بیروڕا
بڕیارى ئه‌مریكا له‌مه‌ڕ ئێران
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
ئه‌وه‌ى دواجار بڕیارى كۆتایى ده‌دات له‌ سه‌ر هه‌موو پرسه‌ چاره‌نووسسازه‌كان له‌ ئه‌مریكا دا به‌ گوێره‌ى ده‌ستوورى ئه‌و وڵاته‌ ئه‌وه‌ سه‌رۆك كۆماره‌ به‌ گوێره‌ى سیستمى ئه‌مریكا سه‌رۆك خاوه‌نى بڕیارى كۆتایى و یه‌كلا كه‌ره‌وه‌یه‌ به‌ تایبه‌تى ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به‌ سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ ش هه‌بێت , جگه‌ له‌وه‌ش سه‌رۆك خۆى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزى چه‌كداره‌و بۆیه‌ تره‌مپ هیچ سڵ ناكه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ى ڕاوێژو پێشنیارى تیمى ڕاوێژكاران و یاریده‌ده‌ركانى بۆ سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌  به‌لاوه‌ بنێت , هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ى ڕویدا له‌ كاتى كشانه‌وه‌ى له‌ ڕێككه‌وتننامه‌ى ( 5+1) له‌ گه‌ڵ ئێران له‌ ساڵى 2018 و یان ئه‌وه‌ى له‌م دواییانه‌دا ڕویدا كاتێك له‌ چركه‌ساته‌كانى دوایى بڕیارى په‌لامارى ئێران پاشگه‌زبووه‌و كاتێك فڕۆكه‌ بێ فڕۆكه‌وانه‌كه‌ى ئه‌مریكا له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ خرایه‌ خواره‌وه‌ , چونكه‌ له‌ هه‌ردوو باره‌كه‌دا بڕیارى خۆى بوو پێچه‌وانه‌ى بڕیارى تیمى ڕاوێژكاران و یاریده‌ده‌رانى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌  یه‌كلایى كرده‌وه‌ .
هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ش له‌ بۆچوونێكى سه‌رۆك تره‌مپه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ى گرتووه‌ كه‌ ئه‌مریكا ده‌توانێت به‌ سزاو ئابڵووقه‌ى ئابوورى و فشارى توند و تۆڵ كۆمارى ئیسلامى ئێران ناچار بكات ڕێككه‌وتنێكى نوێ له‌ جێ ى  ڕێككه‌وتننامه‌ى (5+1) له‌ گه‌ڵدا واژۆ بكات كه‌ زیاتر جێ ى ڕه‌زامه‌ندى ئه‌مریكاو ته‌نانه‌ت ئیسرائیلیش بێت .
به‌ڵام بۆ به‌د به‌ختى سه‌رۆك تره‌مپ تا ئێستا ده‌وڵه‌تى كۆمارى ئیسلامى ئێران  به‌ هه‌موو جۆرێك پێشنیارو داخوازییه‌كانى ئیداره‌ى ئه‌مریكا بۆ دانو ستان و دایه‌لۆگ بۆ ڕێككه‌وتنێكى نوێ ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌ سه‌ربارى زیان و لێكه‌وته‌ قورس و ئازاربه‌خشه‌كانى سزاو فشاره‌كانى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران چونكه‌ وه‌كو تره‌مپ ده‌ڵێت تا ئێستا سزاى وا به‌ سه‌رهیچ ده‌وڵه‌ت و لایه‌نێكدا نه‌سه‌پێنراوه‌ و بێ نه‌زیره‌ .
بۆ تره‌مپ حه‌زى له‌ وتوێژه‌ ؟ بۆ ئێرانیش قایل نابێت ؟
سه‌رۆك تره‌مپ ناخوازێت ئه‌مریكا بگلێنێته‌ ناو شه‌ڕێكى تره‌وه‌ هه‌روه‌كو به‌ڵێنى به‌ ده‌نگده‌ره‌كانیشى داوه‌ كه‌ ئه‌مریكا به‌ره‌و شه‌ڕى نوێ به‌ تایبه‌تى له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوین نه‌بات واته‌ بنكه‌ى جه‌ماوه‌رى سه‌رۆكو ته‌نانه‌ت خۆیشى پێیان خۆش نیه‌ بچنه‌ شه‌ڕێكى تازه‌وه‌ له‌ ناوچه‌كه‌و له‌ گه‌ڵ ئێران دا  , ئێرانیش ده‌زانێت ئه‌مریكا وا به‌ ئاسانى په‌لامارى نادات له‌ به‌رئه‌وه‌ تا بۆى بكرێت ئارام ده‌گرێت و مل به‌ داخوازییه‌كانى ئیداره‌ى تره‌مپ نادات سه‌ره‌ڕاى قورسى باره‌كه‌ى و لێكه‌وته‌ كاریگه‌ره‌كانى سزا تونده‌كانى ئه‌مریكا , به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتیشدا نابێت ئێرانییه‌كان ئه‌وه‌نده‌ش بێ خه‌م بن كه‌ ئه‌و بۆچوونه‌ى تره‌مپ ده‌یانپارێزێت و شه‌ڕ ڕوونادات و په‌لامار نادرێن به‌ڵكو ڕوودانى هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كى ته‌نانه‌ت بچووكیش بێت به‌رامبه‌ر  به‌رژه‌وندییه‌كانى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانى له‌ ناوچه‌كه‌دا بۆى هه‌یه‌ ئاگرێكى واى لێ بكه‌وێته‌وه‌ كه‌ ته‌ڕو و وشك به‌ یه‌كه‌وه‌ بسووتێنێت .
ئه‌وه‌ى تا ئێستا ڕوون و ئاشكرا نیه‌ له‌ سیاسه‌تى ئه‌مریكادا له‌ مه‌ڕ ئێران نه‌بوونى دیدێكى دیاری كراوه‌ بۆ هه‌ڵسووكه‌وت له‌ گه‌ڵ ئێراندا هه‌ر ئه‌وه‌شه‌ واى كردووه‌ كه‌ جۆرێك له‌ شڵه‌ژان و لێڵى به‌ وته‌و كرده‌كانى ئه‌و وڵاته‌وه‌ دیار بێت له‌ پاش كشانه‌وه‌ى تره‌مپ له‌ ڕێككه‌وتننامه‌ى (5+1) له‌ 8 مایۆى 2018 ئه‌ویش ئه‌و داخوازییانه‌یه‌ هێشتا پێناچێت ئیداره‌ى تره‌مپ یه‌كلایى بووبێته‌وه‌ له‌ سه‌ر جێگیركردنیان چونكه‌ تا ئێستا هه‌ر ڕۆژه‌ى لێدوانێك و توێتێكى تره‌مپ و ستاڤه‌كه‌ى ده‌بیستین ئایا ده‌خواز ن :
ڕژێمى كۆمارى ئیسلامى ئێران بگۆڕن یان سزاى بده‌ن ؟
یان ڕێككه‌وتنامه‌ى (5+1) به‌ شێوه‌یه‌كى نوێ دابڕێژنه‌وه‌ یان هه‌موارى بكه‌نه‌وه‌؟
یان ده‌خوازن ئێران له‌ هاوپه‌یمانه‌كانى له‌ ناوچه‌كه‌ دابڕن و جیابكه‌نه‌وه‌؟
یان ده‌خوازن سوود له‌م هه‌ڕه‌شانه‌ى ئێران وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ى هاوپه‌یمانێتییه‌كى نوێ له‌ نێوان ئیسرائیل و ڕژێمه‌  میانڕه‌وه‌  عه‌ره‌بیه‌ سوونیه‌كانى ناوچه‌كه‌ پێك بهێنن ؟
تا ئێستا ئامانجى واشنتۆن جێگیر نیه‌ چ ده‌خوازێت له‌ ئێران ڕۆژانه‌ گۆڕانكارى به‌سه‌ردا دێت هه‌رچه‌نده‌ ئه‌گه‌ر جارجار جۆرێك له‌ خاوى و شل بوونه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێسته‌كانیاندا دیاره‌ به‌ڵام له‌ كۆتاییدا هه‌ر پێداگرى له‌ سه‌ر 12 خاڵه‌كه‌ى بۆمبیۆ  ده‌كه‌نه‌وه‌.
‌‌ زیاتر ...
ئاڵا ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
شه‌هریه‌ احمد
ئاری عومه‌ر
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ