بیروڕا
هاوپەیمانی کوردستان هەنگاوێکی گرنگی یەکڕیزیە لەهەرێم
رێبوار ستار

ئەم هەنگاوەگرنگەی ئێستای یەکێتی نیشتمانی کوردستان وبزوتنەوەی گۆڕان چەند گرنگیەکی هەیە بۆداهاتوی میلەتەکەمان  ئەوەی  ئێستالەهەرێمی کوردستاندا کەبۆتە جێگەی هیواوئومێدی  کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان کە زۆربەی لایەنە کوردیەکان بەیەک  هەڵوێستی دەچێتەبەغداد  و لەوێ بەهێزیکی گەورەترە وەو بەسەنگ وپێگەیەکی بەهێزترو بەیەک  گووتاری بەبێ منەتانە  و زۆر بەڕاشکاوانە وبەدەنگێکی بڵندەوە داوای ئەومافانەدەکات کەمافی ڕەوای کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە کەتائێستا نەهاتۆتەدی ئەگەر چی میللەکەمان  ساڵەهای ساڵە خەباتی بۆدەکات ولەپێایدا دەریایەک خوێنی ڕۆڵەکانی بۆبەخشیوە ، بۆیەئەم یەک ڕیزیەی ئێستا لەئارادایە لەنێوان هەندێ لەلایەنەکانی کوردستان هەنگاوێکی گرنگ وپڕبەهایە  هەروەها بەم یەکڕیزیەی ئێستا هەمانە دەتوانین جارێکی تر کوردبونی کەرکوک ناوچە  جێناکۆکەکان  بسەلمێنین کەخاکی پیرۆزی کوردانەو ڕژێم بەزۆری زۆرداری بەتعریب وترحیل ئەیویست ئەم شارانە لەکوردبون بسڕێتە ئەمەلەلایەک لەلایەکی تریشەوە

گرنگیەکی تری ئەم هاوپەیمانێتیەی نێوان (یەکێتی وگۆڕان ) و ئەجۆرە لێکتێگەیشتنەی نێوان یەکێتی ولایەنەئیسلامیەکان یەکڕیزی و یەک هەڵوێستی و لێک نزیک بونەوانە زەنگێی گەورەشە بۆ ئەوتاک ڕەوی و قۆرخکاریەی کە ساڵانێکی زۆرە لایەنێک بەزۆر خۆی سەپاندوە بەسەر میللەتەکەماندا هەموجومگەسەرەکیەکانی حکومەتی بۆخۆی داگیرکردوەو خۆیکردۆتە دەم ڕاستی ئەم هەرێمە . خۆی چۆنی ویستبێت وابوە بۆیە   بەهێزی ئەم هاوپەیمانیە لەوەدایە جگەلەوەی کەبۆ حکومەتی داهاتوی عێراق گرنگەو کاریگەری گەورەی دەبێت. ئێستا لەهەرێمیش بۆتەجێگەی  دڵەڕاوێکێ وترسی ئەوەیان لێنیشتوە  هەندێک لایەن کە ئەم هاوپەیمانی کوردستانە ببێتە یەکەم لەکوردستندا بۆیە لەئێستەوە کەوتۆتە جۆرەهاپروپاگە ندە ی نابەرپرسارانە  چونکە دەزانن ئەم هاوپەیمانێتیە  ڕێگەخۆشکەردە بێت بۆهەڵبژاردنی داهاتوی پەڕلەمانی کوردستان ئەوکاتیش گۆڕانکاری گەورە بهێنێتە ئاراوە لەهەرێمی کوردستان  کۆتای بەحوکم ودەسەڵاتی قۆرخکاری خۆسەپاندن ودەسەڵاتی تاک ڕەوی بهێنێت ،دواتر کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ئاهێکی پیابێت وخۆشگوزارانی  دادپەروەری بەیەکجاری بگەڕێتەوەهەرێم کۆتایش قورخکاری وجیاکاری و کێشەی مووچەی هەرجارەی بەجۆرێک بهێنێت  بۆیە پێیوستە هەمومان هەرچی گلەی وگازندەیەکیشمان  هەیە وەلای بنێین  وهەستەنیشتمانی ونەتەوایەتیەکەمان  بخەینە سەروو هەمووشتەکانی تر. بەوهیوایەی هاوپەمانی کوردستان  ئەم جارەش بکەینەوە جێگەی ئومێد وهیوای داهاتومان  خوازیاریشین هاوپەیمانی کوردستان جێگەی متمانەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بێت  وبیسەلمێنێ کە داکۆکیکارێی سەرسەختی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانەبۆیە باڕۆژی هەڵبژاردن بکەینە کەرنەڤاڵێکی گەورەی کوردانە و ویژدانمان و ڕۆحی مامی هەمووا ن وکاک نەوە وشەهیدەکانمان ئاسودەبکەین ودەنگە کانمان بۆکاندیدەکانی هاوپەیمانی کوردستان بێت

‌‌ زیاتر ...
ستران عەبدولڵە
ستران عەبدولڵە
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ