بیروڕا
كۆبوونەوەی گریمانەیی لووتكەی دیموكراسی
بورهان شێخ ڕه‌ئوف

سەرۆكی ئەمریكا جۆزیف بایدن  بڕیاری داوە لە 9و10 مانگی دیسەمبەری 2021  كۆبوونەوەیەكی لووتكەی گریمانەیی  لە پێناو دیموكراسیدا ببەستێت بە شێوەی ئۆنلاین لە ڕێگەی تۆڕی ئەنتەرنێتەوە ، سەرۆكی ئەمریكا بەنیازە 110 سەرۆكی وڵاتانی دیموكراسی و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و بزنسمانەكانیش كۆبكاتەوە  بە گوێرەی بەیاننامەی كۆشكی سپی .

كۆبوونەوەی لووتكەی دیموكراسی یەكەم ئەزموونی لەو شێوەیە لە جیهاندا تاقی بكرێتەوە ، بە تایبەتی دوای دەسبەكاربوونی بایدن وەكو سەرۆكی ئەمریكا كە لە مانگی شوباتی 2021 لە یەكەم وتاریدا لەمەڕ سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا بەڵێنی ئەوەی دا كەوا ئەمریكا جارێكی تر سەركردایەتیكردنی بەرەی دیموكراسی دەگرێتەوە ئەستۆ  بەرەو ڕوی وڵاتەخۆسەپێن و دەستەڵاخوازەكان كە چین و ڕوسیا سەرۆكایەتیان دەكەن .

لەلایەكی تریشەوە  وەكو باسدەكرێت بایدن بە نیازە دوای ساڵێك لەم كۆبوونەوەی لوتكەیە جارێكی تر بە جیا بە شێوەیەكی كەسی لە گەڵ بەشداربووانی لووتكەكە كۆببێتەوە لە سەر سێ بابەتی گرنگ ئەوانیش ( بەرنگاربوونەوەی زوڵم و ستەم ،بەگژاچوونەوەی گەندەڵی ، بڵاوكردنەوەی پرنسیپی ڕێزگرتن لە مافەكانی مرۆڤ ).

لیستی ئامادەكراوی  وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بۆ بانگهێشت كردنی میوانەكان پێكهاتووە لە (110) وڵات ، كە ئامادەی ئەو كۆبوونەوەو ڕوداوە گریمانەییە بن لە ڕۆژانی 9و10 دیسەمبەری داهاتوو.

ئامانجی كۆبوونەوە گریمانەییەكە

كۆبوونەوەی لووتكەی دیموكراسی مەبەستێتی كۆمەك و هاریكاری وڵاتان بكات بۆ وەستاندنی ئەو پاشەكشەگەورەیەی كە پرۆسەی دیموكراسی لەسەرئاستی جیهان بە خۆیەوە بینیووە ،هەوەها بەرگرتن لە پێشێلكردنی ماافەكانی مرۆڤ و ئازادییەكان دیموكراسیەكان لە هەموو كونج و كەلەبەرێكی گێتی .

كێن ئەو وڵاتانەی بانگهێشت كراون و ئەوانەی بانگ نەكراون ؟

ئەوەی گرنگەسەرەتا بیڵێم ئەمریكا تایوانی بانگهێشت كردووە  ،كە ئەمەش واتای تووڕەیی و نیگەرانی زۆری چینیەكانە كە تائێستاش تایوان بەبەشێك لە خاكی وڵاتەكەی خۆیان دەزانن ،بەڵام چین  ڕكابەرەی گەورەی ئەمریكا كەخۆی بە خاوەنی تایوان دەزانێت تا ئێستاش ، بانگ نەكراوە پێدەچێت بەكردەوە یەكێك بێت لەو ئامادەبووانەی كە غائیبن لەوێ بە باس و خواستەكانی كۆبوونەوەكە .

لە هەموو وڵاتانی عەرەبی و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست تەنها ئیسرائیل و عێراق بانگهێشت كراون لەو هەموو هاوپەیمانە تەقلیدی و لە مێژینەی ئەمریكا هەر لە عەرەبستانی سعودیەو میسرو ئوردن و قەتەرو ئیماراتی عەرەبی یەكگرتوو و مەغریبیش.

لە پاڵ هاوپەیمانە خۆرئاواییەكانی ئەمریكادا لیستەكەی وەزارەتی دەرەوە ی ئەمریكا كە لە 23/11/2021 بڵاوكراوەتەوە  هەردوو وڵاتی ئاسیاوی گرنگ هندستان و پاكستانیش لە خۆ دەگرێت .

بەڵام توركیای ئەندامی لە مێژینەوە و یەكێك لە دامەزرێنرانی هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەنتیكی (نلاتۆ) ی تێدا نیە و پێشتریش بایدن سەرۆكی توركیای بە دكتاتۆر ناوبردبوو !

لە ئەمریكای لاتینیشدا سەرۆكی گەورەترین وڵاتی كیشوەرەكە بەرازیل (جاییر بۆلسونارو) بانگهێشت كراوە هەرچەندە كەسایەتێكی ڕاستڕەو و توندڕەوو جێ سەرسووڕمانە!

لە ئەوروپاش لیستەكە ناوی وڵاتی پۆڵەنداشی تێدایە كە لە لایەن وڵاتانی یەكێتی ئەوروپاوە تۆمەتباركراوە بە ڕێزنەگرتن لە دەوڵەتی یاسا .لەبەرامبەردا هنگاریا بانگهێشت نەكراوە .

لە ئەفریقیای ئەسمەریش لیستەكە ناوی ئەم وڵاتانەلە خۆ دەگرێت بۆئامادەبوون لە لووتكەی گریمانەیی دیموكراسی ( باشووری ئەفریقیا، كۆماری كۆنگۆی دیموكراسی ،نەیجریا ،نەیجەر ).

ڕوسیاش بانگهێشت نەكراوە بۆ ئەم لووتكە گریمانەیە ،لەبەرامبەردا وتەبێژی سەرۆكایەتی ڕوسیا (دیمتری بیسكوف)هەڵوێستی وڵاتەكەی بە نیگەتیف وەسفكرد لە هەمبەر ئەم كۆبوونەوەیەدا وتی ( ئەمە هەوڵێكی تری ئەمریكایە بۆ دروستكردنی هێڵێكی دابەشكردنی نوێ و هەڵوێستی روسیا نیگەتیفە لەم لووتكە).

بیسكوف ڕوونكردنەوەی زیاتری داو وتی ئەمە دابەشكردنەوەی سەرلەنوێی جیهانەو ئێمە لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەكانی سەدەی پێشووەوە لە هەوڵی ئەودا بووین ئەو دابەشبوون و جەمسەربەندی و ململانێیانە خاو بكەیەنەوەو نەیان هێڵین بەڵام بە داخەوە ئەمریكا سەر لە نوێ لە هەوڵی ئەوەدایە زیندوویان بكاتەوەو پەرەی پێ بدات و وڵاتان پۆلین و ڕیزبەند بكات بە باش و خراپ بە دیدو بەرژەوەندی خۆی ، بۆیە ئێمە لەم كۆبوونەوانە بە نیگەتیڤ و خراپ دەڕوانین .

لە كۆتاییدا ئەوەی گرنگە بانگهێشت كردنی عێراق بۆ ئەم لوتكە گرنگی خۆی هەیە لە ناو هەموو وڵاتانی عەرەبی و پێشتریش لێدوانەكانی برێت مەكگۆرك لە مەنامە كە عێراق جێ ناهێڵن ،دووپاتی ئەوە دەكەنەوە پێناچێت وازوو عێراق بەجێ بهێڵن هەرچەندە بڕیارە كۆتایی ئەمساڵ پاشەكشە بكەن .

‌‌ زیاتر ...
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
هێڤار محه‌مه‌د عومه‌ر
هێڤار محه‌مه‌د عومه‌ر
هێڤار محه‌مه‌د عومه‌ر
هێڤار محه‌مه‌د عومه‌ر
هێڤار محه‌مه‌د عومه‌ر
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ