ئه‌مه ڕاستیه‌كه كه ئێمه وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی كورد خاوه‌نی خاكێكی دابه‌ش كرا‌و و داگیركراو و زۆر لێ كراوین.... ڕاستییه‌كی خوداییه كورد وه‌ك هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌م سەر زەمینە نەتەوەیەو هیچ هێز و دەسەڵاتێك بوونی نییه كه بتوانێت كورد بوون و نیشتمانپهروهرێتیمان لێ بسێنێـهوه.
تێكۆشەرەكانی یه‌كێتی_مان له‌م پێناوه‌دا گیانی خۆیان پێ به‌خشی، كەسهدهیهك به‌رگریكردن له بوون و مانه‌وه و پاراستنی كه‌لتور و مافه نهتهوهییهكانمانە، له قۆناغه‌كانی ڕزگاریی نیشتمانی، هه‌موو ئه‌مانه بێ قوربانی نه‌بووه ئه‌م كاروانه پڕ له سه‌روه‌ریه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به خوێنی گه‌شی شه‌هیده‌كانی نووسراوه‌ته‌وه هه‌ربۆیه شه‌هیدان سیمبولی شۆڕش و نه‌ته‌وه‌كه‌مانن .
كەس نەڵێت كه‌سم شه‌هید نه‌بووه، شەهیدانی یەكێتی و سەرجەم شەهیدانی كوردستان ئه‌وان له پێناو ئێمه‌دا گیانیان فیداكرد ئێستا هه‌موومان كه‌س و كار و خوشك و برای شه‌هیدانین... ئه‌ركی سه‌رشانی تاك به‌تاكی ئه‌م نیشتمانه‌و یه‌كێتی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه كه به‌رگری بكات له دەستكەوت و هیواو ئاواتەكانی شه‌هیده‌كانمان.
زیندوو هێشتنه‌وه‌ی یه‌كێتی_یه‌كه‌مان به خوێنی ئاڵی ئه‌وان به‌رده‌وامه و له هیچ قۆناغێكی خه‌باتدا نابێت و ناكرێت شه‌هیدان له بیر بكرێت.
له ده‌ستپێكی خه‌بات و تیكۆشانی شۆڕشه‌كه‌مان هه‌تا ئه‌مڕۆ ڕۆڵه‌كانی داینه‌مۆی درێژه‌دان بوون بۆ گه‌یشتن به كه‌ناری ئارامی و سه‌ركه‌وتن بۆ به‌دیهێنانی ته‌واوی ئامانجه‌كانمان، وه‌ك چۆن شه‌هیدان به دڵفراوانیه‌وه گیانیان به‌خشی ده‌بێت ئێمه‌ش پارێزگاری له ده‌ستكه‌وته‌كانیان بكه‌ین.
یه‌كێتی_یه‌كه‌مان بڕوای به نوچدان و هه‌ستانه‌وه و سه‌ركه‌وتن هەبوەوهەربۆیە ڕەنگدانەوەیله قۆناغه‌كانی خه‌باتی سیاسی و چه‌كدارییدا به‌دی ده‌كرێت.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ههستانهوهیهكدا، یه‌كێتی.. گه‌شه‌سه‌ندن و نوێبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه، بۆ هه‌میشه ئاڵای یه‌كێتی بۆتە سیمبولێكی شه‌هیدان و به شه‌كاوه‌یی له به‌رزی و له لوتكه‌دا ده‌مێنێته‌وه، یه‌كێتی بۆ به‌رده‌وام بوون له تێكۆشان له‌سه‌ر بنه‌مای باوه‌ڕبوون به دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی درێژه به خه‌بات ئه‌دات و له پێناو خزمه‌تكردنی به كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان له‌ناویاندا كه‌س و كاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان.
شه‌هیدان نەمرن... بۆ هه‌میشه له دڵی میلله‌تدا ده‌ژین .
جبار فارس