بیروڕا
سوریا و وڵاتانی عەرەبی بەرەو ئاسایی كردنەوەی پەیوەندییەكانیان
بورهان شێخ ڕه‌ئوف

دوای دەساڵ لە دابڕان و دڕدونگی وا وڵاتانی عەرەبی  بەرەو ئەوە دەڕِۆن پەیوەندییەكالنیان لە گەڵ حكومەتی سوریا ئاسایی بكەنەوە ،هەرچەندە ئەمریكاو هاوپەیمانە خۆرئاواییەكانی هێشتا خۆیان دوورەپەرێز دەگرن لە هەلسوكەوت لە گەڵ حكومەتی سوریا بەهۆی شەڕو ڕووداوە خوێناوییەكانی ئەو وڵاتەوە كە حكومەتی شام بە هۆكاری دەزانن .

ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕانكاری خێرای بە خۆیەوە دی ،كاتێك هاوپەیمانە عەرەبیەكانی واشنتۆن لەناوچەكە سەرقاڵی ئاسایی كردنەوەی پەیوەندییە دیبلۆماسی و ئابووری و بازرگانیەكانیانن لەگەڵ دیمەشق ،بەتایبەتی ئەو پەیوەندییە تەلیفۆنیەی كە لە نێوان  شازادەی جێنیشینی ئەبو زەبی (موحومەد بن زاید ) لە گەڵ بەشار ئەسەدی سەرۆك كۆماری عەرەبی سوریا ئەنجامیدا ،ئەو تەریك كردنەی سەرۆكی سوریا كۆتایی پێهێنا كە ساڵانێك درێژەی كێشا .

بەتایبەتی دوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە ئەفغانستان و ئەوئاژاوەو بێ‌ سەروبەرییەی هاتە كایەوە و ،سەرقاڵی ئەمریكا بە ململانێكانی خۆی لەگەڵ چین ،پێدەچێت ئەمریكا بێلایەنی هەڵبژێرێت لەزۆرێك لە كێشەو قەیرانەكاندا ،بۆیە سەركردە عەرەبەكان لە ئێستا دا كاری لە پێشینەیان ریفۆرمی ئابوورییە كەساڵانیبَكە بە هۆی ململانێ و ناكۆكییە ناوخۆییەكان  و كۆرۆناوە  چەقی بەستووەو كۆت و پەندی گەورەی بۆ دروست بووە .

لەلایەكی تریشەوە لە ئاسۆەوە ئاماژەگەلێك دەركەوتوون هۆكارن بۆ ئەوەی قاهیرەو عەمان و ئەبوزەبی بە پەیوەندییەكانیان لە گەڵ سوریادا بچنەوەو ئاسایی بكەنەوە ، بە هۆی پەیوەندییەكانیان لە گەڵ مۆسكۆ كە بەهێزترین پاڵپشت وهاوپەیمانی بەشار ئەسەد بوون لە قەیرانی ناوخۆیی وڵاتەكەیدا ،ڕوسیا هەوڵدەدا جارێكی تر سوریا ببەستێنەوەو بە دراسێ عەرەبیەكانیەوە ،زیاتر بۆ بەرگرتن بە هەژموونی زۆری ئێران و توركیا لە سوریا .

ئەمریكاو حكومەتی سوریا

تا ئێستاش ئەمریكا بایكۆتی حكومەتی شام دەكات و هیچ گۆڕانكارییەك لە سیاسەتیدا بەروە شام نەهاتۆتە ئاراوە ،بەڵكو خوازیاری گۆڕانكارین لە سیستمی سیاسی سوریا بە گوێرەی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی تایبەت بەسوریا، سزاكانی ئەمریكا لە سەر سوریا تا ئێستا ماوە كە لە سەردەمی ترەمپدا دەركراون .

لەهەمانكاتدا پێناچێت ئێستا بارو دۆخی سوریا لەكارە پێشینیەكانی  سیاسەتی دەرەوەی  ئەمریكاو ئیدارەی بایدن بێت ،بەتایبەتی یاسای قەیسەر كە سزاگەلێكی توند لە خۆ دەگرێت دژ بە سوریا تا ئێستا نەخراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە ،كەفشاری زیاتر دەخاتە سەر حكومەتی دیمەشق.

ناوەندە هەواڵیەكانی ئەمریكاو خۆرئاوا باس لەوە دەكەن كە هاوپەیمانە عەرەبەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە هانی ئەمریكا دەدەن كە سزاكانی سەر سوریا لاببات و زەمینەسازی بكات بۆ گەڕانەوەی بۆریزی وڵاتانی عەربی ،وادیارە  ئیدارەی بایدن گوێ دەگرێت بۆئاوا خواستێك تاڕادەیەك .

ئەمەش گۆڕانكاری و وەرچەرخانێكی گرنگە دوای ساڵانێكی زۆری دابڕانی نێوان وڵاتانی عەرەبی و سوریا ،كە ئەندامێتی سوریا لە كۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی هەڵپەسارد ،هەندێك لە وڵاتانی عەرەبی وەكو  ئیمارات و عەرەبستانی سعودیەو ئوردن یارمەتی تاقمە چەكدارەبەناو ئۆپۆزەسیۆنەكانی سوریایان دەدا .

هەموو ئەو ڕوداوانە ئاكامی شۆرش و بەرخۆدانی خەڵكی سوریا بوو بۆ وڵاتێكی باشتر و ئازادلەسەروەختی بەهاری عەرەبی ،بەڵام تاقم و گروپە تیرۆریستیەكان سواری شەپۆلەكانی شۆرش بوون و لە ڕێڕەوی ڕاستەقینەی خۆی لایانداو ،نیوەی خەڵكی ئەو وڵاتە ئاوارەو دەربەدەر بوون هەزارانیان لێ‌ كوژرا و بریندار بوون ،ملیۆنەهاشیان ئاوارەی وڵاتانی ئەوروپاو دراوسێكان بوون .

لە كۆتاییدا تا ئێستاش ڕوداوەكانی سوریا یەكلایی نەبووەتەوە هەرچەندە حكومەتی سوریا بەشی زۆری خاكی سوریای لە تاقم و گروپە چەكدارەكان پاك كردۆتەوە ، خۆرئاوای كوردستان واتە ناوچەكانی باكورو خۆرهەڵاتی سوریا ئیدارەی خۆسەری هەیە لە لایەن هەسەدەوە بە هاوكاری ئەمریكا هاوپەیمانەكانی دەپارێزرێت وهێزە توندڕەوەكانیش جێ پێیەكیان لە ناوچەی ئەدلیب هەیە لە باكوری سوریا كە توركیا پشتیوانیان لێدەكات .

 

 

‌‌ زیاتر ...
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ