بیروڕا
باکۆنگرەی چوار کۆنگرەی بوژاندنەوەی یەکێتی بێت
رێبوار ستار

 هه مووحیزب وڕێکخراوێک پێویستە بەپێی بارودۆخ وهەلومەرج وقۆناغ  وگۆڕانکاریەکان ئەبێت چەندساڵ جارێک گۆنگرە ببەستێت وبەرنامەوپەیڕەوی نوێ بۆحیزب یان ڕێکخراوەکەی دابنێت و لەهەڵبژاردنێکی دیموکراسیانەدا سەرکردایەتی نوێ دیاری دەکەن . یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش وەک هەرحیزبێکی تر پێویستە هەرچەند ساڵ جارێک کۆنگرەی ئاسایی حیزبەکەی ببەستێت وبەپێی پەیڕەوی ناوخوی یەکێتی و لەدواهەمین کۆنگرەی یەکێتیدا بڕیاردرا کە3ساڵ جارێک کۆنگرەببەسترێت بەڵام وابۆ
ماوەی زیاتر لەشەش ساڵە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان  نەیتوانیوە کۆنگرەی ئاسایی ببەستێت  ئەگەر چی چەندین جار هەوڵدراوەبۆبەستنی کۆنگرە بەڵام سەری نەگرتۆە .دیارە هۆکاری  نەبەستنی کۆنگرەی چواری یەکێتی ئەگەڕێتەوە بۆچەندین هۆکاری جیاجیا کەسەرەتا نەخۆشکەوتنی هەڤاڵ مام جەلال وهەروەهاکۆچی دوای سەرۆک مام جەلال و شەڕی دژایەتیکردنی داعش وتیرۆرو دروستبونی قەیرانی سیاسی وئابوری لەهەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنەجیاجیاکانی کوردستان وعێراق و دواهەمینیان پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم بوو ئەم دۆخانە وایکرد کەچەندین جار هەوڵی بەستنی کۆنگرە ڕێک نەئەکەوت و بەربەست دروست ئەبوو ئەگەر چی چەندین جارلیژنەش پێکهێنرابوو بۆ ئامادەکاری کۆنگرە ڕەنگە هەندێ جاریش کێشەناوخۆییەکانی یەکێتیش هۆکاری دواکەوتنی کۆنگرەبوبێت بەڵام خۆشبەختانە ئێستا زەمینە لەبارەو بەشێکی زۆر لەوکۆسپ تەگەرانە ڕەویوەتەوە ئەکرێت هەوڵەکان چڕبکرێتەوە ولەدۆخێکی گونجاوولەباردا بڕیارلەکات وساتی کۆنگرەی چواری یەکێتی ببەسترێت وبتوانرێت کۆنگرەیەک ببەسترێت کەکۆنگرەی بوژاندنەوەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بێت  کۆنگرەیەک بێت کە لە دۆخکی دیموکراسیانەداببەسترێت وبتوانرێت بەشێوازێکی مۆدێرنانەو ئەندامانی کۆنگرەدەستنیشان بکرێت لەهۆڵی کۆنگرەشدا ئەوەی گرنگە بتوانرێت بەرنامەو پەیڕەوێکی سەردەمیانەدابڕێژرێت کە بتوننێت ستراتیژو  جەمسەروهەمووجومگە گرنگە کانی  تیادەستنیشانبکرێت وجارێکی تر هەیکەلی کاری ڕێکخراوەی یەکێتی دیاریبکات و بتوانی یەکیتیەکەی جاران وەک هێزەبەهێزو پڕ بایەخ وجێگەمتمانەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بێت وتەواو کاری ڕێبازو پرنسیپەکانی سەرۆک مام جەلال بێت وبەەەمان ڕێچکەو ڕێبازی مام بەرنامەی نوێ دابڕێژێت بتوانێ  وئەوبۆشاییە سیاسی وئابوری دبلۆماسی وکۆمەڵایەتیەی ئێستە هەیە نەیهێڵێت و دۆخێی ئارام و لەبار لەناو هۆڵی کۆنگرەدا دروست ببێت وئەندامانی کۆنگرە بتوانن لەکەشێکی ئازاددا سەرکردایەتی نوێی حیزب هەڵبژێرن کەبتوانێ کارئەکتەرێکی ریگەربێت بتوانێ لەئاست متمانەی هەڤاڵانی یەکێتی وکۆمەڵانی خەڵکی کوردستا ن بێت بتوانێ داکۆکیکرێکی بەێز بێت لەئاست مافەڕەواکانی گەلە کەماندابێت
‌‌ زیاتر ...
هونه‌ر ره‌سوڵ ئه‌حمه‌د
کاروان ئەحمەد عبدالرحمن
شادمان مەلا حەسەن
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ