بیروڕا
بۆچی هاوپەیمانی نێوان یەکێتی وگۆڕاندا گرنگە
رێبوار ستار

ئێستا سەردەم سەردەمی خەباتی  مەدەنیانەو خەباتی پەڕلەمانی وهەڵبژاردنە هەربۆیە  تەواوی لایەنەسیاسیەکان چ لەکوردستان و چ لەعێراقدا  لەململانێدان بۆدەستهێنانی زۆرترین کورسی بۆ پەرلەمانەکانی کوردستان وعێراق هەریەکەیان بەپێی ئەوبەرنامەی کارەی کاری لەسەردەکات لەهەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا لەسەر ئەوڕێبازو ئایدیایەی بڕوای پێیەتی .هەمووشمان ئەوەباش دەزانین هەرچوارساڵێک جارێک چ لەکوردستان وچ لەعێراقیش هەڵبژاردن دەکرێت بۆ هەڵبژاردنی نوێنەران بۆهەردوو پەڕلەمانی کوردستان وعێراق وئەنجومەنی پارێزگاکان. وابڕیارە مانگی دەی ئەم ساڵ هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بکرێت وهەرلایەنە لەئێستاوە سەرقاڵی خۆئامادەکردنە بۆ ئەم هەڵبژاردنە .ئەوەی لێرەباسی دەکەین گرنگی ئەم  هاوپەیمانێتیەی نێوان یەکێتی نیشتمانی کوردستان وبزوتنەوەی گۆڕانە کە هەردوولابەلیستێک بەشداری لەم هەڵبژاردنەی داهاتودادەکەن کە ناوی لیستی هاوپەیمانی کوردستانیەو بەڕێز لاهورشێخ جەنگی سەرۆکایەتی دەکات کە ئەم هاوپەیمانیە بۆ ئێستای هەرێمی کوردستان وناوچە دابڕێنراوەکان  گرنگیەکی زۆری دەبێت ودەتوانێت ڕێژەیەکی باش کورسی پەرلەمان بەدەستبهێنێت بەتایبەتی  هاوپەیمانی لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستادا کەلەبغداد ڕۆڵ وپێگەیەکی بەهێزی هەبوەوهەیە  چ لەڕابردا کەسەرۆک مام جەلال سەرۆک کۆماری عێراق بوو چ ئێستاش . بۆیە  کاریگەرگەورەی دەبێ  لەداهاتوی عێراقداوە دەتوانێت ببێتە  پارێزەرێکی بەهێز بۆ داکۆکیکردن لە تەواوی ئەومافانەی کەتائێستا میللەتەکەمان بەدەستی نەهێناوە  هەروەها گێڕانەوەی ناوچە دابڕێنراەکانی کەئێستا لەململانێدان  بەکەرکەوک وشەنگال وخانەقین ودوزو وتەواوی ناوچەکانی تریشەوەچونکە ئەم هاوپەیمانیە لەپێناوخزمەتکردن وداککیکردنی هەمووکۆمەڵانی خەڵکە بەبێ جیاوازی . بەجۆرێکی تر ئەم هاوپەیمانیە ئەگەر متمانەیەکی باش دەستبێنێت وبتوانێ ڕێژەیەکی باش کورسی پەرلەمانی مسۆگەربکات ئەوکات ئەم هاوپەیمانیە   یەکڕیزی وپێکەوەبونە  بەهێزی کورددەردەخات لەعێراقدا .چونکەتا کورد لەبغداد یەک دەنگو یەک ڕەنگ بێت زیاتر دەبێتەجێگەی متمانەی لایەنەعێراقیەکان .
ئەوکات لایەنەعێراقیەکان بەپەرۆشەوە هەوڵدەدەن بۆ هاوپەیمانی لەگەڵ ئەم هاوپەیمانیە نوێیەدا بکەن  بۆپێکهێنانی حکومەتی داهاتوی عێراق .دەتوانێت پشکێکی باشتر مسۆگەربکات لە پۆستەسیادی وباڵاکاندا کەلەداهاتودا کاریگەری ئەرێنی دەبێت لەپەیوەندیەکانی نێوان هەرێم وبەغداد ڕەنگە ببێتە هۆکاری بنبڕکردنی ئەم کێشەوگرفتانەی کەئێستا لەنێوان هەردولاداهەیە ئەویش بەشێکی ئەگەڕێتەوە بۆنایەک ڕیزی وبێ هێزی کورد لەبەغداد . بەدیوێکی تردا ئەم هاوپەیمانیە ئەوەیە کەئەم  هاوپەیمانیە لەکوردستانیش کاریگەری وڕۆڵی گەورەی دەبێت لەداهاتودا  ئەتوانێ ببێتەبەرەیەکی بەهێز تاڕێگریبکات چیتر نەهێڵێ لەدەسەڵات وحکومڕانیدا  قۆرخکاری وتاکڕەوی حکومڕانی لەکوردستاندابکرێت ئەوکات ئەم هاوپەیمانیە دەتوانێت ببێتە دەنگ وڕەنگی تەواوی خەڵک چ لەپەرلەمان وچ لەحومەتیشدا چونکە ئەم هاوپەیمانێتیە دەبێتە بناغەیەکی بەهێز بۆداهاتوش بۆهەڵبژاردنەکان  ئەوکات دەتوانین زۆرترین کورسی بەدەستبهێنن ئەگەر هەڵبژاردنێکی پاک وبێگەرد بکرێت وڕێگری بکرێت لەو   ساختەکاریانەی لەڕابردودا لەهەندێ شارەکانی هەرێمی کوردستاندا دەکرا وەکوئەژمارکردنی دەنگی مردوەکان ودەنگی بەشێک لەدانیشتوانی ووڵاتی دراوسێ  .ئەگەر بەشوەیەکی دیموکراسیانەوەودادپەروەرانەهەڵبژاردنەکان بەڕێوە بچێت گومان لەوەدانیە کە هاوسەنگی هێز لەکوردستاندا دەگۆڕێت وحکومەتی تاکڕەوی وقۆرخکاری دەسەڵات ناهێڵێت داهاتی نەوت لەزیندان ڕزگاری دەبێت وئاهێک بەژیان وگوزەرانی خەڵکدادێتەوە خۆشگوزەرانی وئارامی وبەجۆرێک ڕوودەکاتەوەهەرێمەکەمان کۆمەڵانی خەڵک لەومۆتەکەیە ڕزگاریان دەبێت کەئێستا بەرۆکی گرتون بۆیە هاوپەیمانی کوردستان گرنگە وئەتوانی ڕۆڵی گرنگ لەکوردستان ولەعێراقیش ببینێ.
‌‌ زیاتر ...
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
مەریوان مەسعود
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
شوان جاف
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ