بیروڕا
عێراق له‌نێوان به‌رداشی‌ ئه‌مریكاوئێراندا
بورهان شێخ ڕه‌ئوف

ئه‌وه‌ی‌ ئێستا له‌ عێرقدا ده‌گوزه‌رێ‌ گیرۆده‌ی‌ قه‌یرانگه‌لی‌ ئابوری‌ وسیاسی‌ و ته‌ندروستی‌ وئاسایش وخزمه‌تگوزاری‌ ونه‌مانی‌ متمانه‌ی‌ هاوڵاتنیانه‌ به‌حكومه‌ت و ئه‌وتاقمه‌ ی‌ كه‌ساڵانێكه‌ وڵاته‌كه‌یان به‌م ده‌رده‌برد.
ڕاسته‌ عێراق له‌دوای‌ 2003ه‌وه‌ دابه‌شبووه‌ له‌ڕوی‌ ئه‌تنیكی‌ وتائیفی‌ یه‌وه‌ هه‌رلایه‌ك به‌ره‌وخۆی‌ ڕایده‌كێشێت , به‌ڵێ‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق ئێستا گۆڕه‌پانی‌ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی‌ ناكۆكی‌ و ململانێ‌ ی‌ ڕۆمو عه‌جه‌م وئه‌مریكا وهه‌ندێ‌ وڵاتی‌ عه‌ربیشه‌ ,نه‌ك به‌رژه‌وندی‌ خه‌ڵكی‌ عێراق .
قه‌یرانی‌ ئابوری‌
له‌دوای‌ دابه‌زینی‌ نرخی‌ نه‌وت ئابوری‌ فشه‌ڵی‌ وڵات داڕووخا له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ 90%  داهاتی‌ وڵات پشتی‌ به‌نه‌وت به‌ستووه‌ وله‌سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ وڵات له‌2005 تاوه‌كو2014كه‌پاره‌وداهاتێكی‌ زۆربووهیچ ژێرخانێكی‌ پیشه‌سازی‌ وكشتوكاڵی‌ بنیات نه‌نرا بۆئێستا كه‌نه‌وت  دابه‌زیووه‌ .
قه‌یرانی‌ ئاسایش 
ئه‌وه‌ی‌ شه‌ڕی‌ تیرۆرو تائیفی‌ له‌عێراق به‌رهه‌می هێنا تاقم وگروپی‌ ملیشیاوی‌ بوو كه‌ئێستا شه‌ڕی‌ تیرۆر كۆتایی‌ هاتووه‌ خۆیان ڕۆڵی‌ داعش ده‌بینن وبه‌ ده‌رله‌یاسا وسیاسه‌تی‌ ده‌وڵه‌ت ده‌جووڵێن وده‌خوازن و عێراق بكه‌نه‌گۆڕه‌پانی‌ شه‌ڕی‌ نێوان ئه‌مریكاوئێرن وبێ‌ ئه‌وه‌ی‌ بیرله‌وه‌ه‌بكه‌نه‌وه‌ ئاكامی‌ ئه‌ووابه‌سته‌ییه‌ چ كاره‌ساتێكه‌بۆعێراق .
قه‌یرانی‌ ته‌ندروستی‌ 
له‌دوای‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆناش له‌عێراقدا كه‌رتی‌ ته‌ندروستیش وه‌كو هه‌مووسه‌كته‌ره‌كانی‌ دی‌ تووشی‌ داڕمان و لۆدێكی‌ زۆر بووه‌ته‌وه‌ .
له‌ ئاوا بارودۆخێكدا كه‌كابینه‌كه‌ی‌ مسته‌فا كازمی‌ ده‌ستبه‌كاربووه‌ كه‌ ئه‌ركو به‌رنامه‌كه‌ی‌ خۆئاماده‌كردنه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌خته‌ وڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌وقه‌یرانه‌ سه‌ختانه‌ی‌ كه‌ به‌رۆكی‌ عێراقیان گرتووه‌, كه‌ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكی‌ قورسه‌ وله‌توانای‌ كازمی‌ دا نیه‌ به‌ته‌نها ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا و وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی‌ میانڕه‌وكۆمه‌كوپشتگیری‌ نه‌كه‌ن.
 له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌  ئێستا میلیشیا وه‌لائیه‌كانی‌ سه‌ربه‌ ئێران كازمی‌ تاوانبارده‌كه‌ن به‌جێه‌جێكردنی‌ ئه‌جندای‌ ئه‌مریكا له‌عێراق , ده‌بێژن  له‌بری‌ ئه‌وه‌ی‌ بارودۆخی‌ خه‌ڵكی‌ عێراق باش بكات وخۆی‌ ئاماده‌ بكات بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ پێش وه‌خته‌ وده‌ركردنی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌عێراق  ,گۆڕینی‌ به‌رپرس وفه‌رمانده‌باڵاكانی‌ داموده‌زگا ئه‌منیه‌كان كه‌له‌ حه‌شده‌وه‌ نزیكن .

له‌به‌رامبه‌رئه‌م تۆمه‌ت وتانانه‌ی‌ ئه‌وبه‌ره‌یه‌شدا ئه‌وانه‌ی‌ كه‌پشتیوانی‌ كازمی‌ وكابینه‌كه‌ی‌ ده‌كه‌ن وده‌خوازن عێراق خاوه‌نی‌ بڕیاروخواست وسه‌روه‌ری‌ خۆی‌ بێت , وه‌ڵامی‌ لۆجیكی‌ وپڕبه‌پێستیان پێیه‌ وده‌ڵێن كازمی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراقه‌ نه‌وه‌كو پارێزگارێكی‌  پارێزگایه‌كی‌ ئێران ,به‌ڵكو ده‌وازێت سه‌ركردایه‌تی‌ عێراق بكات له‌م قۆناغه‌ هه‌ستیارو پڕ ته‌هلوكه‌دا بۆكه‌ناری‌ ئارام .
‌‌ زیاتر ...
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
نه‌سرین كورده‌
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
نه‌سرین كورده‌
نه‌سرین كورده‌
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
بێستون سابوراوایی
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ