریم خان توند تردەکات و لە بازنەی دووی ھەولێریش مل ملانێ  لە نێوان ھەردوو کاندیدە ژنەکە دروست دەبێت  ، لەو حاڵەتەشدا  شانسی سەرکەوتنی دوو کاندیدە پیاوەکەی پارتی لە بازنەی دوو باشتر دەبیت .
کاتێک بەم رێکەوتنەم زانی وەک ھاورێ گلەیم کرد لەلای یەکێک لە سەرکردەکانی نەوەی نوێ (کە ھاورێی خوێندنمە) پێم گۆت  گلەیی بێت  برادەر بۆچی ئەو رێکەوتنەتان کردوە ، تۆ دەزانی ئەو کارەتان دژبە لیستی ھاوپەیمانی و لە بەرژەوەندی پارتی یە ، کەچی لە وەڵامدا ووتی ببورە ئەوە ھەڵەی کۆمسیۆن بووە ؟
‌‌ زیاتر ...
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ستران عەبدولڵە
ستران عەبدولڵە
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ