ئیداره‌ى نوێی ئه‌مریكا پلان و ستراتیجیه‌تى نوێى هه‌یه بۆ عێراق ، به پێچه‌وانه‌ى سه‌رۆكى پێش‌و تره‌مپ كه بڕیارى دابوو هێزه‌كانى كه‌م بكاته‌وه له‌عێراق ، به‌ڵام ئیداره‌ى بایدن بڕیارى دا پێداچوونهوهبهو بڕیاره‌دا بكات .
ئه‌و ستراتیجیه‌ته ڕۆژى 16/ شوبات 2021 له‌زارى جێگرى باڵوێزى ئه‌مریكا ( ریتشارد میلز ) له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گریمانه‌یى له ئه‌نجومه‌نى ئاسایش ڕاگه‌یه‌نرا :
1.ئه‌مریكا به هاوپه‌یمانێك و هاوبه‌شێكى جێگیر و جێمتمانهى عێراق و گه‌لى عێراق ده‌مێنێته‌وه .
2. واشنتۆن كۆمه‌ك و هاریكارى عێراق ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى سه‌روه‌رى خۆى بپارێزێت له به‌رامبه‌ر دوژمنه ناوخۆیى و ده‌ره‌كیه‌كانى .
3. به‌رگرتن له دروستبوون و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش .
4. هه‌وڵدان بۆ بنیاتنانى عێراقێكى سه‌قامگیر.
5. هاریكاریكردنى هه‌وڵه‌كانى ڕیفۆرمى ئابورى و به‌گژاچوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى .
6. به‌رده‌وامبوون له كۆمه‌ك و هاریكارى مرۆیى .
7. واشنتۆن پشتیوانى حكومه‌تى عێراق ده‌كات بۆ كۆنترۆڵكردنى میلیشیا چه‌كداره‌كان و به‌رگرتن له ده‌ستوه‌ردانى وڵاتانى ئیقلیمى له كاروبارى ناوخۆى عێراق ، هه‌روه‌ها پێشكه‌شكردنى ڕاوێژ و هاوكارى بۆ هێزه‌كانى دژه تیرۆرى عێراق .
پشتیوانى ئه‌مریكا بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشووه‌خته
یه‌كێك له‌و فاكته‌رانه‌ى گرنگه بۆ سه‌قامگیركردنى عێراق ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێكى پاك و بێگه‌رده له ژێر چاودێرى نێوده‌وڵه‌تى ، هه‌رچه‌نده بڕیاربوو له مانگى شه‌شى ئه‌مساڵدا بكرێت به‌ڵام دواخرا بۆ 10/10 /2021 ، ئه‌گه‌ر جارێكى تر دوانه‌خرێت له به‌رئه‌وه‌ى هه‌ندێك لایه‌ن خواستى ئه‌وه‌یان هه‌یه ، دژبه چاودێرى نێوده‌وڵه‌تیشن چونكه ئه‌وه به پێشێلكردنى سه‌روه‌رى عێرا ق ده‌زانن .
ئه‌وه‌ى گرنگه ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌یاسا پاره‌ى پێویستى بۆ هه‌ڵبژاردن ته‌رخانكرد ، پرۆسه‌ى تۆماركردنى ناو و لیستى قه‌واره سیاسیه‌كان و ده‌نگده‌ران تۆماركرا ، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داواى له په‌رله‌مان كرد یاساى دادگاى فیدراڵى ته‌واو بكات چونكه ئێستا دادگا ژماره‌ى ئه‌ندامه‌كانى ناته‌واوه ده‌بێت ته‌واو بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى له كۆتایى پرۆسه‌كه‌دا ئه‌وان ڕاستاندنى ئه‌نجامه‌كان بكه‌ن .
هه‌ڵبژاردن و چاودێرى نێوده‌وڵه‌تى
حكومه‌تى عێراق داواى له یۆنامى كردووه كه چاو‌دێر دابین بكات بۆ هه‌ڵبژاردنى تشرینى داهاتوو ، بۆیه داخوازییه‌كه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى ئاسایشه‌وه وتوێژى پێویستى له‌سه‌ر ده‌كرێت پێش ئه‌وه‌ى بخرێته به‌رده‌م هه‌ر 15 وڵاته‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش بۆ ده‌نگدان .
ئه‌مریكاش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه هه‌روه‌كو له‌زارى ( میلز) ه‌وه وترا پشتیوانى چاودێرى نێوده‌وڵه‌تى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ده‌كات بۆ مسۆگه‌ركردنى ئازادى و و پاكى و بێگه‌ردى و ڕاستگۆیى هه‌ڵبژاردنه‌كان ، هه‌روه‌ها وتى هاوكارى له گه‌ڵ عێراق و ئه‌نجومه‌نى ئاسایش و وڵاتانى ئه‌ندامى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ین بۆ پێشكه‌شكردنى جوانترین نمونه‌ى هه‌وڵ و ته‌قه‌لا بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه.
هه‌ر له‌و پێناوه‌شدا ئه‌مریكا بڕى 9.7 ملیۆن دۆلارى به‌خشیه نێرده‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق بۆ خۆ ئاماده‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه ، له هه‌مانكاتدا ئه‌مریكا داواى له حكومه‌تى عێراقیش كردووه پلان ونه‌خشه‌ى ڕشت و ورد دابنێن بۆ پاراستنى ئارامى و ئاسایشى هه‌ڵبژاردنه‌كه ، چونكه ده‌ركه‌وتنى میلیشیاتى چه‌كدارى توندڕه‌و گه‌وره‌ترین كۆسپى به‌رده‌م به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى پاك و بێگه‌رده .
په‌لاماره ڕۆكیتیهكانى هه‌ولێر
لێدوانه‌كانى به‌رپرسه‌كه‌ى ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كاتێكدا هات كه هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان كه‌وته به‌ر هێرشێكى مووشه‌كى له ناكاو ، به‌ڵام ئه‌مریكا كه‌سى تۆمه‌تبار نه‌كرد به ئه‌نجامدانى ئه‌و كرده‌وه به‌ڵكو وتى هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ دیاریكردنى ئه‌نجامده‌رانى .
له‌لایه‌كى تره‌وه وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له به‌یانێكدا ڕایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ لایه‌نى عێراقى له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و كرده‌وه دیارى بكه‌ن و سزایان بده‌ن ، هه‌روه‌ها باسیان له به‌رپرسیارێتى عێراق كردووه له پاراستنى گیانى ئه‌مریكیه‌كان و ئه‌ندامانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى كه له‌سه‌ر داواى حكومه‌تى عێراق له‌وێن بۆ شه‌ڕى داعش .
له كۆتاییدا تا ئێستا سه‌رۆكى نوێى ئه‌مریكا به هیچ كلۆجێك ناوى عێراقى له وتار‌و لێدوانه‌كانى دا نه‌هێناوه ، هه‌رچه‌نده عێراق گۆڕه‌پانێكى كراوه‌ى ململانێى درێژخایه‌نى ئهمریكاو ئێرانه له ساڵى 2003 ه‌وه ، بۆیه بووه‌ته مایه‌ى ڕه‌خنه‌و گله‌یى و گازنده‌ى زۆربۆ سه‌رۆك بایدن له ڕووى ناوخۆ یى و ده‌ره‌وه‌ش كه لێكدانه‌وه‌ى زۆر هه‌ڵده‌گرێت .