بیروڕا
مانگەشەوسەرلەئێوارە دیارە
رێبوار ستار

ماوەی چەند مانگێکە  ئەم ڤایرۆسی کۆرۆنایە بۆتە مۆتەکەو باڵی کێشاوە بەسەر هەمووجیهانداو بۆتە مایەی مەترسی بۆسەر مرۆڤ ومرۆڤایەتی بەجۆرک کە تاڕادەیەک  ژیانی ئاسای  خەڵک وەستاوە بۆتەهۆکاری  گۆڕانی دۆخ وکاریگەری گەورەی لەسەر ئابوری جیهان دروست کردوە کە هەرێمی کوردستانی ئێمەشی گرتۆتەوە وکە لەتەواوی دام ودەزگاحکومی یەکان ڕاگیروەو تاخوێندنگەو زانکۆوپەیمانگاکان وکەرتی تایبەتیشی گرتۆتەوە بەجۆرێک کە کاری گەری لەسەر ژیان وگوزەرانی خەڵک دروست کرڕوە ووایکردوە کە خەڵک دوچاری هەژاری ونەهامەتی ببێت .ئەمە لەکاتێکدایە کەیەکێتی نیشتمانی کوردستان ماوەی چەندمانگێکە چوارەمین کۆنگرەی خۆی بەستوەو سەرکردیەتیەکی نوێی هەڵبژاردوەو تاڕادەیەکی زۆر گۆڕانکاری تەواو کراوە لە سەرکردایەتیەکەیدا کەبۆتە جێگەی خۆشحاڵی کۆمەڵانی خەڵک  ئەویش لەپێناو کارکردنی باشتر وبەشێوازێکی تازە بێتەوەمەیدانی خەبات،بەسود وەرگرتن لەئەزموونی تێکۆشەرە دیارودێرینەکانی  یەکێتی ، لەدوای کۆنگرەو دوای هەڵبژاردنی هاوسەرۆکان ولێپرسراوی مەڵبەند ومەکتەبەکان ودەستەی کارگێڕ بڕیاریدا بەشێوازێکی نوێ ومۆدێرنانە درێژەبەخەباتی سیاسی و کاری ڕێکخراوەی خۆی بدات لەسەر درێژەپێدانی بەڕێبازە کەی سەرۆک مام جەلال ، بەڵام بەهۆی ئەم دۆخەی ئێستا  سەرهەڵداوە  گرنگترین کاری ئێستای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆکۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە وبەتەنگەوەهاتنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان وپشتیوانیکردنە لەحکومەتی هەرێم باشتر بۆخزمەتکردنی خەڵک ،وەک چۆن ئەوەی وەکاری لەڕابردودا خزمەتکاری خەڵک بوە لەدەستپێکی کاری نوێیدا  ئەوەیە کە لە نوێترین لێدوانی  هەڤاڵ کاک لاهورشێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی کەلەکاتی بەسەرکردنەی بۆ لای بەڕێزان پارێزگاروقائیمقامی سلێمانی وسەرۆکی تەندروستی وکۆبونەوەلەگەڵ ژوری بازرگانی سلێمانی دا تەئکیدی لەوەکردوەکە ( حیزبایەتی وەلاوە دەنێن وخزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵک گرنگترە لەیەکێتی نیشتمانی کوردستان )ئەم ووتەیە ئەوەدەردەخات کەیەکێتی نیشتمانی کوردستان دەستپکی کاری نوێی بۆخزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و بەهاناتچونی هەژاران وکەمدەرەمەتە کە بەهۆی ئەم دۆخەوە کەئێستا بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە ڕوی کردۆتە هەرێمی کوردستان  هەر بۆیە ئەوەچاوەڕوان دەکرا لەخوێندکارەکانی (مام ) بۆیە یەکێتی بەڵێنی داوە هەرچی پێبکرێت بیکات لەپێناو خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵک بۆ ژیانێکی خۆشگوزەران وئارم وئاسودەی وئازادی بۆیان بۆیە هەمووتوانانی خۆی خستتەکاربۆئەوەی هاوکاری خەڵک هەژاروکەم دەرامەت بکات بەبێ جیاوازی ولەهەرجێیەکی ئەم کوردستانەبن و بەرەنگاربونەوەودژایەتی کردن وڕێگرتن لەم ڤایرۆسە نەعلەتیەش  کەمەترسیە بۆسەر مرۆڤایەتی بۆیە هەربۆیە داواشی لەحکومەتی هەرێمی کوردستان کرد هەمووهەوڵێک بدەن تاموچەی موچەخۆران دابین بکەن ولەکاتی خۆیدابیانداتێ .بەم ئاماژەو کردانەش ئەتوانین بڵێین  (مانگەشەوسەرلەئێوارە دیارە )کە یەکێتی لەدوای کۆنگرەوە دەستیکردوە بەجێبەجێکردنی بەڵێنەکانی کە داویەتی بەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان وجەماوەرەکەی و کەس وکاری سەربەرزی شەهیدانی درێژەپێدەری خەباتیان بێت لەسەر ڕێبازەکەی مام .بۆیە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان هیوای زۆری پێیەتی وهەمیشە بەچاوی هیواوەسەیری دەکەن وبەخەمخۆرو دڵسۆزی خۆیانی دەزانن
‌‌ زیاتر ...
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ