ڕێكه‌وتنامه‌ی شوومی سایكس- بیكۆ
مۆته‌كه‌یه‌كی مێژوویی بۆ سه‌ر كورد و كوردستان ...
• ڕێكه‌وتنامه‌ی سایكس -بیكۆ یه‌كێكه له‌و ڕێكه‌وتنامه گرنگ و كاریگه‌ریانه‌ی له‌ماوه‌ی 105ساڵی ڕابووردوودا زۆرترین مشتومڕی له‌سه‌ر كراوه به‌هۆی كاریگه‌ریه نهرێنیهكانیهوه له‌سه‌ر خاك و گه‌لانی ناوچه‌ی ڕۆژههلاَتی ناوه‌ڕاست و تائێستاش كاریگه‌ریه‌كانی به‌رده‌وامه و بۆته هۆكاری ناكۆكی له نێوان ولاَتان و گه‌لانی ناوچه‌كه‌دا.
• جا له‌و گه‌لانه‌ی كه زۆرترین زیانیان پێگه‌یشتوه و تائێستاش له‌سایه‌ی كاریگه‌ریه نهرێنیهكانیهوه ده‌ناڵێنن و خاكه‌كه‌شیان به داگیر و دابه‌شكراوی ماوه‌ته‌وه بریتیه له نه‌ته‌وه‌ی كورد و خاكی كوردستانی گه‌وره.هه‌ر له‌كاتی خۆشی‌دا ئه‌م ڕێكه‌وتنه كاتێك به‌نده نهێنیه‌كانی ئاشكرا كران دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ری بهلشهویكی ڕوسیاوه له23/11/ 1917 و دواتریش بلاَوكردنهوهی له ڕۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانیدا له 26/11/1917 دا بوه هۆی شه‌رمه‌زاركردنی به‌ریتانیا و توڕه‌بوونی عه‌ره‌به‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه و به ئاشكرا به‌ڵێنی زۆر گه‌وره‌یان دابوو به عه‌ره‌به‌كان و به‌تایبه‌تیش شه‌ریف كوڕی حسێن به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بی بۆی له‌ناوچه‌ی سوریای گه‌وره‌دا. كورده‌كانیشی نیگه‌ران كرد،بهلاَم توركه‌كان دڵخۆش بوون.
• ئه‌م ڕێكه‌وتنامه‌یه ڕێكه‌وتنامه‌یه‌كی نهێنی بوو كه له 12 ماده پێكهاتوه و له ئه‌نجامی گفتوگۆیه‌كی دوورودرێژه‌وه ده‌ستی پێكرد له نێوان نوێنه‌رانی فه‌ڕه‌نسا كه له‌لایه‌ن دیپلۆماس فرانسوا جۆرج بیكۆ و مارك سایكسی به‌ریتانیاوه گهلاَلهكراو له ماوه‌ی نێوان 23/11/1915 تا 3/1/1916ی خایاند و دواتریش دوای په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن ڕوسیای قه‌یسه‌ریه‌وه به‌نوێنه‌رایه‌تی سازۆنۆڤ له نێوان 9-16/5/1916 دا ڕێكه‌وتنامه‌كه مۆركرا له‌نێوان ههرسێلادا و ئیتالیاش ئاگادار بوو.
• مه‌به‌ست و ئامانجی ئه‌م ڕێكه‌وتنامه‌یه كه له‌ناوه‌ڕاستی گه‌رمه‌ی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا به‌نهێنی ڕێكه‌وتنی له‌سه‌ر كرا بریتی بوو له:
1. دابه‌شكردنی ناوچه‌ی مانگی به‌پیت((هلال الخصیب)) له‌نێوان فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیادا.
2. دیاریكردنی ناوچه‌ی نفوز و دهسهلاَت له ڕۆژئاوای ئاسیا .
3. دابه‌شكردنی میراتی ده‌وڵه‌تی عوسمانی كه بالاَدهستبوو له‌و ناوچانه‌دا له جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا.
دوای كۆتایهاتنی جه‌نگه‌كه به‌سه‌ركه‌وتنی ولاَتانی هاوپه‌یمانان كه به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا و ڕوسیا و ئه‌مریكا و ئیتالیا‌و ..هتد ئه‌ندامبوون به‌سه‌ر به‌ره‌ی ته‌وه‌ردا((میحوه‌ر))كه ئه‌ڵمانیا و ده‌وڵه‌تی عوسمانی و...هتد.ئه‌ندام بوون تیایدا،ودوای كۆنگره‌ی ئاشتی له پاریس له‌ساڵی 1920 به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه خاك و گه‌لانی ناوچه‌كه‌یان له نێوان خۆیاندا دابه‌شكرد:
1. به‌شی به‌ریتانیا: فه‌له‌ستین و ئوردون و باشووری عێراق و ناوچه‌یه‌كی بچوك له به‌نده‌ری حه‌یفا و عه‌كا.
2. به‌شی فه‌ڕه‌نسا: باشووری ڕۆژههلاَتی توركیا و باكوری عێراق و سوریا و لوبنانی ئێستا.
3. به‌شی ڕوسیا: ئه‌رمینیای خۆرئاوا و قوسته‌نتینیه و ته‌نگه و گه‌روه‌كانی توركیا.
4. به‌شی ئیتالیا: باشووری ئه‌نادۆڵ
5. به‌هه‌مان شێوه ناوچه‌ی فه‌له‌ستین له‌ژێر ئینتیدابی نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌بێت.
به‌م شێوه‌یه ناوچه‌كه به‌شه‌به‌ش كرا و وه‌ك كێكێكی شیرینی به‌تام له‌نێوخۆیاندا دابه‌شیان كرد به‌بێ هیچ حسابكردنێك بۆ ئاینده و ڕاوبۆچوونی گه‌لانی ناوچه‌كه و دابه‌شكردنه‌كه‌ش به‌شێوه‌یه‌ك بوو كه ته‌نها ڕه‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسی و ئابوریه‌كانی خۆیانی تیادا كرد و ته‌نانه‌ت له نێوان به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نساشدا فێڵ و پاشقولیان له‌یه‌كتری گرت.كاتێك كه به‌ریتانیا له ساڵی 1918 ته‌واوی عێراقی داگیركرد له شاری موصڵ یان ولایه‌تی موصڵه‌وه و دوای گه‌ڕان و پشكنین به‌دوای نه‌وتدا كه بۆیان ده‌ركه‌وت نه‌وتێكی زۆر هه‌یه،یه‌كسه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه‌یان له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسادا گۆڕیوه و خۆیان كرده خاوه‌نی ناوچه‌كه به‌هۆی دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت بۆ مسۆگه‌ركردنی به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوریه‌كانیان. له نه‌وت و گه‌یشتنیان به ده‌ریا و به‌نده‌ره ئاویه‌كان.
بهلاَم هه‌موو ئه‌م دابه‌شكردن و پیلانانه‌ی فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا به‌تایبه‌تی دژ به میراتیه‌كانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌لایه‌ن شۆڕشی ئازادی و سه‌ربه‌خۆبوونی توركیاوه كه‌له‌ساڵی 1919-1923 ده‌ستیپێكرد له‌لایه‌ن كمال ئه‌تاتوركه‌وه سه‌رینه‌گرت و هه‌ڵوه‌شایه‌وه.به‌تایبه‌تی كاتێك ڕێكه‌وتنامه‌ی ئاشتی پاریس مۆركرا له‌ساڵی 1920 و دواتریش ڕێكه‌وتنامه‌ی سیڤه‌ری لێكهوتهوه له 10/8/1920 كه له‌ماده‌كانی 62 و63 و64دا دانیاننابوو به پێكهێنانی ههرێمكێك بۆ كورده‌كان له كوردستانی باكوردا و به‌هه‌مان شێوه بۆ ئه‌رمه‌نه‌كانیش. بهلاَم ئه‌تاتورك به‌سیاسه‌ت و فێڵبازی و فریودانی به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا و ئیتالیا و ڕوسیای دوای شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر هه‌ریه‌كه‌یان به بیانوو و فێڵێكه‌وه توانی ڕێكه‌وتنامه‌ی لۆزان مۆربكات له 24 ته‌موزی 1923دا كه خه‌ونی كورد و ئه‌رمه‌نه‌كانی له‌سه‌ر خاكی باوباپیرانیان پوچه‌ڵبكاته‌وه كه كه‌وتبونه چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیای نوێوه.
به‌م شێوه‌یه هه‌موو ئه‌م كه‌ین و بهینه نهێنیانه به‌هۆی ڕێكه‌وتنامه‌ی شوومی سایكس -بیكۆوه هاته گۆڕێ و ته‌نهاو ته‌نها نه‌ته‌وه‌ی كورد و خاكی كوردستان دابه‌شكرایه سه‌ر هه‌ر سێ ده‌وڵه‌تی تازه دروستبووی توركیا و عێراق و سوریا و پێشتریش له ڕێكه‌وتنامه‌ی چاڵدێرانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی و ئێرانیه‌وه له‌ساڵی 1514وه كوردستانی گه‌وره دابه‌شكراوه‌ته سه‌ر ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته و به‌م شێوه‌یه كوردستانی باكور له توركیا و ڕۆژههلاَت له ئێران و باشوور له عێراق و ڕۆژئاواش له سوریادا جێگیركران و ئه‌وه ماوه‌ی 105 ساڵه كورد و كوردستان به‌ده‌ست ئه‌و ڕێكه‌وتنامه شومه و ئه‌و سیاسه‌ته نامرۆڤانه‌یه‌یی به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسای ئه‌و كات و ئێستاشه‌وه ده‌ناڵێنن و تائێستا نه‌بونه‌ته خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیان وه‌كو گه‌لانی ناوچه‌كه له تورك و فارس و عه‌ره‌ب .له‌میانه‌ی ئه‌م ڕێكهوتنامهیهوه به‌هه‌ق گه‌وره‌ترین زوڵم و ناهه‌قی به‌رامبه‌ر كورد كراوه و ماوه‌ی 105ساڵیشی خایاندوه. و گه‌لانی ناوچه‌كه‌ش پێكه‌وه كۆكن له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێكه‌وتنامه‌یه و سڕینه‌وه‌ی سنووره ده‌ستكرده‌كان و ته‌نانه‌ت كاتێك ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و سوریا ((داعش )) توانی به‌شێكی گه‌وره له ولاَتی سوریا و عێراق داگیربكات ڕایگه‌یاند ئیدی كۆتایی ڕێكه‌وتنامه‌ی سایكس -بیكۆی دروستكراوه و ئه‌وه‌ی بهمهرهكهب له‌سه‌ر كاغه‌ز كێشراوه ئێمه به‌خوێن ده‌یسڕینه‌وه و ئیمپراتۆریه‌تی ئیسلامی ڕاده‌گه‌یه‌نین. خۆشبه‌ختانه ئه‌وه هێزه تیرۆریست و تۆقێنهرهش كۆتایی پێهات و كوردیش ڕۆڵی گرنگی هه‌بوو له له‌ناوبردن و كۆتایپێهێنانی.
بۆیه له یادی 105 ساڵه‌ی واژۆكردنی ئه‌و ڕێكه‌وتنه شوومه‌دا .مافی نه‌ته‌وه‌ی كوردیشه له‌سه‌ر خاك و ئاوی مێژینه‌ی خۆی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی ڕایبگه‌یه‌نێت و وه‌ك مافێكی سه‌ره‌تای و سروشتی خۆی و هه‌قیشه كه هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نساش كه داڕێژه‌ری ڕێكه‌وتنه‌كه‌ن دان به زوڵم و سته‌می خۆیان بنێن دژ به‌كورد و كوردستان وهه‌رچی هه‌وڵی خۆیان هه‌یه بیخه‌نه گه‌ڕ له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پشتیوانی و پشتگیری بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لی كورد له‌هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ی كوردستاندا بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه مافی چاره‌نوسی خۆیان و ته‌نانه‌ت پێكه‌وه‌نان و ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆشیان كه خۆشبه‌ختانه‌ش ئێستا دوو پارچه‌ی باشوور و ڕۆژئاوا بونه‌ته دیفاكتۆ و حوكمڕانی كوردیان تیادا خه‌مڵیوه و ماوه‌ته‌وه به‌شه‌كانی باكور و ڕۆژههلاَت كه گه‌ره‌كه ئه‌وانیش به پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی ڕزگاربكرێن و ڕێگه‌نه‌ده‌ن به سیاسه‌ته شۆڤێنیه‌كانی ئێران و توركیا تاسه‌ر گه‌لی كورد بێبه‌ش بكه‌ن له‌مافه‌كانیان.به‌وهیوایه‌ی ئه‌و خواست و ئاواته له مێژینه‌ی گه‌له‌كه‌مان به‌زووترین كات و له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌مدا بێته دی.