بیروڕا
سى یه‌كانى زه‌وى و جه‌نگه‌ڵه‌كانى ئه‌مازۆن ده‌سووتێن
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
ناوچه‌ى به‌رینى ئه‌مازۆنى ئیستیوائى گه‌وره‌ترین جه‌نگه‌ڵى باراناوى یه‌ له‌ جیهاندا  كه‌  كه‌ ڕووبه‌ره‌كه‌ى نۆ وڵاتى ئه‌مریكاى لاتین ده‌گرێته‌وه‌ ئه‌وانیش ( به‌رازیل , بیرۆ, گیانا , بۆلیفیا , ئكوادۆر , سورینام , فه‌نزویلا , كۆلۆمبیا,گویناى فه‌ره‌نسى ) كه‌ ژماره‌یه‌كى ئێجگار زۆر دارو دره‌ختى جۆراو جۆر و ڕووبارو ئاژه‌ڵى وشكانى تێدایه‌ ,  كه‌ له‌ وێنه‌یان نیه‌ له‌ هیچ شوێنێكى دى له‌ جیهان .
مێژووى جه‌نگه‌ڵه‌كانى ئه‌مازۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 55 ملیۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كه‌ نیشتمان و جێ نشینگه‌ى نزیكه‌ 400 گه‌ل له‌ دانیشتوانه‌ ڕه‌سه‌نه‌كه‌ى كیشوه‌رى ئه‌مریكاى لاتین بووه‌ كه‌ له‌ ساڵى 1500 زاینى دا ژماره‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى و هه‌موو خێڵه‌كانى له‌و دارستانه‌دا نیشته‌جێ بوون له‌ 6 ملیۆن بۆ 9 ملیۆن كه‌س بوون و به‌ڵام له‌ ئێستادا ژماره‌ى دانیشتووانه‌كه‌ى خۆى له‌ 250 هه‌زار كه‌س ده‌دات كه‌ به‌ 170 زمانى جیاوازده‌ئاخافن ., باس له‌وه‌ش ده‌كرێت كه‌ نزیكه‌ى 50 خێڵى تێدا نیشته‌جێن كه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌ جیهانى ده‌ره‌وه‌ نى یه‌ .
سێ یه‌كى ڕووبه‌رى جه‌نگه‌ڵستانى ئه‌مازۆن ده‌كه‌وێته‌ وڵاتى به‌رازیله‌وه‌ كه‌ نیوه‌ى ڕووبه‌رى جه‌نگه‌ڵستانى باراناوى جیهان پێكده‌هێنێت كه‌ ڕووبه‌ره‌كه‌ى 6 ملیۆن 900 هه‌زار كیلۆمه‌ترى چوارگۆشه‌یه‌ واته‌ ئه‌م ڕووبه‌ره‌ 48 جار له‌ ڕووبه‌رى وڵاتێكى وه‌كو ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا گه‌روه‌تره‌ هه‌روه‌ها 40% ڕووبه‌رى كیشوه‌رى ئه‌مریكاى باشوور پێكده‌هێنێت  , و گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ى دابینكردنى ئۆكسجینه‌ بۆ گۆى زه‌وى كه‌ 20% پێكده‌هێنێت هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه‌ى پێ ى ده‌ڵێن سى زه‌وى , له‌ هه‌مان كاتیشدا ساڵانه‌ جیهان ڕزگار ده‌كات له‌ یه‌ك تریلیۆن ته‌ن كازى دووه‌م ئۆكسیدى كاربۆن بۆیه‌ به‌ گرنگترین ناوچه‌ دێته‌ ئه‌ژماركردن بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ى دیارده‌ى (( احتباس الحرارى )) .
ساڵانه‌ى وه‌رزى وشكایى ئه‌م دارستانانه‌ له‌ مانگه‌كانى ته‌مووزو ئابدا ده‌ست پێده‌كات و بۆیه‌ ئاگر كه‌وتنه‌وه‌و گڕتێ به‌ربوونى به‌ شێوه‌یه‌كى باو ده‌بینرێت به‌ تایبه‌تى له‌ مانگى ئه‌یلولدا هه‌روه‌كو ئاژانسى ناساى ئه‌مریكى ڕایگه‌یاندووه‌ , به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئه‌مساڵ 2019 ڕوویداوه‌ زۆر فراوانتر و به‌ربڵاوتره‌ له‌ ساڵانى تر به‌ شێوه‌یه‌كى دروستكراوله‌ لایه‌ن خه‌ڵكه‌ نابه‌رپرس و جوتیارانى ئه‌و ناوچانه‌وه‌   به‌هۆى هه‌ندێك كارى نایاسایى بۆ ئه‌وه‌ى داره‌كان بسوتێنن و دواتر سوود له‌ شوێنه‌كه‌ى ببینن بۆ به‌ خێوه‌كردنى ئاژه‌ڵ و ڕه‌شه‌ وڵاغ و ئاژه‌ڵدارى , چونكه‌ ناوچه‌ى ئه‌مازۆن شوێنێكى زۆر گونجاوو له‌باره‌ بۆ به‌خێو كردنى  ئاژه‌ڵ و نزیكى 200 ملیۆن سه‌ر له‌ جۆره‌كانى ئاژه‌ڵى تێدایه‌ له‌ مه‌ڕو مانگاو بزن و هه‌موو جۆره‌كانى دى بۆیه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كى گرنگى هه‌موو جیهانه‌ كه‌ 25% به‌رهه‌مى جیهان پێكدێنێت , بۆیه‌ و هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه‌و هه‌روه‌كو ده‌ڵێن لێكۆڵینه‌وه‌كان 80% هۆكاره‌كانى ئه‌و ئاگر نانه‌وه‌و سووتاندنه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ جوتیاره‌كان دارستانه‌كان ده‌سووتێنن و دواتر شوێنه‌كه‌ى به‌كارده‌هێنن بۆ به‌خێو كردنى ئاژه‌ڵ .
ئایا ده‌سته‌ڵاتدارانى به‌رازیل تێوه‌گلاون به‌ سووتاندنى جه‌نگه‌ڵه‌كانى ئه‌مازۆن ؟
ڕێكخراوه‌كانى پارێزگارى له‌ ژینگه‌ په‌نجه‌ى تۆمه‌ت بۆ سه‌رۆكى به‌رازیل ( جائیر بۆلسونارۆ )  ڕاده‌كێشن كه‌ گڵۆپى سه‌وزى داگیرسانبێت بۆ جوتیاره‌كان بۆ ئه‌وه‌ى دارستانه‌كان بسووتێنن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ى له‌ سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌م پێكرد , له‌ لایه‌كى تریشه‌وه‌ سه‌رۆكى به‌رازیل تۆمه‌ت ئاڕاسته‌ى ئه‌و ڕێكخراوانه‌ده‌كات ده‌ڵێت ئه‌و ڕێكخراوانه‌ ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجامداوه‌ له‌ ده‌ستى ئه‌نقه‌ست واته‌ ئاگریان به‌رداوه‌ته‌ دارستانه‌كان بۆئه‌وه‌ى منى پێ تاوانبار بكه‌ن .
جه‌نگه‌ڵه‌كانى ئه‌مازۆن و گۆڕانى كه‌ش و هه‌وا  
جه‌نگه‌ڵه‌كانى ئه‌مازۆن و كه‌شوهه‌واى زه‌وى  په‌یوه‌ندیه‌كى توندیان به‌یه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌كه‌ له‌یه‌ك جیاناكرێنه‌وه‌ چونكه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رماى ساڵانه‌ به‌ هۆى گۆڕانكارى له‌ ڕاده‌ى باران بارین , له‌ لایه‌كى تریشه‌وه‌دارستانه‌كان ڕۆڵێكى گه‌وره‌یان هه‌یه‌ له‌ كه‌ كه‌مكردنه‌وه‌ى دیارده‌ى گۆڕانكارى كه‌ش و هه‌وا به‌ هۆى ئه‌وه‌ى بڕێكى زۆر له‌ گازى دووه‌م ئۆكسیدى كاربۆن هه‌ڵده‌مژن وكه‌ ئه‌مه‌ش ڕۆڵێكى گرنگ ده‌بینێت له‌ به‌رگرتن له‌ گۆڕانكارى كه‌ش و ئاوهه‌وا و بۆیه‌ له‌ حاڵه‌تى له‌ ناوچوونى ئه‌م جه‌نگه‌ڵستانه‌ گه‌ورانه‌دا ئه‌م هۆكاره‌ مه‌زنه‌ نامێنێت بۆ به‌رگرى له‌ زه‌وى .
‌‌ زیاتر ...
شه‌هریه‌ احمد
ئاری عومه‌ر
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ