بیروڕا
ئه‌دلب دوا پێگه‌ى تیرۆریستان
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
ناوى ئه‌دلب له‌ ئایین و  زمانى كه‌نعانى كۆنه‌وه‌ هاتووه‌ به‌ ماناى گه‌رده‌لوول و هه‌وره‌ بروسكه‌ وێران بوون ئه‌و وێنه‌شى كه‌وه‌كو لۆگوى ئه‌و شاره‌و وێنه‌یه‌كى ناودار ه‌ كه‌ پێ ى ناسراوه‌ وێنه‌ى باڵته‌ وپاچ و  كه‌ره‌سه‌كانى  تێكدانى تێدایه‌ .
ئه‌و جه‌نگه‌شى  كه‌ له‌  ئێستا و هه‌ر چركه‌ساتێكدا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ڕووبدات له‌ نێوان هێزه‌كانى ڕژێمى سوریا و هاوپه‌یمانه‌كانى له‌لایه‌ك و هه‌موو تاقم و گروهه‌ توند ئاژۆ و تیرۆریسته‌كان كه‌ توركیا پشتیوانیان لێده‌كات  پێده‌چێت كۆتایى به‌و جه‌نگه‌ ماڵوێرانكه‌ره‌ بهێنێت كه‌ حه‌وت ساڵ به‌ر له‌ ئێستا  وه‌كو شۆڕش و بزوتنه‌وه‌یه‌كى ئازادیخوازى و دیموكراسى و دادپه‌روه‌رى  شارستانیانه‌ له‌ شێوه‌ى خۆپیشاندانى ئاشتیانه‌ سه‌رى هه‌ڵداو دواتر بوو به‌ جه‌نگێكى ناوخۆیى كه‌ تاقم گروپى توندڕه‌وى تائیفى سوارى شه‌پۆله‌كانى بوون و شه‌ڵاڵى خوێنیان كرد و به‌ ده‌ردێكیان برد هه‌رچى حه‌كیم و ته‌بیبى سه‌ر ڕووى زه‌وییه‌ بۆى تیمار نه‌كرێت .
ئێستا ئه‌گه‌رچى هێزه‌كانى سوپاى عه‌ره‌بی سورى هه‌موو خاكى سوریایان كۆنترۆڵكردووه‌ جگه‌ له‌ پارێزگاى ئه‌دلب و ناوچه‌كانى ژێر ده‌سته‌ڵاتى هه‌سه‌ده‌ واته‌ كانتۆنه‌كانى  ڕۆژئاواى كوردستان كه‌ ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به‌ داعش پشتگیرییان لێده‌كه‌ن كه‌ ئه‌م ناوچه‌یش له‌ ڕابردوودا جۆرێك له‌ هه‌ماهه‌نگى یان له‌ گه‌ڵ شام هه‌بووه‌ و نه‌چوونه‌ته‌ شه‌ڕى ڕاسته‌وخۆه‌وه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌ دیالۆگ و دانو ستان بگه‌نه‌ جۆرێك له‌ ڕێككه‌وتن , به‌ڵام ئه‌وه‌ى مه‌ترسیداره‌ بۆ سوریا و بۆ ناوچه‌كه‌ش ناچه‌ى ئه‌دلبه‌ كه‌ هه‌موو ئه‌و تاقم و گروهه‌ توند ئاژوانه‌ى كه‌ له‌ ناوچه‌كانى ترى سوریاوه‌ شكستیانخوارد به‌ وتوێژ پاشه‌كشه‌یان كرد بۆ ئه‌دلب له‌وێوه‌ هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ هه‌موو خاكى سوریا و بگره‌ عێراق و جیهانیش .
كاردانه‌وه‌ مه‌ترسى داره‌كانى هێرش بۆ سه‌ر ئه‌دلب له‌ لایه‌ن سوریاوه‌ 
1.یه‌كێك له‌و مه‌ترسیه‌ گه‌ورانه‌ ى كه‌ له‌وه‌یه‌ ڕووبدات به‌ریه‌ككه‌وتنى سوریاو توركیایه‌ له‌ ئه‌دلب له‌به‌رئه‌وه‌ى توركیا هێزى له‌وێنده‌ر هه‌یه‌ و خاڵى چاودێرى زۆر ى به‌ درێژایى سنووره‌كان داناوه‌وو پشتیوانى زۆرێك له‌و هێزانه‌ ده‌كات كه‌ له‌و ناوچه‌ن  , له‌ هه‌مانكاتیشدا ڕوسیا ناخوازێت ئاڵۆزى و گرژى له‌ گه‌ڵ توركیادا له‌ ئیستادا بخوڵقێنێت  كه‌ ئه‌مه‌ش هه‌ڵوێستى دیمه‌شق لاواز ده‌كات .
2. ڕودانى كاره‌ساتێكى مرۆیى گه‌وره‌ كه‌ ببێته‌ هۆى ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ربوونى ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌و شاره‌و ناوچه‌كانى ترى سه‌ربه‌ ئه‌دلب .
3. سزادانى به‌ كۆمه‌ڵ ده‌بێته‌ هۆى به‌هێزبوون و سه‌رهه‌ڵدانى توندوتیژ ى وتوندئاژۆیى زیاتر 
له‌ ئه‌دلب  چه‌ند گروپێكى چه‌كدارى تێدایه‌ كه‌سه‌ر به‌ ڕێكخراوى تیرۆریستى ئه‌لقاعیده‌ن وه‌كى ده‌سته‌ى ته‌حریرى شام وحوراسى دین و كه‌ ڕێككه‌وتنى سوتشیان ڕه‌تكرده‌وه‌ كه‌ به‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ ناكه‌نه‌ 1% دانیشتوان كه‌ نزێكه‌ى سێ ملیۆن كه‌س له‌ باكورى خۆرئاواى سوریان واته‌ 99% خه‌ڵكى ئه‌و ناوچه‌ دژ به‌ تیرۆریستانن كه‌ ئه‌مه‌ ش ستراتیجیه‌تیه‌كى هه‌ڵه‌یه‌و ده‌بێته‌ هۆكارى به‌هێزبوونى تاقم و ڕه‌وته‌ توندئاژۆ و تاوانباره‌كان .
4. ناكۆكى و ململانێ ى نێوان ڕوسیا و توركیا فاكته‌رێكىبه‌هێزه‌ بۆ درێژبوونه‌وه‌و و بورده‌وامبوونى دۆخى شێواوى سوریا.
5. چه‌كداره‌ بیانیه‌كان و چاره‌نووسیان به‌نده‌ به‌ شه‌ڕى ئه‌دلبه‌وه‌ كه‌ زۆربه‌یان له‌ ڕیزه‌كانى ده‌سته‌ى ته‌حریرى شامن كه‌ پێده‌چێت تا ده‌كوژرێن شه‌ڕبكه‌ن  و به‌ تایبه‌تى ئیگۆره‌كان كه‌ له‌ چینه‌وه‌ هاتوون و ئێستا بوونه‌ته‌ خاوه‌ن تواناو شاره‌زاییه‌كى زۆر له‌ شه‌ڕو وێرانكارییدا .
له‌ كۆتاییدا ئه‌گه‌ر شه‌ڕى ئه‌دلب كۆتایى به‌ جه‌نگى وێرنگه‌رى سوریا نه‌هێنێت ئه‌وا پێده‌چێت سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى شه‌پۆلێكى دى كاره‌ساتى مرۆیى و سه‌ربازى لێبكه‌وێته‌وه‌ كه‌ بۆ ساڵانێك درێژ ه‌ى هه‌بێت .
‌‌ زیاتر ...
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
نەوزادی موهەندیس
د.ئه‌رسه‌لان بایز
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
هونه‌ر ره‌سوڵ ئه‌حمه‌د
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ