بیروڕا
گڕگڕ به‌م لایا گڕ گڕ به‌ولایا باڵ باڵێنه‌كه‌ى ناو ئێستاى پارتى
رێبوار ستار

باڵباڵێن له‌ ناو پارتیدا له‌ مێژه‌ هه‌یه‌ بونى هه‌بووه‌ به‌ڵام به‌و شێوه‌یه‌ خۆیان ده‌رنه‌خستوه‌ به‌ جۆرێك له‌ جۆره‌كانى په‌رده‌پۆش كرا به‌ تایبه‌تى شاردنه‌وه‌ى له‌ میدیاكان و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا . پارتى وا خۆى ده‌رئه‌خست كه‌هیچ باڵباڵێنێك له‌ ناو پارتى دا نیه‌و هیچ گرفتێكیش .. به‌ڵام له‌ دواى ئاڵوگۆڕكردنى سه‌رۆكى هه‌رێم و سه‌رۆكى حكومه‌ت كه‌ هه‌ردوپۆسته‌كه‌ لاى پارتى ڕۆژ به‌ ڕۆژ ئه‌م باڵباڵێنه‌ جیاوازیان وورده‌ سه‌رى هه‌ڵدا تا ده‌هات زیادى ده‌كرد تا گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ى له‌ كابینه‌ى نوێى حكومه‌تدا له‌ به‌ شه‌كه‌ى پارتى زۆرترین ئه‌توانین بڵێین ته‌واوى ئه‌و وه‌زیرو كاربه‌ده‌ستانه‌ى نزیك بوون له‌ ئامۆزا دورخرانه‌وه‌ و كه‌سانى نزیك له‌ كوڕى باوك هێنرانه‌شوێن، ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ له‌ناو په‌رله‌مان و له‌ مێژویشدا به‌ زه‌قى ده‌بینرێت . كه‌ ئێستا به‌ دووباڵ ناسراون یه‌كنین نه‌ باڵى كورى باوك و ئه‌وه‌ى تریشیان باڵى ئامۆزایه‌ و ناوپارتى كردوه‌ به‌ دووبه‌شه‌وه‌ ئه‌وه‌شى ئێستا دیاره‌و ئه‌بینرێ باڵى كوڕى باوك كه‌ زیاتر باڵاده‌ستن و ده‌ستیان گرتوه‌ به‌سه‌ر هه‌ندێ جومگه‌ى ناوپارتى و له‌وێشه‌وه‌ له‌ ناو حكومه‌ت و په‌رله‌مانیش به‌ واتایه‌ى كه‌ قسه‌كانى ئه‌مان سه‌رئه‌گرێت زیاترى و په‌یڕه‌و ئه‌كرێت ، باڵ باڵێن و دژایه‌تى یه‌كتر ته‌واو ته‌واو دیاره‌ به‌ كرده‌وه‌كانیانه‌وه‌ به‌ كورتى بڵێین ئێستا باڵى كوڕى باوك زاڵه‌ به‌سه‌ر باڵى ئامۆزادا ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ كه‌ هه‌م سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌یان و هه‌م په‌رله‌مانتاره‌كانیان و هه‌م ئه‌وانه‌ى له‌ حكومه‌تیشدان دابه‌ش بون لەلایەکی تریشەوە  ئەم  باڵباڵێنەی  ئێستا پارتی بۆتە هۆکاری قۆرخکاری تەواولەلایەن کوڕی باوکەوە دەستی گرتوەبەسەر هەموو ئەوکۆمپانیا بازرگانیانەی کە هەیە لەنزیک پارتی ئەوکۆمپانیابازرگانیانەی نزیک بون لەباڵی ئامۆزاوە ئێستا وەلانران  بۆیە ئەتوانین بڵێین باباڵێنەکەی  ئێستای ناوپارتی ڕێك وه‌ك ئه‌وگۆرانیه‌ كوردیه‌ى لێهاتووه‌ كه‌ ئه‌ڵێ گڕگڕ به‌م لایا گڕگڕ به‌ولایا له‌ ناوپارتى دا ئێستا ئاوایه‌.
‌‌ زیاتر ...
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ