بیروڕا
شاری‌ هه‌ڵمه‌ت و قوربانی‌. شاری‌ فیداكاری‌
جبار فارس
هه‌واڵێكی‌ گرنگ... هه‌واڵێكی‌ گرنگ
شاری‌ هه‌ڵمه‌ت و قوربانی‌. شاری‌ فیداكاری‌
قوتابخانه‌ی‌ فێربوونی‌ كوردایه‌تی‌ ڕاپه‌ڕی‌... ڕاپه‌ڕی‌ ... ڕاپه‌ڕی‌
به‌ڕێزان...
    31 ساڵ تێپه‌ڕ ئه‌بێت به‌سه‌ر ڕاپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌كه‌ی‌ ئازاری‌ 1991 ڕاپه‌ڕین ده‌رئه‌نجامی‌ زوڵم و زه‌بروزه‌نگی‌ ڕژێمی‌ ڕه‌فتارفاشی‌ به‌عس ڕقی‌ په‌نگخواردووی‌ جه‌ماوه‌ر ته‌قیه‌وه‌ به‌سه‌ر تاوانكارانی‌ مێژوو ده‌رهه‌ق به‌ میلله‌ته‌كه‌مان.
   ئاشكرایه‌ لای‌ هه‌مووان یه‌كێتی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان ڕابه‌ری‌ شۆڕشی‌ نوێ‌ به‌ خوێنی‌ شه‌هیدان و هیمه‌تی‌ مه‌ردانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان و ڕێكخستنه‌كان و جه‌ماوه‌ری‌ به‌شه‌ره‌فی‌ كوردستان ڕاپه‌ڕینی‌ به‌رپاكردوو كۆتایی‌ هێنا به‌ دكتاتۆریه‌ت.. شۆڕشی‌ نوێ‌ به‌ ڕاپه‌ڕین چاره‌نووسی‌ گه‌له‌كه‌مانی‌ له‌ جینۆسایده‌وه‌ گواسته‌وه‌ بۆ ئازادی‌ دیموكراسی‌. به‌ سیاسه‌تی‌ حه‌كیمانه‌ی‌ ڕه‌وانشاد (مام جه‌لال).
   ئه‌م یاده‌ ده‌مانگێڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و هه‌نگاوه‌ گرنگانه‌ی‌ كه‌ یه‌كێتی‌ پێشكه‌شی‌ كردووه‌ به‌ گه‌له‌كه‌مان له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا له‌ پێناو خزمه‌تكردنی‌ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌مان، مایه‌ی‌ شانازیمانه‌ كه‌ ئازادی‌ دیموكراسی‌ و نوێبوونه‌وه‌ كه‌ خه‌سڵه‌تی‌ یه‌كێتیه‌، له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌ یه‌كێتی‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ خه‌باتی‌ ڕێكخراوه‌یی‌ بڕوای‌ ته‌واوی‌ به‌ نوێبوونه‌وه‌ هه‌بووه‌ به‌ كرده‌وه‌ش جێبه‌جێی‌ ده‌كات، یه‌كێتی‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ خه‌باتكردن بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ ته‌واوی‌ مافه‌كانی‌ گشت هاوڵاتیان و مافه‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانمان.
 یه‌كێتی‌ له‌ ژیانی‌ سیاسی‌ خۆیدا چه‌ندین جار كه‌وتۆته‌ قۆناغی‌ پڕ له‌ كێشه‌و سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌و هه‌موو كۆسپ و له‌مپه‌ڕانه‌ی‌ له‌به‌رده‌م دۆزی‌ ڕه‌وای‌ نه‌ته‌وه‌كه‌مان، كه‌ ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی‌ زیندوێتی‌ یه‌كێتی‌ ده‌رده‌خات له‌ كایه‌ی‌ سیاسیدا له‌گه‌ڵ هه‌موو نوچدانێك هه‌ستانه‌وه‌و سه‌ركه‌وتنی‌ به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ توانیویه‌تی‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ ژیرانه‌ به‌رده‌وام بێت.
   ئۆمیده‌وارین ئه‌م یاده‌ هانده‌ربێت بۆ باشكردنی‌ سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كانی‌ خزمه‌ت گوزاری‌ له‌ هه‌رێمه‌كه‌مان و نه‌هێشتنی‌ گه‌نده‌ڵیی‌ و كه‌م و كوڕییه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كانداو هه‌نگاونانی‌ جدی‌ بۆ چاكسازی‌.
ئاشكرایه‌ كۆمه‌ڵانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان به‌شداری‌ ڕاسته‌قینه‌ی‌ ڕاپه‌ڕین بوون، ده‌بێت به‌ باشترین شێوه‌ پاداشت و قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه‌ له‌ فه‌راهه‌مكردنی‌ ژیانێكی‌ شایسته‌و خۆشگوزه‌رانی‌ بۆ گشت هاوڵاتیان له‌ هه‌رێمه‌كه‌مان.
دروود بۆ ڕۆحی‌ مام جه‌لال و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی‌ ڕاپه‌ڕین و شه‌هیدانی‌ گه‌له‌كه‌مان..

‌‌ زیاتر ...
هێڤار محه‌مه‌د عومه‌ر
هێڤار محه‌مه‌د عومه‌ر
هێڤار محه‌مه‌د عومه‌ر
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ