بیروڕا
جارێکی تریەکێتی وخوین بەخشین
رێبوار ستار

 ئەمەیەکەم جارنیە قارەمانەکان وڕۆڵەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان گیانی خۆیان بکەنەقوربانی وخوێنی گەشیان پێشکەشی خاکی پیرۆزی کوردستان بکەن هەرلەسەرەتای دامەزراندنی یەکێتی نیشتمان کوردستان وا  گۆشکراون وپەروەردەکراون کەگیانبازی وقوربانی دان وڕۆح بەخشین لەپێناو ڕزگارکردنی خاکی پیرۆزی کوردستان وهێنانەدی خۆشگوزەرانی وژیانێکی ئارام  بۆکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ئەرکێکی  نەتەوایەتیەو شانازیەکی گەورەشە بۆ خانەوادەو کەس وکارو یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش. هەربۆیە  مێژوویەکی پرشنگدار تۆماردەکات  یەکێکە لەهەرەسەروەریەکان وشانازیەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان  خوێن بەخشین وشەهید بونی ڕۆڵەکانیەتی هیچ شوێنێکی ئەم کوردستانە نیە  بگرە هیچ کوچەوکۆڵانەکانیش نیە  بەخوێنی گەشی شه هیدێکی یەکێتی ئاوەدانکرابێتەوە هەربۆیە یەکێتی خۆی بەخاوەنی هەمووخاکی کوردستان دەزانێت وهەمیشە لەسەنگەری پێشەوەی بەرگریدایە لەپێناوپارستنی ئەم ئازادی وئەم خاک وئاوەدا لەدەست داگیرکەران لەدوای ڕاپەڕینیش یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆپارێزگاری لەدەستکەوتەکانی ڕاپەڕین وپارێزگاریکردن لەخاکی ڕزگارکراوی کۆردستان هەر ڕۆڵەکانی یەکێیتیە لەشەڕی بەرەنگاربونەوەی تیرۆروتیررستاندا یەکێتی بەشی شێری بەردەکەوێت  گیانبازی وقوربانیەکی زۆریداوە لەشەڕی دژبەتیرۆرستاندا کە تازەترینیان تێکشکاندنی  شەمشەکۆێرەکانی داعشە لەسنوری کفری وکوڵەجۆدا کەبەخوێنی گەشیان بەرگریان ولەوهێرشە دڵڕەقانەی داعشەکانکرد وداستانی سەربەرزیان تۆمارکرد بەخوێنی گەشیان بۆیە هەمیشە هێزی پارێزەرو ئاوەدانی وئازادی وگیانبازی و   خۆین بەخشین  ئەمەیە جیاوازیەکەی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە لەگەڵ لایەنەکانی تردا سەرباری ئەوەی ئێستا سەرۆک پاڤڵ وسەرکردایەتی یەکێتی لەخەمی چارەسەری کێشەی خوێندکاراندان کەئەوەش بەخەمی خۆی ئەزانێ هەمیشە سەنگەری بەرگریکردن لەخاکی پیرۆزی کوردستان بەئەرکێکی سەرەکی خۆی دەزانێ  کەچی کە هەندێ لایەن دروست بوەکە  نەک تەنها دڵوپێک خوێنیان نەڕشتوە و بەڵکو ئارەقیشیان  نەکردۆتەوە دومەڵێک لەپڕ هەڵتۆقین وئێستا هەرشەوەی بەجۆرێ لەسەرشاشەی کەناڵە گێرەشێوێنەکانیانەوە دەرئەکەن وقسەی زل ئەکەن  ئێ خۆباشە ئێستا هەریەکێتی نیشتمانی کوردستان لەگۆڕەپانەکەدانیە دەیان حزب ولایەن هەیە ومنەت ونەت کاری بەسەر ئەم یەکێتی یەو خەڵکدا دەکەن خۆپارێزگاریکردن لەخاکی کوردستان لەسەروهەموو ئەرکێکەوە یە ئەی بۆ لەم هەمووشەڕانەدا کەبەڕووی گەلەکەمان دەبێتەوە نەمادی لایەنێکی تر خوێنی بەخشی  بێت وپارێزگاری لەم خاکە بکات کەڕۆژانە بەئازادانە ئەوەی ئەیەوێ بیڵێت ئەیڵێت جگەلەیەکێتی یەک دوولایەنی  دواجار هەرئەبێ ڕۆڵەکانی یەکێتی سەرمەشقی ئەم ئەم شانازیەبن بەخوێنی گەشیان ئەم خاکەلەدەست تیرۆروتیرۆرستان بپارێزن هەربۆیە جیاوازی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وئەوانەی  هەڵتۆقیون   وهاتونەتە سەر سفرەی حازری لەوەدایە  بۆیە  مێژووەکەی یەکێتی مێژوویەکی پرشنگدارو لاپەڕەکانی پڕپڕە لەداستان تۆمارکردن وخۆێن بەخشین ئەوانیش مێژوویەکی پڕ شەرمەزاریە کەتەنها خۆنواندن وگێرەشیوێنیە لەکاتی ناڕەزای هەرتوێژێک خۆیان دەکەنە سورەی بەرلەشکرو شێوازی خۆپشاندانەکەش بەئاقارێکی تر دادەبەن وسەرلەوانیش تێکدەدەن کەمەدەنیاینە داوای مافەکانی خۆیان دەکەن.

‌‌ زیاتر ...
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ