بیروڕا
هۆشدارى له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى داعش
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
ڕاپۆرتێكى وه‌رزى ڕێكخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان (UN )  هۆشدارى له‌وه‌ ده‌دات كه‌ كه‌ سه‌ركرده‌كانى  ڕێكخراوى تیرۆریستى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له‌ عێراق و شام  سه‌رگه‌رمى نه‌خشه‌و پلانن بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر خۆیان ڕێكبخه‌نه‌وه‌و به‌ تایبه‌تى ئه‌و تاقمانه‌یان كه‌ ئێستا له‌ نێوان عێراق و  سوریادا ن بۆ ئه‌وه‌ ى ده‌ست به‌ كرده‌وه‌تیرۆریستیه‌كانیان بكه‌نه‌وه‌و په‌لامارى زۆر ئامانجى گرنگ و هه‌ستیار بده‌ن  نه‌ك هه‌ر له‌ عێراق و سوریا به‌ڵكو له‌ هه‌موو جیهاندا .
هه‌روه‌ها ڕاپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ سه‌ركرده‌و فه‌رمانده‌كانى ڕێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى ( داعش ) له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌دان كه‌ خۆیان بگونجێنن و له‌ گه‌ڵ بارو دۆخى نوێ ییاندا و یه‌كبگرنه‌وه‌و و بمێننه‌وه‌ له‌و ناوچانه‌ى كه‌ له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ ماون تێیدا و شانه‌ى نووستوو ى نوێ پێك بهێنن له‌ سه‌ر ئاستى ناوخۆ و په‌لامارى ده‌ره‌وه‌ش بده‌ن  هه‌ر كاتێك  ڕووبه‌رو كاتى پێویستیان بۆ گونجا .
له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ ڕاپۆرته‌كه‌ هۆشدارى پێویست ده‌دات له‌وه‌ى كه‌ ڕێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له‌ كارى جدى و به‌رده‌وامدایه‌ بۆ ئه‌وه‌ى خۆى بگۆڕێت بۆ تۆڕێكى  ڕێكخراوی نهێنى  به‌ شێوه‌یه‌كى بنه‌ڕه‌تى له‌ دواى له‌ ده‌ستدانى دوا پێگه‌یان له‌ شارۆچكه‌ى باغۆز له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا له‌ لایه‌ن هێزه‌كانى هه‌سه‌ده‌وه‌ له‌ مانگى ئازارى ڕابردوو 2019 هه‌روه‌ها باسى ئه‌وه‌شى كردووه‌ ڕاپۆرته‌كه‌ كه‌ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى  ئه‌میرى ڕێكخراوه‌كه‌ زۆربه‌ى كاتى له‌ ده‌ره‌وه‌ى سنووره‌كانى عێراق به‌ سه‌ر ده‌بات .
هه‌ر هه‌مان ڕاپۆرت له‌ چه‌ندین ده‌زگاى هه‌واڵگرى سه‌ر به‌  وڵاتانى ئه‌ندام له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان  ئه‌وه‌ى ده‌ست كه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و ده‌زگانه‌ پێشبینى ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن و له‌و باوه‌ڕدان كه‌ ڕێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى جارێكى تر له‌ عێراق و سوریا سه‌رهه‌ڵ بده‌نه‌وه‌و ده‌ست به‌ كارو كرده‌وه‌ى تیرۆریستى قێزه‌ون بكه‌ن , ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ زۆربه‌ى سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ ڕێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى تا ئێستاش نزیكه‌ى 10 تا 15 هه‌زار چه‌كدارى هه‌بێت و زۆربه‌یان به‌ شانه‌ى  نهێنىو نووستوو خۆیان مه‌ڵاس دابێت .
هه‌روه‌ها ڕاپۆرته‌كه‌ پێداگیرى له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كات كرده‌وه‌كانى ڕێكخراوه‌كه‌ زیاتر له‌ عێراق له‌ پێشكه‌وتو و تر و به‌هێزتره‌ وه‌ك له‌ سوریا و تا ئێستاش به‌ شێكى زۆرى ئه‌ندام و لایه‌نگرانییان به‌ ئازادى  ده‌جووڵێنه‌وه‌ له‌ به‌شێكى زۆرى عێراق و سوریادا , هه‌ر بۆیه‌ش تا ئێستا له‌ زۆر شوێن په‌لامارى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى عێراق ده‌ده‌ن و كارى توندو تیژى ئه‌نجام ده‌ده‌ن و به‌ تایبه‌تى ئه‌وه‌ىئه‌مساڵ له‌ وه‌رزى دروێنه‌ى كشتوكاڵدا ئه‌نجامیان دا به‌ سووتاندنى به‌روبوومى دانه‌وێڵه‌ى جوتیاران له‌ به‌ شێكى زۆرى عێراق و سوریا ئامانجیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئاژاوه‌و بشێوى و دۆخێكى نا سه‌قامگیر بێننه‌ ئاراوه‌ كه‌ خه‌ڵكى ئه‌و ناوچانه‌ نه‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر خاك و ماڵ و حاڵى خۆیان و درێژه‌ به‌ دۆخى شه‌ڕو به‌ره‌ڵایى و بێسه‌رو به‌رى بده‌ن .
جگه‌ له‌م ڕاپۆرته‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ڕاپۆرتێكى ئه‌مریكیش هه‌یه‌ كه‌ په‌یمانگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى جه‌نگ ده‌رى كردووه‌ كه‌ په‌یمانگایه‌كى ناحكومیه‌ و باره‌گاكه‌ى له‌ واشنتۆنه‌ و 76 لاپه‌ڕه‌یه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ڕێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى هێشتا نه‌ ڕووخاوه‌ خۆى ساز ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رله‌ نوێ بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر گۆڕه‌پانى شه‌ڕو ململانێ  به‌ شێوه‌یه‌كى دڕاندانه‌تر و هۆڤى تر له‌ جاران سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هه‌موو خاكه‌ى كه‌ ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى له‌سه‌ر ڕاگه‌یاند له‌ ده‌ستدا .
ئه‌م ڕاپۆرته‌ش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات كه‌ ڕێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى  له‌ ئێستادا زۆر به‌ هێزتره‌ كه‌ خاوه‌نى نزیكه‌ى 30 هه‌زار چه‌كداره‌ له‌ عێراق و سوریا به‌ گوێره‌ خه‌مڵاندنى ئاژانسى هه‌واڵگرى ئه‌مریكا  له‌  ڕێكخراوى ئه‌لقاعیده‌ له‌ ساڵى 2011 كه‌ خاوه‌نى 700 تا 1000 چه‌كدار بوو كه‌ توانییان ببنه‌ ناوكى هێزێكى گه‌وره‌ كه‌  دواتر فه‌لوجه‌و مووسڵ و سێ یه‌كى  خاكى عێراق و به‌شێكى زۆرى ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا داگیربكه‌ن .
له‌ كۆتاییدا ماوه‌ته‌وه‌ بڵێین حكومه‌تى عێراق و  هاوپه‌یمانان چیان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ڕ ێ بگرن داعش بێته‌وه‌ و ببێته‌ میوانى ناوه‌ختى عێراقییه‌كان یان هه‌ر خه‌ریكى ململانێ ى نابه‌جێ و خۆدزینه‌وه‌ له‌ جێبه‌جێ كردنى ده‌ستوورو خۆ سه‌پاندنن به‌ سه‌ر یه‌كتردا .
‌‌ زیاتر ...
د.ئه‌رسه‌لان بایز
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
هونه‌ر ره‌سوڵ ئه‌حمه‌د
د.به‌ختیارشاوه‌یس
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
هیوا محه‌مه‌د
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ