بیروڕا
یه‌كێتى له‌ خه‌مى بودجه‌و مووچه‌ى خه‌ڵكدا
رێبوار ستار


له‌ دواى پرۆسه‌ى ئازادیە وه‌  هه‌م هه‌رێمى كوردستان هه‌م  عێراقیش چه‌ندین جار دووچارى گرفتى سیاس و ئابورى بوه‌ . هه‌رجاره‌ى به‌ هۆكارێك به‌ تایبه‌تى ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ى له‌ نێوان هه‌رێم و بغداد وا روویان دا كه‌ چاره‌سه‌ركردنیشی له‌   كاتى بونى سه‌رۆك (مام جه‌لال ) دا كه‌ سه‌رۆك كۆمارى عێراق بوو ئاسان چاره‌سه‌رده‌كران و ئه‌و گرێ كوێرانه‌ به‌هەوڵە حه‌كیمانه‌کەى سەرۆک مام جەلال ئاسانى ده‌كرانه‌وه‌ . به‌ڵام له‌ دواى نه‌خۆش كه‌وتن و دواتر كۆچى دواى مام گرفته‌كان و كێشه‌ كان له‌ عێراق و له‌ هه‌رێمیش ڕووله‌ زیادبونه‌و به‌ هه‌ڵبه‌ستراوى ماونه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش بۆ هه‌رێمى كوردستان كاریگه‌رى نه‌رێنى دروست كردوە پاشان سه‌ر هه‌ڵدانی شه‌ڕى داعش و دواتر په‌یدابونى( ڤایرۆسى كۆرۆنا) كه‌ هۆكارێكى كاریگه‌ربوه‌ له‌ خراپی دۆخی ژیانی خەڵک  له‌ هه‌رێم و كه‌ دۆخى خه‌ڵك. جگه‌ له‌و هه‌موو شه‌هیدو بریندارو ماڵوێرانیانه‌ى كه‌ روویاندا له‌ عێراق و هه‌رێم . هه‌رچه‌ندە یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵدابوه‌ بۆ چاره‌ سه‌رى كێشه‌و گرفته‌كان به‌ڵام دواجار بێ ئه‌نجام بوه‌ . به‌ڵام له‌ دواى كۆنگره‌ى چواره‌م و سه‌ركردایه‌تى نوێ ى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به‌ سه‌رکایەتی  به‌رێزان هاوسه‌رۆكان  هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان چڕكرده‌وه‌ تا بتوانن چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م دۆخە نالەبار و بێ مووچەیه‌ی خەڵک بدۆزنه‌وه‌ جارێكى تر ئارامى و خۆشگوزه‌رانى بۆ كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان دابین بكه‌ن گه‌رچى (ڤایرۆسى كۆرۆنا) رێگرێكى گه‌وره‌ بوه‌ له‌ به‌رده‌م كاركانى سیاسه‌تى نوێ ى یه‌كێتی دا . به‌ڵام بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجێك هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وام بوه‌ . له‌ دواى په‌یدابونى ئه‌و گرفتانه‌ كه‌ ڕۆژ له‌ دواى ڕۆژ زیاد ده‌بن خراپترده‌بن به‌ تایبه‌تى كێشه‌ى ناردنى( نه‌وتى هه‌رێم  به‌رامبه‌ر بڕه‌پاره‌ى موچه‌ خۆران) و هه‌روه‌ها په‌سه‌نه‌كردنى بووجه‌ وپشكى هه‌رێم له‌ بودجه‌ى گشتى عێراق . ئه‌وه‌ى ئێستا لاى سیاسه‌تى یه‌كێتى له‌ پێشینه‌ى كاره‌كانى تره‌ مه‌سه‌له‌ى (مووچه‌و بودجه‌)یه‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان یه‌كێتى له‌ دواى نوێ بونه‌وه‌ى هه‌نگاوى سه‌ره‌كى خزمه‌تكردنى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستانه‌ جارێكى تر گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ نێو هەناوى خه‌ڵك بۆیه‌ له‌ ئێستادا هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ دابینكردنى مووچه‌ى موچه‌ خۆرانه‌ چونكه‌ دۆخ و گوزه‌رانى خه‌ڵك گه‌یشتۆته‌ ئاستێكى زۆر خراپ و بژێوى ژیانى خوڵك زۆر سه‌خت بوه‌ئه‌ویش به‌ هۆكارى رێكنه‌كه‌وتنى نێوان هه‌رێم و بغداده‌ . بۆیه‌كێتى هه‌وڵى جدى ده‌دات و ئه‌ و له‌ویه‌تى كاره‌كانى ئه‌وه‌یه‌ بتوانێ مووچه‌و بژێوى ژیانى خه‌ڵك چاكبكات و ڕێگه‌ چاره‌یه‌كى گونجاو بدۆزێته‌وه‌ بۆ ئه‌م گرفتانه‌ى كه‌ ڕۆژانه‌ هه‌ژارى و نه‌ هامه‌تى بۆ گه‌له‌كه‌مان دروست ده‌كات و هه‌روه‌ها به‌ شه‌ پشكى بودجه‌ى هه‌رێم له‌ له‌ میزانه‌ى گشتى عێراق  چونكه‌ یه‌كێتى خۆى به‌ به‌شێك له‌ كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان ده‌زانێ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ سه‌رهه‌وڵه‌دبلۆماسیه‌كانى تا ئه‌گاته‌ ئه‌نجامێكى گونجاو دروست تا كۆمه‌ڵانى خه‌ڵك ده‌ربازبكات له‌م دۆخه‌ى ئێستا .بەردەوام هه‌وڵیش ده‌دات تا بتوانێ ئه‌ولەپەرانه‌ لابه‌رێت بۆ گه‌یشتنه‌ ڕێكه‌وتنى نێوان هه‌رێم و بغداد . هه‌م له‌ حكومه‌ت و هه‌م له‌ نوێنه‌رانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق هه‌وڵه‌كان چڕكراونه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ چونكه‌ له‌ دواى چواره‌مین كۆنگره‌وه‌ تاكه‌ ئومێدى خه‌ڵك یه‌كێتى یه‌ كه‌ بتوانێ داكۆكیكارى مافه‌ ره‌واكانیان بێت به‌ ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كانیشه‌وه‌  و به‌رده‌وامیش ده‌بێت. دەنا گەڕ نەگەیشتنە ئەوڕێکەوتنەی کە لەئاست خواستی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندابێت ئەوایەکێتی نیشتمانی کوردستان  مەسەلەی لامەرزکەزی بۆ تەواوی هەرێمی کوردستان بژاردەی دووەمێی وکاری جدی لەسەر ئەم دۆسیەیەدەکات تا   جارێكى تر خۆشگوزه‌رانى وباشکردنی بژێوی ژیان و گێرانه‌وه‌ى مووچه‌بەبێ لێبڕین بۆتەواوی مووچەخۆران وپەسەند کردنی پشکی هەرێم لەمیزانەی حکومەتی مەرکەزی بۆ كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكی کوردستان هەربۆیە  بۆیه‌ مووچه‌و بودجه‌خه‌مى سه‌ره‌كى یه‌كێتى یه‌ له‌ ئێستادا .
‌‌ زیاتر ...
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ